هۆکاری داخرانی تویتەری وریا غەفوری یاریزانی تۆپی پێ ئێران



 

تویتەری وریا غەفوری" بەهۆی ئەوەی بۆ لە سێدارەدانی نەویدی ئەفکاری هەڵوێستی گرتبوو، داخرا.
پەیوەندیەکانی ئەم ماوەی ئیدارەی گشتی وەزارەتی وەرزش و لاوان"و هەروەها وەزارەتی ئیتلاعاتی سپای ترۆریستی پاسداران"، تویتەری کاپیتانی تیمی تۆپی پێ ئیستقلال"یان داخست.
وریا غەفوری تەنیا یاریزانێکە کە لە دژی سێدارەی نەوید ئەفکاری" هەڵوێستی گرتوە و لە تویتەری خۆی نوسی: (بیر، هزر و ئازادی بە دیل ناگیرێن، نەبە بەندیخانە و نەبە سێدارە، ناخی مرۆڤ داواکاریگەلێکی هەیە، کە هیچ کات ڕاناوەستێ).
لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێر تویتەری ناوبراو داخرا. بە پێی ڕاپۆرتەکان لە لایەن ئیدارەی گشتی بەشی ئەمنی وەزارەتی وەرزش و دامەزراوەیەکی ئەمنی لە ناوخۆیی ڕژیم هەڕەشەی لێکراوە. وریا غەفوری ئامادەنەبوو ئەو تویتە بسڕێتەوە، هەربەم هۆیە بەگشتی ئەکانتەکەی سڕدرایەوە.
وریا غەفوری، کە خەڵکی شاری سنەیە، یاریزانێکی تۆپی پێی ئێرانە، کە پێشتر لە لایەن کومیتەی ئەخلاق"ی فدراسیۆنی تۆپی پێ و بەشی ئەمنیەتی وەزارەتی وەرزش لێکۆلینەوەی لێکراوە و تەنانەت بەشێوەی ناڕاستەوخۆ لە لایەن عەلی خامنەیی هەڕەشەی لێکراوە.
شایانی ئاماژەیە وریا غەفوری لەو کەسایەتیانەیە کە هەمووکات هەڵوێستی پێویستی بوە، لە کوشتنی کۆڵبەران و ناڕزایەتیەکانی خەڵکی ئێران و بەتایبەت کوردستانی ڕۆژهەڵات بێدەنگ نەبوە.
ڕێکه‌و 2020-09-18 20:14:33
به‌شی ( وه‌رزشی )







سیاسی