پارێزگای کرماشان زیاتر لە 90 هه‌زار بێ‌کاری هه‌یه بە پێی وتەی بەرپرسێكی رژێمی ئاخوندی لەپارێزگای كرماشان،/ ئەو پارێزگایە زیاتر لە 90 هەزار بێكاری هەیە.بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان"، سه‌رپه‌رشتی کاروباری ئابووری و گه‌شه‌ی ناوچه‌یی ئیدارەی پارێزگای کرماشان "هیدایه‌ت حاته‌می" له کۆبوونه‌وه‌ی شۆڕای ئیداریی پارێزگا به ئاماژه‌دان به پێگه‌ی تایبه‌تی جوگرافیایی پارێزگا و هه‌ڵکه‌وتنی له ناوه‌ندی رۆژئاوای وڵات و دراوسێیه‌تیی له‌گه‌ڵ وڵاتی عێراق و بوونی بازارێكی بەرفراوانی سنووری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ وڵاتی عێراق رایگەیاند كە، زیاتر لە 90 هەزار بێكار لەم پارێزگایە بوونیان هەیە.حاته‌می ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: له‌گه‌ڵ هه‌بوونی ئه‌م دەفرایەتییە به داخه‌وه پێوه‌ر و تایبه‌تمه‌ندییه ئابوورییەکانی گه‌شه‌ی پارێزگا بارودۆخێکی شیاو و گونجاویان نییه. له دوو میلیۆن که‌س جه‌ماوه‌ری پارێزگا به رێژه‌ی 612 هه‌زار که‌س جه‌ماوه‌ری چالاکن که به رێژه‌ی 523 هه‌زار که‌سی ئه‌وانه کار و پیشه‌یان هه‌یه و به رێژه‌ی 90 هه‌زار که‌س بێکار له پارێزگادا هه‌یه.
ڕێکهو 2015-09-05 13:03:38
به‌شی ( هه‌واڵه‌کانی کوردستان )