٣٠پووشپهریادى ئاوابوونى ئه‌ستێره‌ى شۆرش وبه‌رخودان ٣٠پووشپهریادى ئاوابوونى ئه‌ستێره‌ى شۆرش وبه‌رخودان بێهروز ئهردهلاَن چوارساڵ به‌رله ئێستا ئه‌ستێره‌ى پرشنگدارى خه‌باتى رزگارى نه‌ته‌وه‌یى كورد،مامۆستا سه‌یدجه‌لال ماڵ ئاوایى له ژیان كرد ولهدووى خۆى گه‌لێك كه‌لێنى خسته به‌ره‌ى به‌رخودان و دنیاى ئاڵ و والاَى هونه‌رى رِسهنى كوردى.چوارساڵ لهمهوپێش سنگى ژیان زامدار بوو،جارێكى دیكه هه‌ورى ره‌ش ئاسمانمانى داگرت و وهیشومهى مه‌رگ وناخۆشى بهربینگى پێگرتین وهیواى دوارۆژى لێ ئه‌ستاندین. زایه‌ڵه‌ى رۆح كێشان ومهرگى هونه‌ر و ئوستوره‌ى خه‌باتى نه‌ته‌وایه‌تى،خۆى پیشان به ژیان دا ومامۆستاى رابه‌رو رِێنیشاندهرى له ئه‌ستاندین.به‌مه‌رگى كت وپرى ئه‌م كه‌ڵه پیاوه‌ى میژوو،شۆرِشى نه‌ته‌وایه‌تى له‌كوردستانى ئێران خهسارێكى گه‌وره‌ى وه‌به‌ركه‌وت وسازمانى خه‌باتى كوردستانى ئێرانیش مه‌زنترین كاره‌سات ورِووداوى لهمیژووى خوی‌دا تۆمار كرد.باخى شێعر‌و ئه‌ده‌بى كوردى ژاكاوگوڵى ئه‌م دیاره پهرِپهربوون.مه‌رگى مامۆستا ،مه‌رگى ههنهرى ره‌سه‌نى كوردى وزمانهوانى و راستى شۆرش بوو.سه‌خته به بێ رِچهشكێنێكى وه‌ك ئه‌م رِابهره،بهزویى بچینه‌وه دۆخى ده‌ورانى حه‌یاتى مامۆستا،بهلاَم ئه‌م بابه‌ته زۆر جێگاى هومێدهكه بیرى ماموستا رۆژبه‌رۆژ په‌ره‌ده‌ستێنێ و یادى وه‌ك خۆرى ناوشهوه زه‌نگ هه‌رده‌م خۆى ده‌رده‌خات.ساڵ به‌ساڵ یادى زیندووتر ده‌بیت وداهێنانهكانى له‌بارى سیاسیه‌وه گشتگیرتر ده‌بن. مامۆستاى رابه‌ر به هینانه ئاراى جوولاَنهوهوخهباتى نه‌ته‌وایه‌تى وئیسلامى وتێكه‌ڵ كردنى ئه‌م دوو چه‌مكه،گه‌وره‌ترین خزمه‌تى به خه‌باتى راسته‌قینه‌ى خه‌ڵكى كوردستان كرد‌و توانى به ده‌سپێكى خه‌باتێكى نوێ ومه‌زن،كاریگه‌رى خۆى به‌سه‌ر ئه‌م جوولانهوهدا به‌جێبهێڵیت.پاشان به لیك گرێدانى رِهههندهكانى شۆرش ورۆحى به‌رخودان به ئاقارى خه‌باتى نه‌ته‌وه‌یى كورد له‌كوردستانى ئێران،بووه خاوه‌ن ئه‌ده‌بیاتێكى سیاسى نوێ و به‌هێزكه خۆى له كۆكهرهوهى ههمووهێزهكان لهدهوورى موبارزه‌ى نه‌ته‌وایه‌تى تا گه‌یشتن به‌مافى رِهوا بینیوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها له ده‌سپێكى شۆرش وسه‌ركه‌وتنى گه‌لانى ئێران به‌سه‌ر نیزامى پاشایه‌تى وهاتنه سه‌ركارى رژیمى ئاخوندى كه كوردستان له‌لایه‌ن شۆراكانى شارودێ به‌ریوه ده‌بران،ماموستا وه‌ك رابه‌رێكى مه‌یدانى یه‌كه‌م كارێك كهكردى دروست كردنى شۆراى شارى بانه ،به‌به‌شدارى هه‌موو لایه‌نه‌كان بوو.