سێشهمه 7 پووشپهڕ 2722
دوای راگەیاندنی ئەنجامەكانی گشتپرسیەكەی بەریتانیاو دەرچوون لە یەكێتی ئەورووپا سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا دەست لە كاركێشانەوەی خۆیی راگەیاند
دێڤد كامیرۆن كە سەرپەرشتی هەلمەتی مانەوەی بەریتانیا لە یەكێتی ئەورووپا دەكرد دوای بلاوبوونەوەی ئەنجامی كۆتایی گشتپرسیە كە بریتیبوو لە دەرچوونی بەریتانیا لە یەكێتی ئەورووپا بە رێژەی 51% ئەمرۆ هەینی لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا دەست لە كاركێشانەوی خۆیی راگەیاند
دێڤد كامیرۆن سەرەرایی دلتەنگی بەو ئەنجامە رایگەیاند كە " پێویستە رێز لە دەنگی دەنگدەران بگیرێت و گومانی لە ئەنجامی دەنگدانەكەدا نیە" هەروەها رایگەیاند "بهریتانییهكان قسهی خۆیان كرد و پێویسته شانازی به دیموكراتیهتی پهرلهمانیمانهوه بكهین".
دێڤد كامیرۆن هەر لەو كۆنفرانسە رۆژنامەوانیەدا رایگەیاند كە تا سێ مانگی دیكە وەك سەرۆك وەزیران لە كارەكەی بەردەوامدەبێت و داوای ئەوەبوو كە كەسێكی دیكە بۆ ئەو پۆستە دەستنیشان بكرێت
دەیڤد کامیڕۆن ناوی تەواوی دەیڤد ویللیام دۆناڵد کامیڕۆنە لەدایک بووی ٩ی ئۆکتۆبەری ساڵی ١٩٦٦ ، ناوبراو لە ئێستادا پلەی سەرۆک وەزیرانی بریتانیای مەزن هەیە ، لەپێشوودا وەزیری خزمەتگوزاری مەدەنی بووە لەگەڵ سەرۆکی پارتی پارێزگاران بووە ،وەهەروەها ئەو خوێندکاری فەلسەفەی سیاسی ی ئابووری بووە لەزانکۆی ئۆکسفۆڕد