قوربانیانی ئیبۆلا حه‌وت هه‌زاری تێپه‌ڕاند رێكخراوی ته‌ندورستیی جیهان ئامارێكی نوێی بڵاوكرده‌وه سه‌باره‌ت به قوربانیانی په‌تای ئیبۆلا و رایگه‌یاند كه ئاسته‌كه له به‌رزبوونه‌وه‌دایه. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەكان، له راپۆرتێكدا كه سایتی سی ئێن ئێن ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه، رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی ئاشكرایكردووه، تا 30ی سەرماوەزی 1393 حه‌وت هه‌زار و 588 كه‌س به‌هۆی په‌تای ئیبؤلاوه گیانیان له‌ده‌ستداوه.راشیگه‌یاندووه كه 19 هه‌زار و 947 كه‌س هه‌ڵگری ئه‌و نه‌خۆشییه‌ن و زۆرترین زیانیش به‌ر لیبری و غینیا و سیرالیۆن كه‌وتووه.به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی ئه‌و رێكخراوه ته‌نیا له‌و سێ وڵاته‌دا حه‌وت هه‌زار و 573 كه‌س به‌هۆی ئیبلاوه گیانیان له‌ده‌ستداوه و 19 هه‌زار و 463 كهیسش تووشی په‌تاكه بوون.
ڕێکهو 2014-12-25 13:16:46
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )