به شیك له ووته كانى سكرتیرى گشتى سازمانى خه بات له كوبوونه‌وه‌ى سیاسی له‌ بنكه ى سه ركردایه تى سازمان
له‌ دووهه‌م مانگى پاییزى ئه‌مساڵدا هه‌لبژاردنى سه‌رۆك كۆمارى له‌ ئه‌مریكا به‌ریوه‌ ده‌چێت,هه‌موو ناوه‌نده‌ سیاسیه‌كانى جیهان ته‌نانه‌ت ناوه‌نده‌ راگه‌یاندنه‌كانى جیهان چاویان له‌ سه‌ریه‌تى وه‌ ئه‌یانه‌وێت بزانن ئاكام ونه‌تیجه‌ى ئه‌و هه‌لبژاردنه‌ چی ده‌بى وته‌نانه‌ت مه‌به‌ستیانه‌ پێشوه‌خت به‌راوردى ئاكامه‌كانى بكه‌ن. وه‌ك دیاره‌ كۆماریه‌كان پالیوراوه‌كه‌یان ناوى,میت رامنى,یه‌ كه‌ به‌ كه‌سیَكى نزیك له‌ئیسرائیل حساب ده‌كرى.كه‌ باس له‌ ئه‌مریكا ده‌كه‌ین هه‌میشه‌ ده‌بى ئه‌وه‌له‌ به‌ر چاو بگرین كه‌ ئه‌مریكا پێوه‌ندییكى تۆكمه‌ى له‌گه‌ل ئیسرائیلدا هه‌یه‌ وه‌هه‌ر وه‌ختێكیش باسى هه‌لبژاردنه‌كان له‌ ئه‌مریكا دێته‌ پێشه‌وه‌ وه‌ هه‌ر كێشه‌ییكى سیاسى له‌ ئه‌مریكا دیته‌ پیَش گرنگیدان به‌ ئیسرائیل و چاره‌نووسى ئیسرائیل زیاتر دیته‌ ئاراوه‌، وه‌ك دیبینین پروپاگه‌نده‌ى هه‌لبژاردنه‌كانى سه‌رۆك كۆمارى ئه‌مساڵ سه‌ر له‌ نوى مه‌وزوعى ئیسرائیل بۆته‌ باسى كۆماریه‌كان و هه‌روه‌هاحیزبى دیموكراتى ئه‌مریكا,كه‌ باراك ئۆباما سه‌رۆك كۆمارى ئه‌مریكاى ئێستاپاڵێوراویانه‌و ره‌قیبى پالیوراوه‌ى كۆماریه‌كانه‌ ئه‌و دوانه‌ ره‌قابه‌تیان هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ چۆن ئیسرائیل رازى بكه‌ن.

له‌ سه‌فه‌رى تازه‌ى میت رامنى بۆ ئیسرائیل نابراوباسى له‌قۆدسیه‌ت وپیروَزى ئیسرائیل كرد دیاره‌ ئه‌وقسانه‌ فلستینیه‌كانى ناره‌حه‌ت كرد.له‌ پیش سه‌فه‌ره‌كه‌ى میت رامنى بوَئیسرائیل,باراك ئۆباما پرۆژه‌یكى ئیمزا كرد كه‌ پاراستنى ئیسرائیل ئه‌ركێكى هه‌میشه‌یى ده‌وله‌تى ئه‌مریكاده‌بێ.ئیمزاكردنى ئه‌و قانوونه‌ له‌ئیستادامۆشه‌خه‌سه‌ هوَى سه‌ره‌كى ئه‌وه‌یه‌ باراك ئۆباما له‌هه‌ڵبژاردنى سه‌روك كوَمارى سه‌ركه‌وێ، ئایا باراك ئۆباما ده‌توانى له‌ هه‌لبژاردنى داهاتوو سه‌ركه‌وتوو بی؟ له‌ پلۆنۆمى چواره‌مى كۆمیته‌ى ناوه‌ندى باسم له‌وه‌ كردكه‌ بۆ ده‌وره‌یكى دیكه‌،باراك ئۆباما ده‌بێته‌وه‌ به‌ سه‌رۆك كۆمارى ئه‌مریكا. به‌و سیاسه‌ته‌ى كه‌ ئه‌و گرتویه‌ته‌به‌ر هه‌م له‌سه‌ر وه‌زعی ناوخۆیى ئه‌مریكا هه‌م له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌ جیهانیه‌كان و هه‌لوێستى له‌ به‌رانبه‌ر ولاتان,ئیحتمالى زۆره‌ باراك ئۆباما جارێكیتر ببیته‌وه‌ سه‌رۆك كۆمارى ئه‌مریكا.له‌گه‌ل ئه‌ه‌وی كه‌ئیسرائیل گرینگه‌ له‌ پروپاگه‌نده‌ى ئینتخاباتیه‌كان له‌ هه‌مان كاتدا په‌یوه‌ندیه‌ جیهانیه‌كان و به‌تایبه‌ت كێشه‌ى رژیمى ئاخوندى مه‌سئه‌له‌یكى دیكه‌یه‌ له‌ گۆره‌پانى پروپاگه‌نده‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان.كۆماریه‌كان ئۆباما تاوانبار ئه‌كه‌ن كه‌ له‌ حاست رژیمى ئێران به‌جیددى كارى نه‌كردوه‌ دیموكراته‌كان ئه‌وه‌ به‌ كایه‌یكى سیاسى ده‌زانن و ده‌ڵین به‌رنامه‌ ئۆتۆمیه‌كان وكیشه‌ى رژیمى ئێران له‌ ده‌ورانى جۆرج بوشیشدا هه‌بوو, ئه‌ى ئه‌و بۆ نه‌یتوانیوه‌ هه‌لویستێكى قاتعانه‌ بگرى،، مه‌سئه‌له‌ى هه‌لبژاردن و پروپاگه‌نده‌ى هه‌لبژاردن مه‌وزوعێكه‌، كاركرد مه‌وزوعیكى دیكه‌یه‌. به‌لام به‌ گشتى ئه‌مریكا، سیاسه‌تى ئه‌مریكا وه‌ ده‌سه‌لاتى ئه‌مریكا به‌و پێگه‌ى له‌ جیهاندا هه‌یه‌تى و به‌ تایبه‌ت كه‌ ئیستا له‌ ناوچه‌كه‌یه‌ و له زۆربه‌ى ولاتان پایگاى نیزامى هه‌یه‌ و له‌ عیراقیشدا ده‌وریكى گرنگ و یه‌كلایكه‌ره‌وه‌ى هه‌یه‌ له‌ چاره‌سه‌ركردنى كیشه‌كاندا. بۆیه‌ گرنگه‌ به‌راوردو به‌دوادا چون بكه‌ین بۆ ئه‌مریكا و سیاسه‌ته‌كانى و هه‌لبژاردن و ئاكامى هه‌لبژاردنه‌كانى. 

مه‌وزۆعی دیكه‌ى جیهانى كه‌ پێویسته‌ باسى له‌سه‌ر بكه‌م مه‌وزوعى ئابوورى جیهانه‌..,په‌ندێكى كوردى هه‌یه‌ ده‌لێ(ناندێنى پرهوَى ئاشتى ماڵه‌.)),)به‌راستى ئه‌گه‌ر له‌ هه‌ر ولاتێكى جیهان بارى ئابوورى باش بى هه‌میشه‌ ئه‌و ولاته‌زیاتر ئه‌منیه‌ت به‌ خۆیه‌وه‌ ده‌بینێ. هۆى سه‌ر هه‌ڵدانى زۆربه‌ى كێشه‌كان له‌جیهان جیاواز له‌ كێشه‌ نه‌ته‌وه‌یى وسیاسیه‌كان ،كێشه‌ى ئابووریه‌, نه‌بوونى ئابوورى پێشكه‌وتوو و گه‌شه‌سه‌ندوو ده‌بێته‌ هۆى سه‌رهه‌ڵدانى ئاڵوَزى. وه‌ك بینیمان له‌ ئافریقا له‌ژماره‌ییك ووڵاتانى عه‌ره‌ب,هوَى یه‌كه‌مى راپه‌رین له‌سه‌رخراپى بارى ئابوورى بوو. دانشجۆێك له‌ تونس خۆى سوتاند له‌ سه‌رئه‌وه‌ بوو كه‌ ریگه‌یان لێ ده‌گرت له‌سه‌رگارى كه‌لوپه‌ل بفرۆشێ. ئه‌وه‌ بووه‌ هۆى سه‌رهه‌ڵدانى راپه‌رێنێك كه‌ چه‌ندین ولاتى عه‌ره‌بى گرته‌وه‌..,.ئاشكرایه‌هه‌لومه‌رجى ئابوورى له‌ جیهاندا زۆر گرینگه‌...

