lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

پەیامی ڕێکخراوی لاوانی خەبات, بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی لاوان

پەیامی ڕێکخراوی لاوانی خەبات, بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی لاوان
Mardin

 

"لاوانی پێشەنگ, ڕەمزی شۆڕش و بەرخودانن"

 

لاوانی ماف ویست و ئازادیخواز !

کچان و کوڕانی پێشەنگ و تێکۆشەر!

 

ئەمڕۆ ۱۲ی ئاگۆست, بەرانبەر بە ۲۱ی گەلاوێژ, ڕۆژی جیهانی لاوانە; بەم بۆنەوە ئاهەنگی خۆشی و شادی لە هەموو ووڵاتانی ئازاد لە دڵی لاوان و هەموو توێژەکانی دیکەی ئەو وڵاتانەدا خۆی دەنوێنێ کە ئازادی و مافی بەرانبەر و دیموکراسی تێدا جێگیرە. 

 ئەمڕۆ لە وڵاتانی ئازاد و خاوەن دیموکراسی دا,توێژی لاوکانیان گرینگ و پێشڕەو و هۆی پێشکەوتنی کۆمەڵگەکەیانن. بەڵام بەداخەوە لە وڵاتی داگیرکراوی ئێمەدا, نەک ئەوەی ڕێز و بایەخێک بۆ لاوانی داناندرێ, بەڵکو دەسەڵاتی ملهوڕ و دیکتاتۆری ئاخوندی بە هەموو شێوەیەکی دژە مرۆڤانە سەرکوتی ئەم توێژە دەدات. 

بە هۆی سیاسەتە گڵاو و دژە مرۆڤانەکانی ڕژیمی ئاخوندی, زیاتر لە ۴۴ ساڵە لاوان لە ئێران و بەتایبەت لە کوردستان نەک ئەوەی هیچ جۆرە مافێکیان پێی نەدراوە, بەڵکوو وڵامی هەر دەنگێکی پێچەوانەو ئازادیخوازانەو مافخوازانە بە گوللـەو گرتن و بەند کران و پەت و سێدارە ئەدرێتەوە. دەسەڵاتی ئاخوندی لە ئێران, هەر لە دەستپێکی بە دەسەڵات گەیشتنی زۆرترین هەوڵی بۆ دەستەمۆ کردنی لاوانی ئێران و کوردستانی داو ئامانجی ئەوە بوو لاوان و خوێندکاران بەرەو لای بیرۆکە کۆن و چەقبەستووەکانی خۆی دا بکێشێت. بەڵام هەموو پیلانەکانی ئەو حکومەتە بۆتە بڵقی سەری ئاو و لاوان ئاڵا هەڵگری پێشەنگایەتی بزاڤی ڕزگاریخوازی لە ئێران و کوردستانن. 

حکومەتی ئاخوندی ئێران لە ماوەی دەسەڵاتداری دا جگە لە هەژاری و نەبوونی,زوڵم, سەرکوت, بێکاری, زیندان, شکەنجە و ئیعدام و هتد... هیچ چتێکی دیکەی بۆ لاوانی وڵات نەبوەو تیشکی خستۆتە سەر سڕینەوەیان بە پەرە پێدانی مادە هۆشبەرەکان و فشار بۆ هەڵاتنیان, ئامانجی مانەوەو درێژەدانی بە دەسەڵاتەکەی داوە.

 

لاوانی شۆڕشگێڕ و ماندوو نەناس!

پێشەنگانی ڕیزەکانی خەبات و بەرخۆدان!

 

ئەمساڵ لە کاتێکدا پێشوازی لە ئەم ڕۆژە پڕ بایەخە دەکەین کە نزیک بە یەک ساڵە ئاگری شۆڕشی ژن, ژیان, ئازادی بڵێسە دەکێشێ و شۆڕشی مەزن و بێوێنەی نەتەوەکانی ئێران و جەماوەری کوردستان بە ناوی ژینا, چۆکی ئەو حکومەته داگیرکەرەی شکاندووەو بناغەکانی هێناوەتە لەرزە و بەرەو ڕوخانی دەبات. لەم یەکساڵەدا لاوان و خوێندکارانی دلێر و بوێر, بە چاونەترسی سەلماندیان کە دەسەلاتی ئاخوندی لە ئێران, نەک ئەوەی هیچ مەشروعیەتی لای کۆمەڵانی خەڵکەوە نییە, تەنانەت ئەو دەسەڵاتە نەگریسە ناتوانێ ببێتە بەربەست بۆ هەوڵ و تێکۆشانی خەڵک بۆ بنبڕ کردن و کۆتایی هێنانی سیستمی ئاخوندی و دامەزراندنی حکومەتێکی دیموکراتیک لە ئێران و کوردستان دا. بەردەوامی هاواری ئازادیخوازی له نێو زیندانەکان و سەر شەقامەکان و سزا دانی بەکرێگیراوانی ڕژیم لە لایەن ئازادیخوازانەوە سەلماندی کە بڵێسەی شۆڕشی مافخوازانە گەلانی ئێران بێ دەنگ و کپ نابێ و پەرە دەستێنێ . 

ئەمڕۆ لاوانی شۆڕشگێڕ لە ڕیزەکانی سازمانی خەبات و ڕێکخراوی لاوانی خەبات, له ناوخۆ و دەرەوەی وڵات, بەشداری کەم وێنەیان لەم شۆڕشدا هەبووەو تا کۆتایی هێنان بەو دەسەڵاتە دیکتاتۆرە لە شۆڕش و فیداکاری سڵ ناکەنەوە.

جارێکی دیکە وێڕای هاوخەمی و هاودەردی لەگەڵ خانەوادەی سەربەرزی شەهیدانی ڕێگەی ئازادی و بەتایبەت شۆڕشی ژینا, گەرمترین پیرۆزباییەکانی خۆمان پێشکەش بە لاوانی ئازیز لە کوردستان، ئێران و سەرانسەری جیهان دەکەین و پەیمان دەدەین کە نەهێڵین خوێنی ئەو شەهیدە بەنرخانەمان بەفیڕۆ بڕوات.

 

بڕوخێ دەسەڵاتی جینایەتکاری ئاخوندی

سەرکەوێ خەباتی ئازادیخوازی گەلانی ئێران

 

ڕێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران

دەستەی بەڕێوەبەری

۱۲ ئاگۆستی ۲۰۲۳ 

۲۱ی گەلاوێژی ۱۴۰۲


1 ساڵ و 1 مانگ و 3 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 34 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی ڕێکخراوی لاوانی خەبات, بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی لاوان

پەیامی ڕێکخراوی لاوانی خەبات, بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی لاوان


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر