فشار خستنە سەر زیندانیانی مانگرتووی سیاسی كورد بۆ شكاندنی مانگرتنەكەیان رژیمی جینایەتكاری ئاخوندی بەبێ لە بەرچاوگرتنی داواكاریەكانی زیندانیانی مانگرتووی بەندی 12ی زیندانی ناوەندی ورمێ بە فشارخستنە سەریان بۆ شكاندنی مانگرتنەكەیان درێژە دەدات. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەكان، زۆربوونی فشارەكان لە كاتێكدایە كە باری تەندرووستی شێركۆ حەسەن پوور, سیروان نەژاوی, عەلی ئەفشاری عەلیرەزارەسووڵی و عبدۆللە عەموویی بە هۆی مانگرتن لە خواردن زۆر خراپە, جێگەی باسە زیندانیانی سیاسی بەندی 12ی زیندانی ناوەندی ورمێ لە رۆژی پێنج شەممە 29ی خەزەڵوەر لە نارەزایەتی بە جیا نەكردنەوەی تۆمەتباران وهێندێك كێشەی دیكە دەستیان دایە مانگرتن لە خواردن.
ڕێکهو 2014-12-08 10:21:16
بهشی ( ههواڵهکانی کوردستان )