سه‌ردانى فیدراسیۆنى رِێكخراوه‌كانى جیهان له‌ ناوه‌ندى لاوانى خه‌بات و خوێندكاران و ئافره‌تانى سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران
و خوشكه‌ زێنه‌ب حوسێنى ئه‌ندامى كۆمیته‌ى ئافره‌تان، و رِه‌حمان پوور كه‌ریمى ئه‌ندامى ده‌سته‌ى به‌رِێوبه‌رى ناوه‌ندى لاوانى خه‌بات و فواد جه‌عفه‌رى ئه‌ندامى ناوه‌ند و هه‌روه‌ها سارۆ حوسێنى ئه‌ندامى به‌رِێوبه‌رى كۆمیته‌ى خوێندكاران و ئارام سلێمانى ئه‌ندامى كۆمیته‌ى خوێندكارانى سازمانى خه‌باتى كوردستانى ئێران به‌ گه‌رمى پێشوازیان لێكرا.

له‌ دانیشتنێكى چه‌ند سه‌عاتى دا ئامانجى فیدراسیۆنى رێكخراوه‌كانى جیهان و مه‌به‌ست له‌ سه‌ردانیان له‌ لایه‌ن هه‌یئه‌تى میوانه‌وه‌ باس كرا و له‌درێژه‌ى دانیشتنه‌كه‌ش چه‌ندین ته‌وه‌رى گرینگى رۆژى پێوه‌ندیدار به‌ لاوان و خوێندكاران و ئافره‌تان قسه‌ى له‌سه‌ر كرا و باسێكى تێروته‌سه‌ل له‌ سه‌ر كارى فیدراسیۆن و ناوه‌ندى لاوان و ئافره‌تان و خوێندكارانى سازمانى خه‌بات كرا.

له‌ كۆتایدا به‌شداربووانى كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندى زیاتر و دۆستایه‌تى نێوانیان پێداگرییان كرد.
12

ڕێکه‌و 2012-08-14 15:05:17
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی