یهک شهمه 12 پووشپهڕ 2722
دوانیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە 18ی بانەمەری 1398، هەیٸەتێکی یەکیەتی لاوانی دیموکراتی کوردستانی ٸێران بە سەرپەرشتی بەرێز سەلام قادری بەرپرسی پەیوەندییەکان و هاورێ ٸازاد نوێنەری لاوانی حدکا لە سلێمانی سەردانی پەیوەندییەکانی رێکخراوی لاوانی خەباتیان کرد لە شاری سلێمانی و لە لایەن بەرێز فواد جەعفەری بەرێوەبەری رێکخراوی لاوان و هەیٸەتی هاوڕێی پێشوازییان لێ کرا.
لەم دیدارەدا وێرای ٸاوردانەوە لە بارودۆخی لاوان لە ٸێران بە گشتی و کوردستان بە تایبەتی، هەردوو لایەن لەسەر کاری هاوبەش لە نێوان رێکخراوەکانی لاوانی کوردستانی ٸێران تەٸکیدیان کردەوە و خوازیاری کاری زیاتری هاوبەش بوون لە داهاتوودا.
جێگەی باسە کە کۆبوونەوەکە لە کەشێکی دۆستانە و بە دووپاتکردنەوەی کاری هاوبەش و درێژەدان بە کۆبوونەوەی دوو قۆڵی و چەند قۆڵی کۆتایی پێهات.