راپورتی مانگى خه‌رمانانى بارودۆخى مافی مروَڤ له‌ كوردستان ٤- چه‌ند هاووڵاتى سه‌قزی به‌ ناوه‌كانى : جه‌مال شێخى، حامید شێخى ، مێهران مه‌لاوه‌یسى وسلێمان مه‌حموودیان ،له‌ لایه‌ن هیزكانى ئه‌منیه‌تى ئه‌و شاره‌وه‌ ده‌ست به‌سه‌ر و ره‌وانه‌ى زیندان كران . جه‌مال و حامید شیخى، و مێهران مه‌لاوه‌یسى له‌ شاری مه‌ریوان و سلێمان مه‌حموودیان( كتیب فروَش ) له‌ شاری سه‌قز ده‌ست به‌سه‌ر و بۆ زیندانى سه‌قز گوازرِانه‌وه‌ . هه‌روه‌ها باس له‌ ،ئه‌منیه‌تى بوونى توَمه‌تى ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كرێ.
٥- ٢ هاووڵاتى بوَكانى به‌ ناوه‌كانى ئیدریس ئاك وئیدریس بوَرنا كه‌ زیاتر له‌ سێ مانگه‌ ،له‌ زیندان ده‌ست به‌سه‌ر كراون ،له‌ لایه‌ن دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى پارێزگای ئازه‌ربایجانى رۆژئاوا، به‌ توَمه‌تى ئه‌منیه‌تى ،هه‌ر كامیان به‌ یه‌ك ساڵ زیندانى ته‌عزیری مه‌حكووم كران .
٦- ٢هاووڵاتى خه‌لكى گووندى گزلن، سه‌ر به‌ شاری میاندواو ، به‌ ناوه‌كانى قاسم ره‌حیمى و موحه‌ممه‌د ئیبراهیم زاده‌ كه‌ ماوه‌ى ٦ مانگ له‌وه‌ پێش ده‌ست به‌سه‌ر كراون ، به‌ توَمه‌تى ئه‌منیه‌تى ،له‌ لایه‌ن دادگاى شۆرشی مه‌هاباده‌وه‌ ،هه‌ر كامه‌یان به‌ یه‌ك ساڵ زیندان مه‌حكووم كران و ئێستا له‌ زیندانى شاری مه‌هاباد ده‌ست به‌سه‌رن .
٧- رۆژی پێنج شه‌مه‌ ٢ى خه‌رمانانى ئه‌مساڵ حوكمى ده‌ست به‌سه‌ركردنى ٢ چالاكى كورد له‌ شاری مه‌ریوان به‌ ناوه‌كانى عوبه‌ید زارعى وعه‌لی تاسه‌ كه‌ ١٧ ى پووشپه‌ر له‌ لایه‌ن ئیداره‌ى ئیتلاعاتى مه‌ریوانه‌وه‌ ده‌ست به‌سه‌ر كرابوون ، بۆ ماوه‌ى ٢٠ رۆژی دیكه‌ درێژ كرایه‌وه‌.
