سێشهمه 27 گوڵان 2722
سەر لە بەیانی رۆژی یەکشەممە، 25ی رەشەمەی 197ی هەتاوی شاندێکی رێکخراوی لاوانی خەبات بە سەرپەرشتی بەرێز فواد جەعفەری بەرێوەبەری رێکخراوی لاوانی خەبات و بەرێزان کاک سۆران و کاک هێرش ٸەندامانی رێکخراوی لاوان سەردانی یەکیەتی لاوانی پارتی دیموکراتی کوردستانیان لە پارێزگای سلێمانی کرد و لە لایەن بەرێزان کاک عەدنان موحەمەد بەرپرسی یەکیەتی لاوان لە پارێزگای سلێمانی و هەر یەکە لە بەرێزان کاک ٸومید عەبدۆڵا کارگێری یەکیەتی لاوان و کاک شوان مەسٸول ناوەندی کومیتەی بەکرەجۆ بە گەرمی پێشوازییان لێ کرا. لەم چاوپێکەوتنەدا کە بە مەبەستی دیدار نوێکردنەوە و پیرۆزبایی رۆژی 18ی شۆبات ساڵرۆژی دامەزراندنی یەکیەتی لاوان و هەروەها کاری هاوبەش لە ٸاستی لاوان رێکخرا، وێرای ٸاماژە بە بارودۆخی لاوان لە کوردستانی ٸێران و ٸاستەنگی و گیر وگرفتەکانی لاوان و سیاسەتی سرینەوە و فەوتانی لاوان لە رێگای پەرەپێدان بە مادەی هۆشبەر و دەیان گیرو گرفتی تر هەروەها باس لەوە کرا کە تەمەنی رژێمی ٸاخوندی لە کۆتایی خۆی نزیک بووەتەوە و دەیان قەیرانی سیاسی و ٸابووری و کۆمەڵایەتی بەرۆکی بە رژێم گرتووە کە دەرباز بوون لێی مەحاڵە. جێگەی باسە شاندی خانەخوێ وێرای باس کردن لە مێژووی دۆستایەتی هەردوو رێکخراو ٸامادەگی خۆیان بۆ کاری هاوبەش لە داهاتوو دەربری و هیوایان خواست کە ساڵی داهاتوو ساڵی گەیشتنی نەتەوەکەمان بە تایبەت توێژی لاوان بە ٸامانجەکانی بێت. لە کۆتاییدا کۆبوونەوەکە لە کەشێکی دۆستانەدا کۆتایی پێهات.