به‌ پێى به‌راوردى سه‌ندوقى نێوده‌وله‌تى پوڵ گه‌شه‌ى ئیقتسادى كه‌قه‌رار بوو٤% به‌ره‌وسه‌رتربێ,به‌ڵام ئیستا بووه‌ته‌٣%. ئه‌مه‌ ده‌رخه‌رى ئه‌وه‌یه‌ كه‌ رۆشدى ئیقتسادى نه‌ك گه‌شه‌ى نه‌سه‌ندووه‌ به‌لكوو دابه‌زیوه‌.،هه‌ر به‌ پێ به‌راوردى سه‌ندوقى نێونه‌ته‌وه‌یى پوڵ قه‌رار بووگه‌شه‌ى ئیقتسادى له‌ئینگلستان دوو ٢ له‌سه‌د بێ به‌لام یه‌ك له‌سه‌دگه‌شه‌ى سه‌ندوه‌. دیسان . هه‌ر سه‌ندوقى نێونه‌ته‌وه‌یى پول ده‌لێ چه‌ندین ولاتى رۆژئاوایى ئیقتساده‌كه‌یان گه‌شه‌ى تێدا نیه‌ وه‌ به‌ تایبه‌تیش پرته‌قال و ئیسپانیا و یونان و داوا ده‌كا كه‌ ولاتانى جیهانى به‌تایبه‌ت ولاتانى خاوه‌ن هێز و ده‌سه‌لات له‌ ئیتحادیه‌ى ئۆروپاداهه‌ولى جیددى بده‌ن.باراك ئۆباما كه‌ بریارى دابوو كه‌ گه‌شه‌ بدات به‌ ئابوورى ئه‌مریكا وه‌ ئه‌مریكا له‌و وه‌زعیه‌ته‌ بێته‌ ده‌رێ به‌ته‌واوى سه‌ركه‌وتوونه‌بوو.تا ئیستایش له‌ ئه‌مریكا ٦٥٠٠٠٠ كه‌س هیچ نه‌وعه‌ سه‌ر په‌ناو مالیان نیه‌ له‌سه‌ر جاده‌و له‌سه‌ر كارتۆن ئه‌خه‌ون.ته‌نانه‌ت چین و برزیل و هندوستان كه‌ سێ ولاتى خاوه‌ن گه‌شه‌ى ئابووری زۆر به‌ره‌و سه‌ربوون، به‌لام ئه‌وانیش گه‌شه‌ى ئابوورییان راوه‌ستاوه‌. 

پێوه‌ندى ئه‌مریكاو روسیه‌

له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌مریكا گه‌وره‌ترین هێزى نیزامى جیهانیه‌., زۆر جار ده‌بینین، روسیه‌ هه‌وڵده‌دا وه‌ك رابردوو ده‌ورى هه‌بێت له‌كیشه‌ جیهانیه‌كاندا، و دووباره‌ هێزى رابردوى به‌ ده‌ست بێنێت، له‌سه‌ر هه‌ڵدانى راپه‌رینه‌كان له‌ ولاتانى عه‌ره‌بى, روسیه‌زیاترهه‌ڵویستى دژ به‌ ئه‌مریكاى گرتوَته‌پێش و زیاتر پشتیوانى له‌ ده‌سه‌لاتى ئه‌و ولاته‌دیكتاتوَرانه‌ كردووه‌.,دیاره‌ به‌شێكى ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ كه‌ روسیه‌ قازانجى سیاسى و ئابوورى له‌وهه‌ڵوێسته‌ى ده‌كاله‌لاییكى دیكه‌ش پیَوه‌ندى سیاسى له‌ به‌ینى روسیه‌ و ئه‌و ولاتانه‌دا هه‌یه‌.,خالێكى دیكه‌,روسیه‌ ئه‌یه‌وێت به‌و سیاسه‌ت و هه‌ڵوێسته‌ پێگه‌ى خۆى قاییم كات وه‌ ریگه‌ نه‌دات ئه‌مریكا هه‌موو شته‌كان به‌ ویستى خۆى جێبه‌ جێ بكات. له‌كێشه‌ى سوریه‌دا,روسیه‌ ده‌زانى ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ ده‌سه‌لاتێكى سه‌ركوتگه‌ر و زالمه‌,به‌لام پشتیوانى له‌ سوریه‌ ده‌كات چونكه‌ مه‌سالحى ئابووری وسیاسى هه‌یه‌و سوریه‌ یه‌كێكه‌ له‌ كریارانى سه‌ره‌كى چه‌ك له‌ روسیه‌.,.نه‌وعێك له‌ ره‌قابه‌ت هه‌م له‌بارى تواناى سه‌ربازى و هه‌م له‌ بارى چه‌ك و چۆل دروست كردن له‌نیوان ئه‌و دوو ووڵاته‌هه‌یه‌.له‌ تازه‌ترین هه‌ڵوێستیدا ولادمیر پۆتین ده‌لێ ئیمه‌ به‌رنامه‌ ئۆتۆمیه‌كانمان په‌ره‌ پێده‌ده‌ین. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى زۆر زه‌حمه‌ته‌ روسیه‌ بگاته‌وه‌ ئه‌و حاسته‌ى له‌ رابردوودا بوویه‌تى به‌لام له‌ مه‌یدانى ئه‌تۆمی وسه‌ربازیدا تواناییكى به‌رچاوى هه‌یه‌،.له‌گه‌ڵ،حكومه‌تى چین وه‌ك هیزیكى گه‌وره‌ خوَده‌نوینێ.چین له‌ ئیستادا قۆدره‌تێكى گه‌وره‌ى نیزامى، قۆدره‌تێكى گه‌وره‌ى ئابووریه بۆیه‌ چین ئه‌یه‌ویت له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌مریكا بوه‌ستیته‌وه‌ و عه‌مه‌له‌نیش ئه‌وه‌ى نیشان داوه‌، هه‌رچه‌ند چین زیره‌كانه‌ هه‌ول ئه‌دات وزیاترگرینگى به‌لایه‌نه‌ئابووریه‌كه‌ى ده‌دا و گه‌شه‌ى پێبدات وه‌ له‌و چوار چێوه‌دا پێشكه‌وتنى زۆرى به‌ خۆیه‌وه‌ دیوه‌،له‌بارى سه‌ربازیش پیشكه‌وتنى زوَرى بووه‌.ئه‌گه‌ر روسیه‌ نه‌توانێت له‌ داهاتودا ئه‌و جێگایه‌ى مه‌به‌ستیه‌تى بیگرێته‌وه‌,چین وه‌ك قۆدره‌تێكى گه‌وره‌ى ئاسیایى وه‌كوو یه‌كه‌م ولات كه‌ زیاتر له‌ یه‌ك میلیاردو سێ سه‌د ملیون كه‌س جه‌معیه‌تى هه‌یه‌, به‌ بوونى ئه‌و جه‌معیه‌ته‌ زۆره‌ و به‌ بوونى ئابوورێیكى زۆر به‌ هێز و بوونى هێزى نیزامى له‌ داهاتوودا مه‌ترسى ده‌بێت بۆسه‌رپێگه‌ى ئه‌مریكا.

