سەر لە بەیانی ئەمرۆ پێنجشەممە 27ی خەرمانان،

8 زیندانی لە زیندانی شەهابی كرمان لە سێدارە دران. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەكان، لە سێدارەدانی ئەو 8 زیندانیە لە لایەن رژێمی ئاخوندیەوە تۆمەتی بازرگانی بە مادەی
هۆشبەریان خراوەتە پاڵ.هەروەها سەر لە بەیانی ئەمرۆ پێنج زیندانیتر لە شیراز و مێهردەشت لە بەر چاوی خەڵكەوە لە سێدارە دراون. جێگەی باسە كە تاوانی ئەو پێنج زیندانیە تەجاوز دزی چەكدارانە و رفاندن راگەێندراوە. هەر بە پێی ئەم راپۆرتە لە كاتی لە سێدارەدانی ئەو 5 زیندانیە منداڵانی ژێر تەمەن 18 ساڵ لە شوێنی لە سێدارەدانەكە بوونیان هەبووە. بە وتەی شارەزایانی بواری منداڵان بینینی دیمەنی ئێعدامكردن بۆ منداڵان ئاسەواری نەرێنی لەسەریان دادەنێت.