لاوێكی تەمەن ١٧ ساڵەی كورد لەلایەن هێزە نیزامییەكانەوە كوژرالاوێکی دیکەی کورد كە
لەناوچە سنوورییەکانی پیرانشار سەرقاڵی کۆڵبەری بوو، لەلایەن هێزە نیزامییەكانی ئەو شارەوە دراوەتە بەر دەستڕێژی گولـلە و لە ئەنجامدا گیانی لەدەست داوە.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی كوردپا، شەوی سێشەممە رێكەوتی ٢١ی گەلاوێژ " سالار ئازەربرزین" تەمەن ١٧ ساڵ و كوڕی ئەسكەندەر لەلایەن هێزە نیزامییەكانەوە گیانی لێئەستێنراوە. بەوتەی یەكێك لەنزیكانی ئەو بنەماڵەیە، سالار بە هۆی هەژار و بێدەرەتانی بنەماڵەكەی رووی لە كۆڵبەری سەر سنوور كردبوو. سالار ئازەریە خەڵكی گەڕەكی " كۆنەخان"ی پیرانشار بوو، کە لەشوێنێک بەناوی "خڕی دەڵاوان" دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللـە لەماوەی ئەم حەفتەیەدا دوو کۆڵبەری دیکەش لەلایەن هێزە نیزامییەکانی شاری پیرانشارەوە تەقەیان لێکراوە و بوونەتە قوربانی.
ڕێکهو 2014-08-15 12:34:17
بهشی ( کۆمهڵایهتی )