٨- لقى یه‌كى دادگاى شۆرِشی شاری ته‌ورێز به‌ سه‌رۆكایه‌تى قازی حه‌ملبه‌ر، یازده‌ كه‌س له‌ چالاكانى مه‌ده‌نى ئازه‌ربایجانى، به‌ ناوه‌كانى : مێهدى حه‌میدى شه‌فیق، ته‌قى سه‌له‌حشوور، مووسا به‌رزین خه‌لیفه‌ لوو، مێهدى نوورى ، ئه‌حمه‌د ریازى ، موسته‌فا عه‌وه‌زپوور، عه‌لی حاجی ئه‌بوولوو، عه‌زیزوڵلا پوور وه‌لی ، جه‌مشید زارعى، وه‌حید شیخ بێگلوو و مه‌حموود فه‌زڵی ،به‌ تۆمه‌تى به‌شداری له‌ كۆبوونه‌وه‌ و رێكه‌وتن بۆ به‌رێوه‌بردنى تاوان دژ به‌ ئه‌منیه‌تى وه‌لات ، هه‌ر كامه‌یان به‌ ٢ ساڵ زیندانى ته‌عزیری مه‌حكووم كران. به‌رێوه‌بردنى نیوه‌ى حوكمى زیندانى تاوان بارانى پله‌ پێنجم تا هه‌شتم و ده‌یه‌م و یازده‌یه‌م بۆ ماوه‌ى ٥ ساڵ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌. له‌ دواى ده‌ربرِینى ناره‌زایه‌تى له‌ لایه‌ن پارێزه‌رانى ئه‌و كه‌سانه‌، حوكمى سه‌پێندراو بۆ پێداچوونه‌وه‌ نێردرا بۆ دادگاى پێداچوونه‌وه‌، به‌لام حوكمى ده‌ركراو له‌ دادگاى سه‌ره‌تایی وه‌ك خۆى له‌ لقى ٦ ى دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى ئازه‌ربایجانى رۆژهه‌ڵات ، دووپات كرایه‌وه‌. پێویست به‌ ئاماژه‌یه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ له‌ مانگى خه‌رمانانى سالی ١٣٩٠ به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنى به‌ڵگه‌ى رێپێدان بۆ ده‌ربرِینى نارِه‌زایه‌تى سه‌باره‌ت به‌ ویشك بوونى گۆلى ورمێ له‌ ماڵی باوكى موسته‌فا عه‌وزپوور كۆببوونه‌وه‌ و ئاڵوگۆرى بیرورِایان كردبوو كه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌كانى ئینتزامیه‌وه‌، ده‌ست به‌سه‌ر كران و دوای ماوه‌یه‌ك به‌ دانانى بارمته‌ به‌ شێوه‌ى كاتى ئازاد كران .
٩- هاووڵاتێكى شاری مه‌هاباد به‌ ناوى مه‌نسوور ئاروه‌ند كه‌ زیاتر له‌ یه‌ك ساڵه‌ ، ده‌ست به‌سه‌ر كراوه‌ ، به‌ تۆمه‌تى دژایه‌تى له‌گه‌ڵ خوا وهاوكارى له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى نه‌یاری رژیم ، له‌ لایه‌ن دادگاى شۆرِشی شاری مه‌هاباده‌وه‌ به‌ ئیعدام مه‌حكووم كرا.
١٠- هاووڵاتێكى مه‌ریوانى به‌ ناوى سامان نه‌سیم به‌ تۆمه‌تى دژایه‌تى له‌گه‌ڵ خوا و ئه‌ندام بوونى له‌ ناو یه‌كێك له‌ حیزبه‌كانى نه‌یاری رژیم دا به‌ ئیعدام مه‌حكووم كرا.
١١- رۆژی یه‌ك شه‌مه‌ ٢٦ى خه‌رمانان ، ئه‌نوه‌ر حوسێن په‌ناهی زیندانى كوردى ده‌ست به‌سه‌ر كراو له‌ گرتووخانه‌ى شاری سنه‌، له‌لایه‌ن هێزه‌كانى زیندانه‌وه‌ ،بانگێشت كرا و بۆ شوێنێكى نادیار گوازرِایه‌وه‌. به‌ وته‌ى هاوبه‌ندییه‌كانى ئه‌و زیندانیه‌ ، له‌وانه‌یه‌ بۆ گرتووخانه‌ى یه‌كێك له‌ ئیداره‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان گوازرابێته‌وه‌. حوسێن په‌ناهى ماوه‌ى ٥ ساڵه‌ ، ده‌ست به‌سه‌ر و زیندانیه‌ . ناوبراو پێشتر له‌ دادگاى شۆرشی سنه‌ به‌ تۆمه‌تى ته‌بلیغات و لایه‌نگرى له‌ رێكخراوێكى كوردى و....، به‌ ئیعدام مه‌حكووم كرا بوو، به‌ڵام له‌ دواى پێداچوونه‌وه‌، ئه‌و حوكمه‌ بۆ ده‌ستبه‌سه‌ربوون له‌ زیندان كه‌م كرایه‌وه‌.
