تەرمێ ژنێکی تەمەن ٢٧ ساڵ لە سەقز، بە سووتاوی دۆزرایەوەژنێکی تەمەن ٢٧ ساڵەی ک
وردی خەڵکی ناوچەی دیواندەرە،
کە هاوسەری مەلایەکی ئایینیی خەلکی شاری سەقز بوو بە شێوەەی گوماناوی گیانی لەدەست دا. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٨ی رەزبەر ژنێکی تەمەن ٢٧ ساڵەی خەڵکی گوندی (کەڵەکان)ی سەر بە بەخشی کەرەفتووی دیواندەرە، بە ناوی هایدە نووری كچی ئەمین نووری هۆرەجی تەرمەکەی بە سووتاوی لە ماڵی خۆیان لە شاری سەقز دۆزرایەوە. جێگەی باسە كە هایدە نووری سێ ساڵ پێش ئێستا لەگەڵ مەلا ئایینیی شاری سەقز و لە کاتێکدا ١٥ ساڵ تەمەنی لەو مەلا ئایینییە کەمتر بوو، ژیانی هاوبەشی پێکهێنابوو. هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە تەرمی هایدە نووری، لە پزیشکی دادوەریی شاری سەقز بە مەبەستی پشکنین و لێکۆڵینەوە راگیراوەو رادەستی بنەماڵەکەی لە گوندی کەڵەکان نەکراوەتەوە.
ڕێکهو 2014-10-02 11:42:29
بهشی ( کۆمهڵایهتی )