راپۆرتى پێشێلكارى مافى مرۆڤ – تایبه‌ت به مانگى خه‌رمانانى ١٣٩١ هه‌وڵدراوه بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ى وهرهكارى راپۆرته‌كان.
مانگى خه‌رمانانى ئه‌مساڵ له كاتێكدا كۆتایى پێهات كه وه‌ك پێشوو بارودۆخى مافى مرۆڤ له ئێران قه‌یراناوى بوو، تا ئه‌و جێگایه‌ى دژكرده‌وه‌ى كۆمه‌ڵگاى نێونه‌ته‌وه‌یى لێكهوتهوه و وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى كانادا به ده‌ركردنى بهیاننامهێك، وێرِاى داخستنى بالوێزخانهكهى له تاران، وتى كه بالوێزهكانى ئێرانى له كانادا كه‌سانى گوماناوین و ده‌بێت كانادا به جێ بهێڵن.
به‌رپرسانى ئێرانى تا ئێستا ئیزنى سه‌فه‌ركردن بۆ ئیرانیان به ئه‌حمه‌د شه‌هید راپۆرتنێرى تایبه‌تى سازمانى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له بارودۆخى ئێران، كه له دواى سه‌ركوتى نارازیانى ساڵى ٨٨ له‌م پۆسته‌دا دیارى كرا ، نه‌داوه.
له پێراگه‌یشتن به ١٩٤ راپۆرتى پێشێلكارى مافى مرۆڤى مانگى خه‌رمانان، ٥٠٠٧١٣٢ حاله‌ت پێشێلكارى مافى كه ٥٢٢٧٧ حاله‌تى پێشێلكارى راسته‌وخۆى مافى سه‌ره‌تایى مرۆڤه به به‌راورد له‌گه‌ڵ جارنامه‌ى جیهانى مافى مرۆڤ و ٥٠٠٠٠٠٠ حاله‌تى پێشێلكارى مافى مرۆڤه كه به بوونى په‌یماننامه‌ى نێونه‌ته‌وه‌یى، پێشێلكارى سه‌ره‌تایى مافى مرۆڤ ئه‌ژمار ناكرێت.
كرێكارى
له مانگى خه‌رمانانى ئه‌مساڵ ٢٨ راپۆرت لهمهرِ پێشێلكارى مافى كرێكاران، له‌لایه‌ن چالاكانى مافى مرۆڤه‌وه تۆمار كراوه كه كۆى ئه‌م پێشێلكارییه زیاتر له ٥٠٠٧١٣٢ حاڵه‌ته. به پێى ئه‌م راپۆرته ٢٣٥١ كرێكار حه‌قده‌ستیان له‌لایه‌ن خاوه‌ن كاره‌كانیانه‌وه پێ نه‌دراوه، كه ئه‌م كرێكارانه له ١٣٣ مانگ له وه‌رگرتنى حه‌قده‌ستى مانگانه‌ى خۆیان بێبه‌ش كراون.
به هۆى رووداو له سه‌ر كار به هۆى نه‌بوونى ئه‌منیه‌تى كاریه‌وه ٧ كرێكار گیانیان داوه و ٦ كه‌س بریندار بوون. ٤٧٤٠ كرێكار له كار بێكار بوون، ٢ كارخانه یان ناوه‌ندى به‌رهه‌مهێنان داخراوه. له ماوه‌ى ئه‌م مانگه‌دا چالاكێكى كرێكارى له لایه‌ن ده‌زگاى قه‌زاییه‌وه به چوار مانگ زیندان مه‌حكوم كراوه. ٢٧٤ كه‌س له‌لایه‌ن خاوه‌نكاره‌كانیانه‌وه دهرِكراون و ٥٠٠ كرێكاریش كاره‌كه‌یان نادیاره، ١٦٠٣ كرێكار لانێكهم له یه‌ك مانگ حه‌قده‌ستى خۆیان بێ به‌ش كراون. به پێى ئاماره‌كان و به به‌راورد له‌گه‌ڵ مانگى خه‌رمانانى ساڵى رابردوو پێشێلكارى مافى كرێكاران ١٦ له‌سه‌د زیادى كردووه و به به‌راورد به مانگى رابردوو ٢٤ له‌سه‌م كه‌م بووه‌ته‌وه.