ناوچه‌ى خۆرهه‌لاتى ناوه‌راست و به‌شێك له‌ ئه‌فریقا

ئه‌و راپه‌رینانه‌ى دوو ساڵ له‌مه‌و پێش كه بوو به‌ هۆى ئالوگۆرى سیاسى، كه‌ به‌ باوه‌رى من زۆر ده‌مێك بوو ئه‌و ئالوگوَره‌سیاسیانه‌ بهاتناێه‌دى. ئه‌و ئالوگۆره‌ سیاسیانه‌ به‌ قازانجى خه‌لك ته‌واو بوو. هه‌ر چه‌نده‌ كه‌ میله‌تانى ئه‌م ناوچه‌یه‌ عاده‌تیان نه‌گرتووه‌ به‌ بوونى قه‌واره‌ى سیاسی و دیموكراسی و،زیاتر حیزب و ده‌سه‌لات قۆدره‌تى هه‌بووه‌ وه‌ كه‌متر خه‌ڵك له‌ بریاردان له‌ به‌رێوه‌ بردنى خۆیان ده‌وریان هه‌بووه‌، له‌ ئیستادا ئه‌مه‌ شتێكى تازه‌یه‌ بۆ خه‌ڵكى ئه‌و ولاتانه‌.و نۆقته‌ گۆرانیكه‌, بوونى دیموكراسى كه‌ خه‌ڵك له‌ به‌رێوه‌ بردنى ولاتدا سه‌همى هه‌بێ حكومه‌ت خه‌ڵك هه‌لیبژێرێت وه‌ ئه‌گه‌ر خراپ بوو بتوانێت لایبه‌رێت,ده‌بێته‌ هۆى گه‌شه‌سه‌ندنى هه‌مووى ئه‌و ولاتانه‌، یه‌كێك له‌ كێشه‌ گه‌وره‌كان وهوَى دواكه‌وتنى ئه‌و ولاتانه‌ نه‌بوونى دیموكراسی بوو. له‌ سیسته‌مى دیموكراسیدا هه‌میشه‌ خه‌ڵك ده‌توانن بریار بده‌ن له‌سه‌ر چاره‌ نووسى خۆیان,به‌لام له‌ ولاته‌كانى دیكتاتۆر ده‌سه‌لات به‌ده‌ست چه‌ند كه‌سێك و خانه‌واده‌یه‌وچۆنیان پێ خۆش بێت واده‌كه‌ن،كاتى ده‌سه‌ڵاتى لیبى روخاده‌ركه‌وت مه‌عمه‌ر قه‌زافى سه‌رۆك كۆمار به‌ ملیاردها دۆلارى پولى ئه‌و ولاته‌ى بردووته‌ ئیتالیاوبانكه‌كانى سوئیس دایناوه‌، زین لعابدین بن عه‌لى سه‌روك كومارى له‌سه‌ر كارلابراوى تونس و ژنه‌كه‌ى به‌ چه‌ندها تۆن ته‌ڵایان له‌گه‌ڵ خۆیان برد.ئه‌وانه‌ پێىیان وابوو ئه‌وه موڵكى خۆیانه‌و ئه‌گه‌ر شتێكیشى دا به‌ خه‌ڵك ئه‌وه‌ به‌ خێرى خۆى داویه‌.،. كه‌ وایه‌ بوونى سیستمى دیموكراسى زه‌روره‌تێكى حه‌یاتییه‌و من پێم وایه‌ دیموكراسی و ئازادى ئه‌گه‌ر له‌ نان و ئاویش گه‌وره‌تر و باشتر نه‌بێت له‌گه‌ل خواردن وژیان یه‌كسانه‌..,ئه‌گه‌ر دیموكراسى نه‌بێ ته‌نگه‌ژه‌ى سیاسى، ته‌نگه‌ژه‌ى ئابوورى دێته‌ئاراوه‌،.دیموكراسى حه‌یاتییه‌ وه‌ ئێمه‌ ده‌بێ هه‌موومان هه‌ر كه‌سێك له‌ حاستى خۆیه‌وه‌ هه‌وڵ بدات سیسته‌مى دیموكراسى بچه‌سپێنێت. سه‌ر هه‌ڵدانى ئه‌و راپه‌رینه‌، وه‌ روخانى ئه‌و رژیمه‌سته‌مكارانه‌ ده‌بێته‌ هۆى گه‌شه‌سه‌ندنى بارى سیاسى، بارى ئابوورى ئه‌و ولاتانه‌و بوَته‌ نۆقته‌ گۆرانێكى گرینگ بۆ خۆمان، بۆ ناوچه‌كه‌.,.

هه‌ر له‌ چوارچێوه‌ى ئه‌و راپه‌رینانه‌دا زیاتر له‌ سالێكه‌ راپه‌رین له‌ سوریه‌ ده‌ستى پێكردووه‌ راپه‌رینى خه‌ڵك له‌ به‌رانبه‌ر ده‌سه‌لاتێكى دیكتاتۆر و سته‌مگه‌ر كه‌ چه‌ند ده‌هه‌یه‌ حیزبى به‌عس له‌ سوریه‌ له‌ سه‌ر كاره‌،حافزئه‌سه‌د به‌ كوشتن و برین درێژه‌ى به‌ حكومه‌تدا دواى مردنى به‌شارئه‌سه‌دى كورى هاته‌ سه‌ر ده‌سه‌لات. له‌و چه‌ندین ساڵه‌دابیجگه‌له‌ له‌ ماڵ ویرانى كێشه‌ بۆ خه‌ڵكى سوریه‌ هیچیان نه‌كردوه‌،گرنگیان ته‌نیا به‌ خۆیان داوه‌ ئه‌و ولاته‌ له‌ دواكه‌وتووییدا ماوه‌ته‌وه‌..,بوَیه‌ قورسه‌ خه‌ڵك ته‌حمولى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ملهورِه‌بكا.

