لاوانى کورد لەبەردەم مەترسى بەردەوامی دەستبەسەرکردن و زوڵم و زۆری رژێمی ئاخوندیدا!

 



راپۆرتی هەفتانەی کوشتاری ڕژیم لە کوردستان و ئێران:

▪️میلاد وەیسى کوڕى کەریم وەیسى خەڵکى سنە دوێنێ لە شوێنى کارەکەى لە لایەن هێزەکانى ئیتلاعاتى سوپاوە دەستبەسەر کراوە و براوە بۆ بنکەى ئیتلاعاتى سنە.

میلاد وەیسى پارساڵیش بۆ ماوەى ٥ مانگ لە زیندانى تاکەکەسى ئیتلاعات دەستبەسەر بوو و بە بارمتەى ٦٠٠ ملیۆن تمەنى لە لایەن لقى ٢ى دادگاى ئینقیلابەوە ئازاد کرا.

کەچى بە بێ هۆ و دووبارە دوێنێ دەستبەسەر کرا و ئێستا کەس ئاگاى لێ نییە!

میلاد لە کاتى دەستبەسەرکردنى لە لایەن هێزەکانى ئیتلاعات کە لیباسی شەخسیان لەبەردابووە، ڕووبەڕوویان ببووەوە.

 

▪️دەستبەسەرکردنى لاوان لە مەریوان بەردەوامە!

هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژێمی ئاخوندی، دوو برایان لە گوندى نێ ـی شارى مەریوان دەسبەسەر کرد.

ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوى کردوە:

دوای ئەوەی لە ڕێکەوتی ٣ی ڕەزبەری ١٣٩٩، لە ئاوایی نێ ـی مەریوان کەسێک بەناوی پشتیوان پەرتۆ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر دەکرێ.

پێشتر و لە ڕێکەوتی ١ی ڕەزبەر برایەکی تری بە ناوی عبدول پەتۆ گیراوە.

عەبدول پەرتۆ بەبێ هیچ بەڵگەیەکی دادوەرى دەسبەسەر و بۆ ئیتلاعاتی شاری مەریوان براوە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری گیرانی ئەو دوو برایە نییە.

▪️ڕەشبگیر و دەستبەسەرکردنى بە کۆمەڵى لاوان لە لایەن ڕژیمی ئاخوندی!

ناوەندى مافى مرۆڤى هەنگاو بڵاوى کردەوە:

لە مانگى ڕابردوودا نزیکەى ٣٠ کورد بە تۆمەتى سیاسى و مەدەنى و عەقیدەتى لە لایەن هێزە ئەمنییەکانى ڕژێمی ئاخوندی دەستبەسەر کراون.

لەم ژمارەیە ٢١ کەسیان تۆمەتى سیاسى و هاوکارى لەگەڵ حزبە کوردییەکان و هاوڵاتییەک بە تۆمەتى چالاکى مەدەنى و ٢ هاوڵاتیش بە تۆمەتى عەقیدەتى دەستبەسەر کراون!

هەر لەم ماوەیەیدشا ٢ کۆڵبەر و کاسپکاریش دەستبەسەر کراون کە هۆکارەکەى نادیارى.

گیراوەکان ١٢ کەسیان لە پارێزگاى ورمێ و ٨ کەسیان لە سنە و ٦ کەسیان لە کرماشان و هاووڵاتییەکیشیان لە پارێزگاى لۆڕستانن.

▪️لە ورمێ حوکمی بڕینی چوار قامکی دەستی ڕاستی پیاوێکی بەندکراو دەرکرا

بەپێ زانیاری تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان, پیاوێکی بەندکراو بە نێو ئارش عەلی ئەکبەری لەلایەن بەشی دوهەم دادگاێکی کەیفەری لە دادگای ورمێ بە تۆمەتی دزی حوکمی بڕین چوار قامکی دەستی ڕاستی پێدرا.

