لاوێكی كورد له سه‌رده‌شت دوای١٠ رۆژ گیران، چاره‌نووسی نادیاره به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، سه‌لاح غه‌فووری راد ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ و خه‌ڵكی شاری سه‌رده‌شت كه ١٠ رۆژ لهمهوپێش له‌لایه‌ن هێزه ئیتلاعاتییهكانی حكوومه‌ته‌وه له شاری سه‌رده‌شت گیراوه، هه‌تا ئێستا هه‌واڵێك لهمهرِ چاره‌نووسی له‌به‌ر ده‌ستدا نیه. به وته‌ی شایه‌تحاڵان دیار نه‌بوونی چاره‌نووسی سه‌لاح غه‌فووری راد بۆته هۆی نیگه‌رانیی بنه‌ماڵه‌كه‌ی و سهرهرِای سه‌ردانیان بۆ ناوه‌نده ئه‌منیه‌تی و قه‌زاییه‌كانی حكوومه‌ت به مه‌به‌ستی چاره‌نووسی كورِهكهیان، هیچ وه‌ڵامێكیان پێنه‌دراوه‌ته‌وه. هه‌تا ئێستا هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی ئه‌و لاوه كورده رانه‌گه‌یه‌نراوه. ڕێکهو 2012-08-21 13:48:12
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )