لەماوەی یەك حەفتەی رابردوودا لە ئۆستانەكا
نی كرماشان و ئیلام ژمارەیەكی بەرچاو لەئاسەوارە مێژوویی و ژێر خاكییەكان، لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە بە تاڵان بردراون. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی كوردپا، لە چەند رۆژی رابردوودا نزیك بە ٦٠ پارچە ئاسەواری كۆن و بە نرخ لە ئوستانەكانی ئیلام و كرماشان ئاڵوێر و بازرگانیان پێكراوە.
لەئوستانی كرماشان ١٤ پارچە ئاسەواری مێژوویی بە نرخی وەكوو، پەیكەر، بازنە، لیوانی زەرد و ئاڵتوونی، قەندان و سەرە مانگایەكی ئاڵتوونی لەلایەن پۆلیسەوە زەوت كراون ئوستانی كرماشان لە بواری ئاسەوارە مێژووییەكان زۆر دەوڵەمەندە و هەنووكە لە مۆزەخانەی ئەو ئوستانە نزیك بە سێهەزار پارچە ئاسەواری ژێر خاكی و مێژوویی بوونی هەیە و بە دوایانەش چەندین بنكە و مۆزەخانەی "خەڵك ناسی" كراوەتەوە. هەر لەو پێوەندییەدا لە ئوستانی ئیلامیش ٤٣ پارچە ئاسەواری گرینگ و بە نرخ لەلایەن پۆلیسەوە دەستی بەسەردا گیراوە و دوو كەسی خەڵكی شارستانی " سیراون"یش دەستبەسەر كراوە. . جێگهى باسه كه، بەرپرسانی حكوومەتی و ناوەندە دەسەڵاتدارەكان دەستیان لە هەڵدانەوە و بە تاڵانبردنی ئاسەوارە بە نرخەكانی كوردستاندا هەیە.