بەپێ دادنامەێک لە لەلایەن تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان بینراوە, ئارشی عەلی ئەکبەری کوڕی ئیسلام, لەدایک بوی ۲۵ی خاکەلێوەی ۱۳۶۷ی کۆچی خۆری, خێزاندار و باوکی منداڵێک لە خەرمانانی ۱۳۹۸ بە تۆمەتی دزی لە ورمێ دەستبەسەر کراوە. ناوبراو لە ڕێکەوتی ۱۹ی پووشپەڕی ئەمساڵ بە تۆمەتی ۱۶ جار دزی لە بەشی دوهەم دادگای کەیفەری یەکی ورمێ دادگایی و لە ڕێکەوتی ۷ی گەلاوێژ بە بڕینی چوار قامکی دەستی ڕاست مەحکووم کراوە 

 ▪️بە تەقەی تیرۆریستانی سوپای پاسداران لە بانە کۆڵبەرێک شەهید کرا:

ڕۆژی شەممە ١٢ی ڕەزبەر هێزە تیرۆریستەکانی ئێران لە سنووری بانە تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەر کرد و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بەناوی هیوا زارعی بریندار بوو.

هیوا زارعی خەڵکی سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و بەهۆی قورسی برینەکەی گیانی لە دەستداوە.

▪️دەستبەسەرکرانی ٤ هاووڵاتی کورد لە سنە، ورمێ و کامیاران:

هەنگاو بڵاوی کردووەتەوە لە ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتی خەڵکی میراو سەر بە شاری سنە بە ناوەکانی کەیهان شیرنی ٢١ ساڵە و بارام قاسمی ٣٥ ساڵە بە تۆمەتی پێوەندی دەگەڵ حیزبێکی کوردی دژبەری رژێمی ئاخوندی لە لایەن ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.

لە لایەکی دیکە هاووڵاتیەکی خەڵکی مێرگەوەڕ بە ناوی شەهریار پورعەلی لە شوێنی ژیانی و بە بێ هەبوونی بڕیاری دادوەری دەستبەسەر کراوە.

هەروەها هاووڵاتیەکی خەڵکی ئاوایی تەختە زەنگی کامیاران بەناوی ڕۆستەم ئیبراهیمی ماوەیەک لەوە پێش لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعات بە تۆمەتی هاوکاری دەگەڵ حیزبێکی کوردی دەستبەسەر کرا.

▪️هاونیشتمانییەکی خەڵکی دزەی مەرگەوەڕ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کرا

ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان:

لە چەند ڕۆژی رابردوو هاونیشتمانییەکی خەڵکی دزەی مەرگەوەڕ بە ناوی شەهریار پورعەلی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەسبەسەر و بۆ گرتنگەی ورمێ بەڕێ کرا.

تا ئیستا دیار نییە ئاخۆ ئەو هاونیشتمانییە لەسەر چی و بۆچی گیراوە!

شەهریار پورعەلی لە ناوەڕاستەکانی وەرزی هاوین لەکاتی کۆڵبەری کردن لە بەرزاییەکانی سنووری ورمێ لەلایەن هێزەکانی سپای پاسداران دەگیرێ و دوای چەند ڕۆژ بە دانانی بارمتە ئازاد دەکرێ.

▪️زیندانییەکى کورد بە دوورینەوەى لێوەکانى دەستى بە مانگرتن کرد!

عادل موکەڕەم زیندانى سیاسى لە لەبەندیخانەى ورمێ، دژى ڕووننەبوونەوەى چارەنووسى بۆ ماوەى نزیک لە ساڵێک، لێوەکانى خۆى دوورییەوە و دەستى بە ناڕزایەتى کرد!

ناوەندى مافى مرۆڤى ڕووداو بڵاوى کردەوە کە عادلى ٣٠ ساڵە لە لایەن حکومەتى تورکیەوە و لە سنوورى شارستانى خوى دیپۆرتى ئێران کرایەوە و ٢٠ ڕۆژ لێپرسینەوەى لێ کرا و دواتر برایە زیندانى ورمێ و ئێستا زیاتر لە ١٠ مانگە لەو زیندانەیە بێ ئەوەى چارەنووسى ڕوون بکرێتەوە!

هەرچەندە ماوەیەک لەمەوبەر تۆمەتى ئەندامەتى حیزبە کوردستانییەکانیان دایە پاڵ!

▪️مردن بەهۆی کۆڕۆنا لە کرماشان ئاستی پێوانەیی تۆمار کرد

لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لە کرماشان ١٥ کەس بە هۆی تووشبوون بە کۆڕۆنا گیانیان لە دەستداوە.