ته‌نانه‌ت لهكهسایهتیش كه‌ڵكى وه‌رگرت وبهشێوهیێكى ئازاد‌و دیموكراتیك كه پاشتربووه ئیلهام به‌خش بۆ باقى ناووچهكانى دیكه‌ى كوردستان،حكومه‌تى خۆجێیى به‌ریوه‌برد.له‌و ماوه‌دا كه‌مترین تاوان ئه‌نجام درا وخه‌ڵك زۆر ئازادانه به‌شدار بوون له‌پرۆسه‌ى خۆبه‌رێوه‌به‌رى. بیركردنه‌وه‌ى مامۆستاى رابه‌ر به‌ته‌واوه‌تى بیرێكى پلۆرال بوو كه له‌یاده‌وه‌رى میژوودا هه‌لگیراوه.ئه‌مه له‌كاتێكدا بوو كه لهناووچهكانى دیكه‌ى كوردستان له‌سه‌ر بیروباوه‌رى سیاسى خه‌ڵك رِاوو ده‌نران وپه‌نایان بۆ ئه‌و ناووچه دهبردكه مامۆستاى ره‌حمه‌تى به‌رێوه‌ى ده‌برد. پاشان له ده‌ورانى هیرشى نیزامى ئاخوندى بۆ سه‌ر كوردستان و خۆراگرى خه‌لك،مامۆستاى رابه‌ر بانگه‌وازى موقاومه‌تى سه‌رداو كوردستانیانى بۆ به‌ره‌كانى شهرِ له‌دژى هیرشى نیزامى تازه بهدهسهلاَت گه‌یشتوو كۆده‌كرده‌وه.لهشهرِوشۆرى كودستان،فه‌رمانده‌ى چهندبهرهى له ئه‌ستۆ بوو.یه‌كێك لهبهرانهى كهدژمن تێك شكێندراو پاشه‌كشێ به‌هێزى داگیركهركرا،شهرِى ١٨ى خهزهڵوهرى ١٣٥٨ بوو كه دژمن به‌ته‌واوى تیك شكێندرا وخومهینى ناچاربوو كهبڵێت نه‌ته‌وه‌ى كورد من ده‌نگى ئێوه‌م بیست،فه‌رموون ووتوێژ بكه‌ین.مامۆستاى رِهحمهتى كهشارهزاى مێژووى دژمنانى گه‌لى كورد بوو،هه‌ر زوو رایگه‌یاند ئه‌م ئاوربرِهى خومه‌ینى راسته‌قینه نیه‌و ده‌یهه‌وێ كات به‌ده‌ست بهێنێت،بهلاَم لهسهرخواستى زۆرینه‌ى نوێنه‌رانى كورد جارێكى دیكه ووتوێژ كرایه‌وه .ووتوێژ ته‌نیا بۆ كات كرِین بوو،ئه‌وه بوو هه‌رزۆر زوو قسه‌ى مامۆستا هاته‌دى وجارێكى كه هێرش بۆ سه‌ر كوردستان ده‌ستى پێكرده‌وه.. مامۆستا سه‌ید جه‌لال كه‌سیك بوو كه‌پیش بینى رِووداوهكانى دهكردو سیاسیانه له‌گه‌ڵ رووداوه‌كان دهجوولاوه.به‌رێوه‌به‌رێكى كارامه بوو،ئه‌وه‌ى كه له‌سه‌ره‌تاى شۆرشه‌وه پیش بینى كردبوو،هه‌موویان به كرده‌وه هاتنه پێشمان وئه‌م شۆرش وئهزموونهى ئیستاشمان لهمیژ بوو له لایه‌ن ئه‌م رابه‌ره بلیمه‌ته‌وه شیكارى بۆ كراوه. بیگومان رۆڵى ئه‌م سه‌ركرده رۆحیهى گه‌له‌كه‌مان هه‌رگیز له بیر نه‌ته‌وه‌كه‌مان ناپێتهوهو كورشان وكچانى گه‌له‌كه‌مان سنگ به‌سنگ وپشت به پشت یادى ده‌كه‌نه‌وه.
ڕێکهو 2014-07-19 13:27:56
به‌شی ( وتاره‌کان )