لاوێکی سەقزی بەدەستی کەسانی نەناسراو کوژرالاوێکی تەمەن ٢١ سا
ڵەی خەڵکی یەکێک
لە گوندەکانی ناوچەی سەقز لەلایەن کەسانێکی ناسراوەوە، بە دەست و پێ بەستراوی کوژرا. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی رابردوو لاوێکی خەڵکی گوندی (جافرخان)ی سەربە بەخشی زێویەی سەقز، بە ناوی ئیبراهیم زارعی لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە بەدەست و لاق بەستراوی، ملی کراوە بە دارەوە و کوشتوویانە. تەرمی ئەو لاوە کوردە لە کاتێکدا بە دەست و لاق بەستراوی بە دارێکەوە هەڵواسرابوو، لە پشت گوندی جافرخانەوە دۆزراوەتەوەو بۆ پشکنین و لێکۆڵینەوە رەوانەی پزیشکی دادوەریی شاری سنە کراوە. دەگوترێت، ئیبراهیم زارعی پێشتر ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی رژێمی ئاخوندی ئیران بووەو لە ماوەی رابردوودا گەڕاوەتەوە بۆ شاری سەقز.
ڕێکهو 2014-08-21 13:08:52
بهشی ( سیاسی )