سه‌ر له‌به‌یانى ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه ٧/٨/٢٠١٤ به‌رێز كاك بابه‌شێخ حسێنى به‌رێوه‌به‌رى گشتى سازمانى خه‌بات به هاورێى چه‌ند كه‌س له ئه‌ندامانى سه‌ركردایه‌تى و ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ى سازمانى خه‌بات، سه‌ردانى به‌ره‌كانى شهرِ له‌ناوچه‌ى "خازر" نزیك له شارى موسڵ ى كرد و له نزیكه‌وه به‌راورد و هه‌ڵسه‌نگاندنى دۆخى شه‌رى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان له‌دژى هێزه ترۆریستیهكانى داعشى كرد. له‌و سه‌ردانه دا به‌رێزكاك بابه‌شێخ حسێنى له سه‌ر هه‌لومه‌رجى شهرِ له ناوچه‌ى خازر، له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌رپرسی حكوومه‌ت و هیزى پێشمه‌رگه‌ى جێگیر له به‌ره‌كانى شهر قسه‌ى كرد. بوونى پێشمه‌رگه‌ى سازمانى خه‌بات له به‌ره‌ى جه‌نگ له دژى داعش بوویه مایه‌ى خۆشحاڵى و وره به‌رزى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان.
جێگه‌ى باسه له ئێستا ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ى سازمانى خه‌بات له دواهه‌مین هێڵى شه‌رى دژى داعش له‌و ناوچه‌یه جێگیر كراون و بریاریشه لهداهاتووێكى نزیك ژماره‌یێكى زیاتر هێزى پێشمه‌رگه‌ى سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران ره‌وانه‌ى به‌ره‌كانى شهر بكرێن.