١٢- ئه‌میر ره‌زا حاجى غوڵامى ،دادستانى گشتی و شۆرشی شاری شاهرود راپۆرتى ئیعدامى ٣ كه‌سى به‌ تۆمه‌تى ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان ،سه‌ر له‌ به‌یانى ٣٠ ى خه‌رمانان له‌ شاری شاهرود ،بڵاو كرده‌وه‌. سه‌باره‌ت به‌ زانیاری بڵاو كراوه‌ له‌ لایه‌ن به‌رپرسانى ده‌زگاى دادوه‌ری رژیم ، ٢ كه‌س له‌و ٣ كه‌سه‌ ئیعدام كراوانه‌، خه‌ڵكى شاری بۆكانن ، كه‌ تۆمه‌ته‌كه‌یان هه‌ڵگرتن و راگواستنى ٩٤٠ كیلو ماده‌ى هۆشبه‌ر له‌ جۆرى هێروئین بووه‌. یه‌كیان له‌ دایك بووى ساڵى١٣٦٠ و دوهه‌میان له‌ دایك بووى ساڵى ١٣٥٧ و كورى ره‌سوڵ بووه‌ و سێهه‌مین كه‌سیش ، كوری عه‌لى ئه‌سغه‌ر و له‌ دایك بووى ساڵى ١٣٥٥ وخه‌ڵكى خورِه‌م ئاوا وبه‌ تۆمه‌تى هه‌ڵگرتن و راگوازتنه‌وه‌ى ١٠ كیلو و٩٣٥ گه‌ره‌م كراك ، له‌ گه‌ڵ ئه‌وانى دیكه‌ ئیعدام كرا.


((به‌شی دوهه‌م : مافه‌وانى ، ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تى ))
١- شوفیر ئوتوبووسه‌كانى ناو شاری كرماشان به‌ هۆی گوێ نه‌دان به‌ داواكارییه‌كانیان نارازى بوون . ئه‌و شۆفیرانه‌، به‌یانى رۆژی شه‌ممه‌ ٢٥ى خه‌رمانان، بۆ ماوه‌ى چه‌ند رۆژ نه‌چوونه‌ سه‌ر كاره‌كانیان و هه‌ر ئه‌وه‌، خۆی بۆته‌ هۆی گرفت ،له‌ گوازتنه‌وه‌ى موسافره‌كان له‌ ناو شاری كرماشان دا و كێشه‌یكى زۆری دروست كرد.
٢- ٢١ى خه‌رمانان به‌ هۆی ته‌قه‌كردنى هێزه‌كانى ئینتزامى پاسگاى به‌رده‌ پانى سه‌رده‌شت بۆ سه‌ر كاروانى چه‌ند كه‌س له‌ كاسبكارانى سه‌ر سنوور، له‌ ناوچه‌ى بۆڵفەت سه‌ر به‌ شاری سه‌رده‌شت ، هاووڵاتیك به‌ ناوى مه‌حموود ئیبراهیم پوور ،خه‌ڵكى گووندى دیوەلان شه‌هید و ٢ كه‌سی دیكه‌ش به‌ ناوه‌كانى سالح سالح زاده‌،خه‌ڵكى هەڵوێ‌ و عه‌بدوڵلا.... بریندار بوون . ئه‌وه‌ له‌ حاڵێك دایه‌ كه‌ ساڵانه‌ ده‌یان كه‌س له‌ كاسبكارانى كورد، ده‌كه‌ونه‌ به‌ر ئامانجى ته‌قه‌كردنى هێزه‌كانى رژیم و له‌و نێوانه‌دا، ژماره‌یێكى زۆریان شه‌هید وبریندار ده‌كرێن .