مێهدی محەمەدی سەرۆکی کۆمیتەی زانیاریگەیاندنی دەستەی مودیریەتی کۆڕۆنا لە زانستگای زانستی پزیشکی کرماشان بە ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە گووتی: بە سەرنجدان بەو ئامارە هەر کاتژمێر و نیوێک یەک کەس لە کرماشان بەهۆی کۆڕۆنا گیانی لە دەست دەدا.

ئەوە بەرزترین ئاستی مردنە لە کرماشان لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی کۆڕۆنا هەتا ئێستا.

▪️دەستبەسەرکردنی شەش هاووڵاتی کورد لە شارەکانی ورمێ و سنە و مەریوان و کامیاران:

لەم چەند حەوتوویەی ڕابردوو بەلانی کەمەوە شەش

هاووڵاتی کورد لە شارەکانی ورمێ و سنە و کامیاران و مەریوان دەست بەسەر کراون کە ناوەکانیان بریتییە لە:

 

️عەزیزی نەسیری 

️عەبدول پەرتوو

️پشتیوان پەرتوو

میلاد وەیسی

️کەیهان شیرینی

️بەهرام قاسمی

 

▪️ژنە چالاکێکى ئەنیستاگرامى لە ئیلام دەستبەسەر کرا!

ناوەندى مافەکانى مرۆڤى کوردستانى ئێران بڵاوى کردەوە:

ئیتلاعاتى سوپاى شارى ئیلام، خەدیجە مەهدى پوورى دانیشتووى ئەو شارەى دەستبەسەر کردووە.

ئێستا لە بەندى قەرەنتینەى گشتى ژنان لە زیندانى ئیلام دەستەبەسەرە.

خەدیجە مەهدى پوور دایک و باوکى بە هۆى کارەساتى ئۆتۆمبێل لەدەست داوە.

▪️سێ کرێکارى کورد لە شارەکانى تاران و سەردەشت و سەقز گیانیان لەدەست دا!

ناوەندى مافى مرۆڤى هەنگاو بڵاوى کردەوە:

ڕۆژى یەکشەممە کریکارێکى لاوى خەڵکى پاوە بە ناوى شاخەوان فەتاحى لە کاتى کارکردن لە باڵەخانەیەکى تاران، کەوتە خوارەوە و گیانى لەدەست دا.

هەمان ڕۆژ کرێکارێکى ٦٥ ساڵەى خەڵکى سەردەشت بە ناوى ئیبراهیم چووپانى لە کاتى کارکردن لە باڵەخانەیە و بە هۆى کەوتنەخوارەوە لە تەبەقەى سێیەمەوە گیانى لەدەست دا.

هەروەها ڕۆژى هەینى جوتیارێکى خەڵکى قەهراواى سەقز بە ناوى محەمەد حەبیبی تەمەن ٦٠ ساڵ لە کاتى کارکردن تراکتۆرەکەى وەرگەڕا و گیانى لەدەست دا.

▪️لە تاران دوو ژنە چالاکى کورد دەستبەسەر کران!

ناوەندى مافى مرۆڤى هەنگاو بڵاوى کردەوە:

هێزەکانى وەزارەتى ئیتلاعات، لە شارى تاران دوو خانمى چالاکى کوردیان دەستبەسەر کردووە بە ناوەکانى:

ـ ئەندێشە سەدرى ـ خەڵکى سنە، خوێندکارى هونەر و نیگارکێشان

ـ نەدا پیرخزریان ـ خەڵکى سنە، کچى لوقمان پیرخزریان پەیکەرساز و زیندانى سیاسى پێشوو

ئەم دوو خانمە براون بۆ شوێنێکى نادیار و تا ئێستا هیچ هەواڵێکیان نەزانراوە!

 

▪️خوێندكاری كورد زیندانى کرا!

تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان:

پێنجشه‌مە، فه‌رهاد تاری‌مورادی، چالاكی مه‌ده‌نی و خوێندكاری ماستەری جوگرافیای سیاسیی زانكۆی په‌یام نووری سنه،‌ بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوكمه‌كه‌ی كه‌ یه‌ك ساڵ زیندان و ٧٤ قامچییە، ڕە‌وانه‌ی زیندانی ئه‌م شاره‌ كراوە.
ڕێکه‌و 2020-10-09 16:35:41
به‌شی ( سیاسی )







سیاسی