كه‌مینه ئایینیه‌كان
له مانگى رابردوو له كۆى ٧ راپۆرت، ١٢ حاڵه‌ت پێشێلكارى مافى كه‌مینه ئاینیه‌كان له ئێران رووى داوه، ٣ كه‌س له كه‌مینه ئاینیه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر و كه‌سێكیش بۆ ئیداره‌ى ئیتلاعات بانگهێشت كراوه. هه‌روه‌ها پێنج كه‌س له كهمینهئاینیهكان له‌لایه‌ن ده‌زگاى قه‌زایى رژێمه‌وه به ٢٥ مانگ زیندان و ٥٤ مانگ زیندانى هه‌ڵپه‌سێردراو و ٢٠٠٠٠٠٠٠ قرِان جه‌ریمه مه‌حكوم كراون. هه‌روه‌ها ماڵى كه‌سێك له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه پشكێنراوه و كه‌سیكیش كه‌وتووه‌ته به‌ر لێدانى ئه‌و هێزانه. به پێى ئاماره‌كان پێشێلكارى مافى كه‌مینه ئاینیه‌كان به به‌راورد به مانگى خه‌رمانانى ساڵى رابردوو ٧٣ له‌سه‌د زیادى كردووه، له چاو مانگى پێشوو ٦٣ له‌سه‌د كه‌مى كردۆته‌وه.
كه‌مینه قه‌ومى نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
له مانگى رابردوو له كۆى ٨ راپۆرت، ٣٢ حاله‌ت پێشێلكارى مافى كه‌مینه قه‌ومى نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له ئێران روى داوه، كه بریتییه له ده‌ستبه‌سه‌ر كردنى ٤ شارۆمه‌ند و بانگهێشتى ٤ كه‌سیتر بۆ دادگا و ستادى خه‌به‌رى ئیتلاعات. له مانگى رابردوو ١٨ كه‌س له كه‌مینه قه‌ومى نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له ٩٦ مانگ زیندان و ١٠٠٠٠٠٠٠ قران جه‌ریمه مهجكوم كراون. به پێى سه‌رژمێرییه‌كان پێشێلكارى مافى كه‌مینه قه‌ومى نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له به‌راورد به مانگى خه‌رمانانى ساڵى رابردوو ٧٣ له‌سه‌د كه‌مى كردووه، له به‌راورد به مانگى پێشوو ٢٠ له‌سه‌د زیادى كردووه.
ئه‌سناف و پیشه‌وه‌ران
له مانگى رابردوو له كۆى ١٢ راپۆرت ١٠٨ حاڵه‌ت پێشێلكارى مافى ئه‌سناف له ئێران روویداوه، له‌م مانگه‌دا لانیكه‌م ١٠٥ ناوه‌ندى سینفى جل و به‌رگ، كافى شاپ، چایخانه و ناوه‌ندى فرۆشتنى قهنهیان له ژێر ناوى ئه‌منیه‌تى ئه‌خلاقى و هاوته‌ریب نه‌بوون له‌گه‌ڵ دهستووراتى ئیسلامى له لایه‌ن هێزه ئینتزامیه‌كانه‌وه داخراوه. هه‌روه‌ها سێ كه‌س له مامۆستایان بۆ دادگا بانگهێشت كراون. به پێى ئامار و به به‌راورد له‌گه‌ڵ مانگى خه‌رمانانى ساڵى رابردوو پێشێلكارى مافى ئه‌سناف له ئێران ٢٧ له‌سه‌د و له چاو مانگى رابردوو ٣٣ له‌سه‌د كه‌مى كردووه.
فه‌رهه‌نگى
له مانگى رابردوو له كۆى ١٠ راپۆرت ، ١٩ حاله‌ت پێشێلكارى مافى فه‌رهه‌نگیان له ئێران رووى داوه. له‌م به‌شه‌دا ئیزنى چالاكى هۆنه‌رمه‌ندێك پووچه‌ڵ كراوه‌ته‌وه، پێش به قسه كردنى هۆنه‌رمه‌ندێك گیراوه، پێش به چالاكى دوو ناوه‌ندى فه‌رهه‌نگى گیراوه و جێگاێكى فه‌رهه‌نگى پلۆمپ كراوه. به پێى ئامار، به به‌راورد به مانگى خه‌رمانانى ساڵى رابردوو پێشێلكارى مافى فه‌رهه‌نگیان له ئێران ٦٤ له‌سه‌د و له چاو مانگى پێشوو٩٢ له‌سه‌د زیادى كردووه.
ژنان
له مانگى رابردوو له كۆى ٨ راپۆرت، ٧ حاله‌ت پێشێلكارى مافى ژنان له ئێران رووى داوه، كه ده‌توانین به كۆشتنى ٤ ژن به تۆمه‌تى نامووسى و ٢ حاله‌ت جیاوازى ره‌گه‌زى ئاماژه بكرێت. به پێى ئاماره‌كان و به به‌راورد به مانگى خه‌رمانانى ساڵى رابردوو پێشێلكارى مافى ژنان له ئێران ١٦ له‌سه‌د و له چاو مانگى پێشوو ٥٧ له‌سه‌د زیادى كردووه.
مندالان
له مانگى رابردوو له كۆى ٦ راپۆرت. ٣١١ حاله‌ت پێشێلكارى مافى مندالان له ئێران رووى داوه، چالاكێكى مافى مندالان ده‌ستبه‌سه‌ر و چالاكێكیتر به ٦٠ مانگ زیندان مه‌حكوم كراوه. به به‌راورد به مانگى خه‌رمانانى ساڵى رابردوو پێشێلكارى مافى مندالان له ئێران ٦٥ له‌سه‌د كه‌مى كردووه و له چاو مانگى رابردوو ٥٧ له‌سه‌د زیادى كردووه.
ئێعدام
له مانگى رابردوو له كۆى ٢٣ راپۆرت، ٦١ حاله‌ت سه‌پاندن و به‌رێوه‌بردنى حوكمى ئێعدام له زیندانه‌كان یان له به‌ر چاوى گشتى له ئێران به‌رێوه چووه. له مانگى خه‌رمانان به پێى ئاماره‌كان ٢٩ شارۆمه‌ند به ئێعدام مه‌حكوم كراون كه ١٥ كه‌سیان پیاون، هه‌روه‌ها ٢٠ كه‌س له مانگى رابردوو ئێعدام كراون، كه سێ كه‌سیان له‌به‌ر چاوى گشتى بووه. به پێى ئاماره‌كان و به به‌راورد به مانگى خه‌رمانانى ساڵى رابردوو سه‌پاندن و به‌رێوه بردنى حوكمى ئێعدام له ئێران ٢٤ له‌سه‌د كه‌مى كردووه و له چاو مانگى رابردوو ٢٤ له‌سه‌د زیادى كردووه.
خوێندكاران
له مانگى رابردوو له كۆى ١٣ راپۆرت، ١٤ حاله‌ت پێشێلكردنى مافى خوێندكاران له ئێران رووى داوه كه بریتیه له، ده‌ستبه‌سه‌ر كردنى چه‌ند خوێندكار و بانگهێشتى ٣ كه‌س بۆ ئیداره‌ى ئیتلاعات و دادگاى شۆرش و ٢ كه‌سیش له خوێندن بێ به‌ش كراون. هه‌روه‌ها ٢ كه‌س له چالاكانى خوێندكارى به ٦٨ مانگ زیندان مه‌حكوم كراون. به پێى ئامار و به به‌راورد به مانگى خه‌رمانانى سالى رابردوو ٦١ له‌سه‌د پێشێلكردنى مافى خوێندكاران كه‌م بووه‌ته‌وه و له چاو مانگى پێشوو ٨٤ له‌سه‌د زیادى كردووه.
زیندانیان
له مانگى رابردوو له كۆى ٤١ راپۆرت، ١٥١٠٠ حاله‌تى پێشێلكارى مافى زیندانیان له ئێران رووى داوه. ١٥٠٧ حاله‌تى راگرتنى زیندانیان له شوێنى نه‌شیاو، بێبه‌ش كردن له چاوپێكه‌وتنى تلفوونى و حزورى ٤ حاله‌ت، بێبه‌ش كردن له پێراگهیشتنى ده‌رمانى ١٤ حاله‌ت گواستنه‌وه‌ى ئیجبارى بۆ شوێنى نادیار، ١٤ حاله‌ت گواستنه‌وه بۆ ژورى تاكه‌كه‌سى، ٢ حاله‌ت مانگرتنى ١٤ زیندانى سیاسى، پێرانه‌گه‌یشتن به داواكارى قه‌زایى زیندانیان ٤ حاله‌ت، به‌كارهێنانى پابه‌ند و كه‌له‌بچه ٢ حاله‌ت، بێبه‌ش كردن له مۆرهخهسى ٢ حاله‌ت، كوشتن و مردنى زیندانیان ٢ حاله‌ت، جیانه‌كردنه‌وه‌ى زیندانیان به پێى تاوانه‌كانیان ٣ حاله‌ت. هه‌روه‌ها پێنج ده‌ستبه‌سه‌ر كرا‌و له ژورى تاكه‌كه‌سى راگیراون و پێنج كه‌سیش خراونه‌ته به‌ر لێدان و شكه‌نجه بۆ وه‌رگرتنى ئیعتراف، به‌م پێیه ١٠ كه‌س له ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان تا ئێستا چاره‌نووسیان نادیاره. به پێى ئامار و به به‌راورد به مانگى خه‌رمانانى ساڵى رابردوو ٥٥ له‌سه‌د پێشێلكارى مافى زیندانیان كه‌م بووه‌ته‌وه و له چاو مانگى پێشوو ٢٥ له‌سه‌د زیادى كردووه.
ئه‌ندیشه و به‌یان
له مانگى رابردوو له كۆى ٤٢ راپۆرت، ٢٩٧٩٠ حاله‌ت پێشێلكارى ماف له به‌شى ئه‌ندیشه و به‌یان له ئێران رووى داوه، به پێى ئه‌م ئاماره ٢٢ كه‌س به شێوه‌ى مهوردى و ٤٦ كه‌س له خۆرایى ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، ٩ كه‌س بۆ ئیداره‌ى یتلاعات و دادگا بانگهێشت كراون و ٩ كه‌سیتر لێكۆلینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كراوه. هه‌روه‌ها ١١ كه‌س له‌لایه‌ن ده‌زگاى قه‌زایى رژێمه‌وه به ٣٤٣ مانگ زیندانى ته‌عزیرى، ١٢٤ مانگ زیندانى هه‌ڵپه‌سێردراو، ٤٠ زه‌ربه شه‌لاق مه‌حكوم كراون. هه‌روه‌ها له درێژه‌ى پێش‌گرتن له بوونى فه‌زاى ئازادى زانیارى ٢٩٦٨٢ ده‌زگا ماهواره ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه. به پێى ئاماره‌كان له به‌راورد به مانگى خه‌رمانانى سالى پێشوو پێشێلكارى له به‌شى ئه‌ندیشه و به‌یان له ئێران ٢٠ له‌سه‌د و له چاو مانگى رابردوو ٣ له‌سه‌د كه‌مى كردووه.
ڕێکهو 2012-09-29 11:15:02
به‌شی ( ڕاپۆرت )