کرانه‌وه‌ی به‌شی زمان و وێژه‌ی کوردی له زانکۆی کوردستان سه‌رۆکی زانکۆی کوردستان وتی: به‌شی زمان و وێژه‌ی کوردی له زانکۆی کوردستان ده‌کرێته‌وه و مانگی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ خوێندکار وه‌رده‌گرێت. به‌پێی راپۆرتی هەوتاڵدەرییەكان، دوکتۆر فه‌ردین ئه‌خلاقیان ڕایگه‌یاند: به ڕاگه‌یاندنی چارتی نوێی زانکۆی کوردستان له ڕۆژه‌کانی کۆتایی ساڵی ڕابردوو، تێده‌کۆشین به‌پێی ئه‌م چارته که‌موکوڕییه‌کانی زانکۆ له بواری هێزی مرۆڤی و کارناس و لێژنه‌ی زانستی قه‌ره‌بوو بکرێته‌وه. ناوبراو له کرانه‌وه‌ی به‌شی زمان و وێژه‌ی کوردی له مانگی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ هه‌واڵی دا و زیادیشی کرد: به سه‌رنجدان به ده‌وڵه‌مه‌ندی زمان و وێژه‌ی کوردی و پێشوازی خه‌ڵک و لاوان و فه‌رهه‌نگ دۆستان له‌م کاره و جه‌ختکردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر زمانی کوردی وه‌کوو سه‌رمایه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی، دانانی به‌شی زمان و وێژه‌ی کوردی له ڕیزی کار و به‌رنامه‌کانی زانکۆی کوردستان دایه.
ڕێکهو 2015-04-11 12:11:27
به‌شی ( هه‌واڵه‌کانی کوردستان )