٣- ١٩ى خه‌رمانان ، هاوڵاتیكى خه‌ڵكى گووندى قه‌ڵارِه‌شه‌ى سه‌ر به‌ شاری سه‌رده‌شت به‌ ناوى مه‌لا پاشا به‌ گوومانى گوازتنه‌وه‌ى كه‌ره‌سه‌ى قاچاغ له‌ ناوچه‌ى سنوورى باژار،گووندى " قه‌ڵاره‌ش" ى سه‌رده‌شت له‌ ئازه‌ربایجانى رۆژئاوا ، كه‌وته‌ به‌ر ته‌قه‌ى هێزێكى ئینتزامى ئه‌و ناوچه‌یه‌ و گیانى دا .
٤- نزیك به‌ ١٠٠ كه‌س له‌ كارمه‌ندانى مووخابراتى دێهاته‌كانى پارێزگاى ئازه‌ربایجانى رۆژئاوا، هه‌مه‌دان و كوردستان بۆ چه‌نده‌مین جار له‌ مانگه‌كانى پێشوودا، له‌ ناره‌زایه‌تى به‌ نه‌بوونى ریكه‌وتنامه‌ و بیمه‌ له‌ به‌رامبه‌ر پارلمانى رژیم كۆبوونه‌وه‌ وخوازیاری پێراگێشتن به‌ داواكاریه‌كانیان بوون.
٥- سه‌ید ئه‌حسه‌ن عه‌له‌وی، نوێنه‌ری شاره‌كانى سنه‌، كامیاران ودیواندره‌ له‌ مه‌جلیسى رژیم ، له‌ رێورسمى رێزگرتن له‌ باشترین تعاونیه‌كانى پارێزگاى كوردستان، به‌ ئاماژه‌دان به‌وه‌ى كه‌ زیاتر له‌ ٣٠ له‌ سه‌دى دانیشتووانى پارێزگاى كوردستان بیكارن، رایگه‌یاند: له‌ ئێستادا ١٥٠ هه‌زار كه‌س له‌ لاوانى پارێزگاى كوردستان بێكارن و له‌و پیوَه‌ندییه‌دا پارێزگای كوردستان ، كێشه‌یه‌كى زۆری ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌یه‌.
٦- فه‌رزام بیدار پوور جێگری بێهداشتى زانستگاى زانسته‌ پزشكیه‌كانى كوردستان له‌ شه‌شه‌مین كارگه‌ى راهینانى ،كالیبراسیۆنى پێوانه‌ كردنى ته‌ندورستى ده‌م و ددان له‌ شاری سنه‌ وتى: له‌ ئیستادا ٧٠ له‌ سه‌دى دێهاته‌كانى كوردستان له‌ خزمه‌تگووزاری چاره‌سه‌رى ددان بی به‌شن وهه‌روه‌ها ناوبراو رایگه‌یاند كه‌ به‌ لێكۆلینه‌وه‌ له‌ سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ ، پارێزگاى كوردستان له‌ چاو پارێزگاكانى دیكه‌ ، له‌ وه‌زعێكى زۆر ناله‌بار دایه‌.
٧- موحه‌ممه‌د ته‌وه‌كوولى، به‌رێوه‌به‌رى رێكخراوى سێنفى ماموستایانى شاری كرماشان ،كه‌ له‌ گه‌ڵ چه‌ند ئه‌ندامى دیكه‌ى ئه‌و رێكخراوه‌ و خێزانه‌كانیان بۆ خواردنى شام چووبوونه‌ سه‌یرانگاى ئاویه‌ر ، له‌ لایه‌ن چه‌ند كه‌سى جلو به‌رگ شه‌خسیه‌وه‌ كه‌ نیازى ده‌ست به‌سه‌ر كردنى ئه‌ویان بوو، به‌ تووندى بریندار كرا.
ڕێکه‌و 2012-09-29 11:11:43
به‌شی ( ڕاپۆرت )







سیاسی