وه‌ك ئاگادارن له‌ چه‌ند رۆژى رابردوودارِاپه‌رینى جه‌ماوه‌رله‌سوریه‌ گۆرانىبه‌سه‌ردا هاتوه‌. گیرانى شاره‌كانى كوردستانله‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى مژده‌ییكى گه‌وره‌یه‌ به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتى به‌شارئه‌سه‌دبۆ ئه‌وه‌ى خۆى له‌و وه‌زع وته‌نگانه‌ى به‌سه‌ریداهاتوه‌ رزگار بكابه‌ جوَرێك مه‌یدانى داوه‌ شاره‌ كوردیه‌كان بكه‌ونه‌ ده‌ست كورد. مه‌به‌ستى یه‌كه‌مى ئه‌وه‌یه‌ تركیه‌ هان بدات له‌ دژى كوردله‌ سوریه‌و هیزى تركیه‌ به‌ره‌و رووى سوریه‌ بێت بو دژایه‌تى كورد، وه‌كوو ده‌بینین له‌ تازه‌ترین هه‌ڵوێستى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان:ده‌لێت ئه‌گه‌ر ده‌سه‌لاتى كورد له‌ سوریه‌ جێگیر بێت ئێمه‌ قبوول ناكه‌ین به‌ره‌و رووى ده‌وستین. به‌شارئه‌سه‌د كوردستانى سوریه‌ى وه‌ك نه‌چیر به‌كار هێناوه‌ ویستى ده‌وله‌تى تركیه‌ ده‌خاله‌ت بكات. 

رژیمى به‌شارئه‌سه‌د ده‌زانى ئه‌گه‌ر تركیه‌ بێته‌ سوریه‌وه‌ ناتوانىبو هه‌میشه‌ بمێتێته‌وه‌,پیلانى دووهه‌مى ئه‌وه‌یه‌ راى گشتى له‌ سوریه‌ و له‌ ده‌ره‌وى سوریه‌ بۆ قازانجى خوَى بگوَرێ و بلێ ئه‌وه‌ كورد ئه‌یه‌ویت حكومه‌تى سه‌ربه‌خۆ دروست بكادیاره‌ رژیمى ئاخوندى و حكومه‌تى عیراقیش هاوكارى بوون له‌ و به‌رنامه‌دا,وه‌ك ده‌بینین ئه‌و هێزه‌ى له‌ عێراقه‌وه‌ هاتووه‌ته‌ سه‌ر سنووره‌كانى هه‌ریمى كوردستان وسوریه‌ له‌ رێكه‌وتنى رژێمى عێراق و رژێمى سوریه‌ورژیمى ئاخوندى ئێرانه‌وه‌یه‌ ئازادبوونى كوردستانى سوریه‌ ئاكامه‌كه‌ى چییه‌؟ من پێم وایه‌ زۆر زه‌حمه‌ته‌ سوریه‌ بتوانێت ئه‌و مه‌به‌ست و ئامانجه‌ى بپێكێت كه‌ویستى به‌ خه‌یاڵى خوى به‌ قوربانى كردنى كوردستانى سوریه‌ خوَى پى رزگار بكات. ئه‌وه‌ كه‌ ئیستا به‌ جۆرێك نقشه‌ى سیاسى و جۆغرافیایى كوردستانى سوریه‌به‌ئازادبوونى دیارى كراوه‌وكوردله‌ شاره‌كانى كوردستان حكومه‌ت ده‌كا و حیزبه‌كان سه‌ره‌راى جیاوازى بیرو بۆچونیان رێك كه‌وتن به‌ هاوكارى یه‌كتر ئیداره‌ى كوردستانى سوریه‌ بكه‌ن،  ئه‌وه‌ ده‌ستكه‌وتیكى گه‌وره‌یه‌,.




