تۆرِی هه‌واڵی (شام) بڵاویكرده‌وه، كه سوپای ئازادی سوریا له شاری ئه‌ریحا له ریفی ئیدله‌ب هیلیكۆپتهرێكی رژێمی سورییان خستوه‌ته خواره‌وه.
تۆرِی ناوبراو باسی له‌وه‌ش كردوه، له‌ناو كوژراوه‌كانی دوێنێدا ٤٧ كه‌سیان له دیمه‌شق و ده‌وروبه‌ری بون، ١٦ كه‌سیش له ده‌رعا، كه سیانیان به به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه له‌سێداره‌دراون، ١١ كه‌سیش له ئیدله‌ب و ٧ كه‌س له حمص و ٢ كه‌س له دێری زور و ١ كه‌سیش له حه‌له‌ب.
چالاكوانانی شۆرِشی سوریاش ئاماژه‌یان به‌وه دا، گهرِهكی كه‌فه‌ر سوسه ٢٠ كه‌سی تێدا كوژراوه، كه چواریان ئه‌ندامی خێزانێكن. به پێی رِاپۆرتێكی لیژنه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ پاراستنی رِۆژنامهنووسان، سوریا بووه به مه‌ترسیدارترین شوێن بۆ كاری رِۆژنامهگهریی و له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رِابردوودا ژماره‌یه‌كی زۆر له رِۆژنامهنووسان رِفێنراون و كوژراون و له سه‌ره‌تای مانگی تشرینی دووه‌می ٢٠١١-ه‌وه تا مانگی ئاب-ی ئه‌مساڵ ١٧ رِۆژنامهنووس كوژراون.
