ڕاپۆرتی هەفتانەی کوشتاری ڕژیم کە کوردستانی ئیران:



 لە سەقز مێرمنداڵێک دەستبەسەر کرا،️ 

فەردین سەعیدزادە تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرا.️ فەردین ماوەی چەند مانگێک ئەندامی حیزبێکی کوردی بووە. و دوای گەڕانەوەی بۆ ڕۆژهەڵات هەرچەندە بە هەماهەنگی هێزە ئیتلاعاتییەکان بووە بەڵام دەستبەسەرکراوە. ️ تا ئیستا بۆ بنەماڵەکەشی ڕوون نییە لە کوێ گیراوە و چی بەسەر هاتووە!

 

شوانێکى ماکۆیی بە دەستى هێزەکانی سەرسنووری تورکیە کوژرا. 

️ ڕەزا قولکانوى" تەمەن ٢١ ساڵ و خەڵکى گوندى زلکەى سفلى"سەر بە شارى ماکو" کە خەریکی شوانی بوە، بە تەقەى ڕاستەوخۆى هێزەکانى تورکیە گیانى لەدەست دا!️ ئەم شوانە لە بەرزاییەکانى شارى قارسى باکوورى کوردستان کە هاوسنوورە لەگەڵ وڵاتى ئەرمەنستان، تەقەى لێ کراوە!️ تا ئێستا تەرمى ئەم شوانە نەگەڕێنراوەتەوە زێدى خۆى!

 

بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە بانە و نەوسود،

ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان "چاونیوز" بڵاوی کردووەتەوە ڕۆژی دووشەممە ٧ی ڕەزبەر هێزەکانی ڕژێمی ئاخوندی لە سنووری هەنگەژاڵە تەقە لە کاروانێکی کۆڵبەران دەکەن و بەهۆیەوە کۆڵبەرێک بەناوی ڕەحیم ئیرەجی خەڵکی سەقز بریندار دەبێت.

هەر بە پێی ڕاپۆرتەکەی چاونیوز: ڕۆژی هەینی ٤ی ڕەزبەر کۆڵبەرێک بەناوی سوهەیب خەڵکی ئاواییەکانی نەوسود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە تیرۆریستیەکانی ئێران بریندار کراوە.

 

هەروەها کۆڵبەرێک لە ماوەی ٤ مانگ دوو جار بریندار دەبێت،

هەنگاو بڵاوی کردەوە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی سنووری ڕژیمی ئێران لە بەرزاییەکانی گویزلی سەر بە ناوچەی ئالانەی سەردەشت تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کرد.

️بە هۆیەوە کۆڵبەرێک بە ناوی ئیبراهیم رەسوڵیان تەمەن ٢٢ ساڵانی خەڵکی گوندی گروەیس" بریندار بوو. ️ئەم کۆڵبەرە بریندارەیان گواستووەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری سلێمانی لە هەرێمی کوردستان. ️پێشتر ئیبراهیم لەگەڵ سێ کۆڵبەری دیکە لە هەمان سنوور بە تەقەی چەکدارەکانی خامنەیی بریندار کراوە!

 

دانانی کەمین بۆ کۆڵبەران و برینداربوونی کۆڵبەرێکی دیکە،

شەوی ڕابردوو هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە خاڵی سنووری هەنگەژاڵ کەمینیان بۆ کۆمەڵێک کۆڵبەر دانا و تەقەیان لێکردون.

بە هۆی دەسرێژی چەکدارەکانی سوپای پاسداران کۆڵبەرێکی ٣٢ ساڵە بەناوی رەحیم ئیرەجی خەڵکی قورەدەرەی سەقز" بریندار بوو.

 

کۆڵبەرێک بە تێپەڕینى ٣ مانگ لە برینداربوونى، هێشتا لەناوجێگەیە و ناتوانێت هەستێتەوە!

بێهروز ئیمکانى کۆڵبەرێکى خەڵکى گوندى ئاغدوزى" سەر بە چاڵدێرانە، ١٣ى پووشپەڕى ١٣٩٩ بە تەقەى ڕاستەوخۆى چەکدارەکانى تورکیە بریندار بوو. ئەم کۆڵبەرە هێشتا لە نەخۆشخانەى شارى وانى تورکیە دایە. 

 

هێزە ئەمنییەکانى ئێران دوو برایان لە شارى مەهاباد دەستبەسەر کرد!

دوو برای خەڵکى مەهاباد بە ناوەکانى سامان و سالار غەزالى لە لایەن هێزە چەکدارەکانى ڕژیمەوە بەتاوانی هاوکاری لەگەڵ حیزبەکانی ڕۆژهەڵات دەستبەسەر کراون.

تا ئێستا نزیکەى دوو هەفتە بەسەر دەستبەسەرکردنیان تێدەپەڕێت و چارەنوسیان نادیارە.

 

کۆڵبەرێک لە بەرزاییەکانى سەردەشت بریندار کرا. 

بەرەبەیانى چوارشەممە ۹ی ڕەزبەر، هێزە چەکدارەکانى ڕژیم لە سنوورى نۆکانى شارى سەردەشت تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کرد!

بەو هۆیەوە کۆڵبەرێک بە ناوى مەهدى ڕەسوڵ زادە خەڵکى گوندى بوبانەى سەردەشت بریندار بوو!

ئێستا ئەم کۆڵبەرە لە نەخۆشخانەى شارى سەردەشتدایە. 

 

هەروەها کۆڵبەرێکی دیکە لە بەرزاییەکانى بانە بریندار کرا. 

لە بانە تەقە لە ژمارەیەک کۆڵبەر کرا و یەکیان بریندار و ٧ کۆڵبەری دیکە دەستبەسەر کراون.
ڕێکه‌و 2020-10-01 15:38:03
به‌شی ( سیاسی )







سیاسی