هێزه لیباس شه‌خسییه‌كان له رێگای به‌كارهێنانی گازی فرمێسك رێژ لاوێكی كوردیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كان به‌رله چوونه ژووره‌وه گازی فرمێسك هێنه‌ریان به‌كار هێناوه و ئه‌و هه‌وڵه بۆته هۆی درووست بوونی ترس و دڵهرِاوكێی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه. له درێژه‌ی راپورتهكهدا هاتووه، هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كان به‌شێك له كه‌لوپه‌لی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌یان فرِی داوه‌ته ده‌ره‌وه و ئه‌ندامانی ئه‌و بنه‌ماڵه‌شیان داوه‌ته به‌ر لێدان و كوتان. هه‌تا بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه له هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و شوێنی راگیرانی ئه‌و لاوه كورده زانیارییه‌ك له‌به‌ر ده‌ست دا نیه.
ڕێکهو 2012-08-16 13:30:14
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )