چوارشهمه 1 رهشهمه 2718
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان، رۆژی چوارشەممە 25ی خاكەلێوەی 1395، سێ لاوی كورد لە شاری بۆكان بە ناوەكانی، ئەفشین حەیدەرزادە، حامد حەیدەرزادە و سەعید حەیدەرزادە لە لایەن هێزە ئەمنیەكانەوە لە ماڵەكەی خۆیاندا دەستبەسەر كران. بە پێی ئەم راپۆرتە، لە كاتی دەستبەسەر كردنی ئەم سێ لاوە كوردەدا ماڵەكەیان لە لایەن هێزە ئەمنیەكانەوە پشكنراوە و دواتر ئەو سێ لاوە بۆ شوێنێكی نادیار گوازراونەتەوە. جیچگەی باسە كە تا كاتی بڵاو كردنەوەی ەئم هەواڵە هیچ زانیاریێك لەمەر شوێن و هۆكاری دەستبەسەر كردنی ئەم سێ هاووڵاتیە كوردە لە بەر دەست دا نیە. ...
بەكێ دەلێن لاو؟ گرینگی قۆناغی لاوی چیە؟ پێناسەی لاو لە رووی تەمەنییەوە بە كەسێك دەڵێن لاو كە تەمەنی لە نێوان 16 بۆ 40 ساڵ بێت. بەڵام ئەگەر بمانەوێت باس لە گرنگی قۆناغی لااویەتی بكەین دەبێت بڵێم تەمەنی لاویەتی گرنگی تایبەتی هەیە، لاو كەسێكە كە ئەگەر بە باشی مەیدان و فۆرسەتی پێ بدرێت ئەتوانێت داهێنەر بێت ئەتوانێت كاریگەری راستەوخۆی هەبێت لەسەر بابەتەكانی پەیوەست بە كۆمەڵگاوە، قۆناغی لاویەتی قۆناغێكە كە ئێنسان دەتوانێت بە هەموو شێوەێك كەڵكی لێ وەربگرێت، لاو وەك نەمامێك وایە كە بەهەر شێوەێك بتەوێت ئەتوانێت لەگەڵ قاڵبەكەی بیگۆنجێنیت.گرنگی قۆناغی لاوی لەوە دایە كە مێشك و ئەندامانی لەشی ئینسان ئاما ...
ماڵپەری هەواڵەریی سەقزنیوز، سەر لەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢١ی پووشپەر، بڵاوی کردۆتەوە کە لە یەكێک لە گەڕەکەکانی شاری سەقز بە ناوی (بەهارێستانی خوار) کچێکی تەمەن ٢١ ساڵ بە ناوی"ر.م" خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. تەرمەکەی پاش هاتنی هێزە ئینتزامیەکانی ئەم شارە و دەزگای دادوەری، لەڕێی کاربەدەستانی ئاگرکوژێنەوەوە بۆ بەشی ساردخانەی نەخۆشخانەی ئیمام خومەینی ئەم شارە ڕاگوێزراوە. هۆکاری خۆکوژیی ئەم کچە گەنجە ڕوون نەکراوەتەوە. ...
خه ڵاتی مێهره جانی سه ربه خۆی نیۆیۆرک به فیلمی "یه ک هیچ" له ده رهێنانی ده رهێنه رێکی کورد بە ناوی سامان حسین پوور بەخشرا. به پێی راپۆرتی هەواڵدەریەكان، ئه مین مورادی، سه رۆکی حه وزه ی هونه ری پارێزگای کوردستان سه باره ت به م هه واڵه ڕایگه یاند: کورته فیلمی "یه ک هیچ" له ده رهێنانی سامان حسێن پوور خه ڵاتی باشترین ده رهێنه ری میهره جانی فیلمی سه ربه خۆی Nielsenی نیۆیۆرکی مسۆگه ر کرد. ئه مین مورادی زیادی کرد: ئه م هونه رمه نده گه نجه ی پارێزگای کوردستان وه کوو نوێنه ری سینه مای ئێران خه ڵاتی ئه م به شه له میهره جانه که ی ده ست هێناکه به ئامانجی تاوتوێ کردنی هونه ری سه ربه خۆ بۆ هو ...