چوارشه‌مه 8 رێبه‌ندان 2720
رۆژی پێنج شەمە ولاتی بەریتانیا راپرسیەكی سەبارەت بە مانەوە یان دەرچوونی بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا بە بەشداری 48 كەس كە مافی دەنگدانیان هەبوو بەرێوەبرد و به‌گۆێره‌ی ئه‌نجامی كۆتایی گشتپرسیەكە 17 ملییۆن كەس دەنگی بە جیابوونەوەی بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا دالە بەرامبەریشدا 16 ملییۆن كەس دەنگی بە مانەوە لەو یەكێتیە دا
بەپێی ئەو ئەنجامانەی لە سارچاوە هەوەڵدەریەكان بلاوبۆتەوە 51.9% به‌شداربووان ده‌نگیان به‌جیابوونه‌وه داوه له یه‌كێتی ئه‌وروپا و له‌به‌رامبه‌ریشدا 48.1% هاوڵاتیان به‌ریتانیا ده‌نگیان به‌مانه‌وه داوه.
لایەنگرانی دەرچوونی بەریتانیان لە یەكێتی ئەوروپا خۆشحالی خۆیان بەو ئەنجامە راگەیاند نایجل فاراگ، سه‌رۆكی پارتی سه‌ربه‌خۆی به‌ریتانیا كه له‌دژی مانه‌وه بوو له یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌وتارێكدا له به‌رده‌م لایه‌نگرانی پارته‌كه‌ی رایگه‌یاند، "جیابوونه‌وه‌ی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌بێته هۆی هه‌ڵهاتنی رۆژێكی نوێ بۆ وڵاته‌كه‌مان و پێویسته ده‌یڤید كامیرۆنی سه‌رۆك وه‌زیران رێز له بڕیاری ده‌نگده‌ران بگرێت و ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه".
لە بەرەبەیانی رۆژی هەینی لەگەڵ بڵاوبوونەوەی لەپێشەوە بوونی دەنگی جیابوونەوە لە یەکێتی ئەوروپا، بەهای پۆند لە بەرامبەر دۆلارەوە بە رێژەیەکی بەرچاو دابەزیوە و بەهاکەی گەیشتووەتە ژێر 1.4 دۆلار کە لە ساڵی 1985 تاوەکو ئێستا رووینەداوە.
بەپێی رای زۆرێك لە چادێران بە چونە دەرەوەی بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا چاوەروان دەكرێت ئابووری ئه‌و وڵاته و یه‌كێتی ئه‌وروپا زیانی گه‌وره‌یان پێبكه‌وێت.
سەرچاوە : ئاژانسە هەوەڵدەرییەكان