هه‌لومه‌رجى ئیران

به‌ بوونى ئه‌و هه‌موو ئابلۆقه‌ قورسه‌ ى له‌سه‌ر رژیمه‌ روژ له‌ داى روَژ وزه‌زعى ئابوورى له‌ ئێران خراپتر ده بێ.له‌وولاته‌ هه‌ژاره‌كامیش پێداویستى ژیان زوَره‌ به‌ڵام له‌ ئێرانێكى ده‌وڵه‌مه‌ندپیداویستیه‌كانى روَژانه‌ى خه‌ڵك زوَر كه‌مه‌ له‌هه‌ر ووڵاتێكى جیهان مریشك زۆره‌ به‌لام له‌ ئێران كه‌ به‌خیو كردنى په‌له‌وه‌ر یا به‌خیو كردنى مریشك یه‌كێكه‌ له‌ سه‌رچاوه‌ گرینگه‌كان ده‌ست ناكه‌وى له‌ وولاتانى دیكه‌ خه‌ڵك ته‌نیا بو به‌ ده‌ست هێنانى مافه‌كانیان ته‌زاهۆرات ئه‌كه‌ن به‌لام له‌ ئێران ته‌زاهۆرات ئه‌كه‌ن بۆ ئازادى و نه‌بوونى خوارده‌مه‌نى به‌تایبه‌ت مریشك،ئه‌وه‌ ده‌رخه‌رى یه‌ك واقعیه‌ته‌ كه‌ رژێمى ئاخوندى له‌ حالى له‌ناوچوندایه‌.فه‌سادزیاترله‌رابردو په‌ره‌ى گرتووه‌,كه‌سانێك هه‌ن بۆ دابین بوونى پێداویستى ژیان له‌شى خۆیان ده‌فرۆشن.له‌ كه‌م ماڵدا هه‌یه‌ كه‌ موعتادى تێدا نه‌بێ،به‌داخه‌وه‌ئیعتیاد به‌رۆكى به‌ هه‌موو مالێك گرتووه‌ كه‌ ئه‌وه‌یش هه‌مووى سه‌رچاوه‌كه‌ى ده‌سه‌لاتى رژێمى ئاخوندییه‌.., له‌ رابردووداته‌نانه‌ت له‌ ساله‌كانى ٦٣ و ٦٤كوَچى خوَرى ئیعتیاد كه‌م بوو له‌ زه‌مانى شادا له‌ شارێ گه‌وره‌ى كوردستانیش ده‌تواندرا موعتاده‌كان به‌ په‌نجه‌ى ده‌ست بژمێردرێن وده‌ناسران. به‌ڵام ئیستا نابێت بپرسى كى موعتاده‌، ئیعتیاد بووه‌به‌ شتێكى ئاسایى.

ئه‌و رژێمه‌ كه‌ تا ئیستا توانیویه‌ به‌ زه‌بروزه‌نگ ده‌وام بێنێت، ئه‌و رژێمه‌ى كه‌ ئابوورێكى ویران و نه‌خۆشی هه‌یه‌ ئایا ئه‌توانێت ده‌وام بێنێت؟بیگومان ناتوانى ده‌وام بینێ. ئه‌و رژێمه‌ى بچوكترین ده‌روى ئازادى تێدا نیه‌، هیچكه‌س ناتوانێت به‌ ئازادى بژی ناتوانێت راى جیاوازى هه‌بێت ناتوانى ده‌وام بینێ. سروشتى ئیستاى حكومه‌ت كردن له‌جیهاندا ئه‌و شێوه‌ ده‌سه‌لاتانه‌ى تێدا جیێ نابیته‌وه‌. به‌ریزان خه‌باتكردن له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌و رژیمه‌دازوَرى ئه‌رزش هه‌یه‌و پێویسته‌ نرخى بزانین.به‌ بوَچونى من مۆبارزه‌و شۆرش له‌ به‌رانبه‌ر ده‌سه‌لاتێكى ئاوا زالم و دیكتاتۆردا نیشانه‌ى سه‌ركه‌وتنه‌, پێش ئه‌وه‌ى رژێم بروخێت سه‌ركه‌وتوین چونكه‌ له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ دیكتاتۆره‌دا مۆبارزه‌ ئه‌كه‌ین.به‌تایبه‌ت كه‌ رژیم به‌ بوونى سازمانى خه‌بات وهێزه‌شوَرشگێره‌كان نیگه‌رانه‌ به‌رده‌وام له‌ هه‌وڵدایه‌ زه‌ربه‌ت له‌ سازمانى خه‌بات بدا. ئیمه له‌ به‌رانبه‌ر ده‌سه‌لاتێكى زالم و سته‌مگه‌ر خه‌بات ئه‌كه‌ین بۆ گه‌یشتنى گه‌لێك به‌ مافه‌كان وئازادى وروخاندنى ئه‌و رژیمه‌ ملهوره‌ كه‌ وایه‌ده‌بێ هه‌میشه‌ به‌ ئیمان و به‌ باوه‌ر درێژه‌ به‌ خه‌باته‌كه‌مان بده‌ین. 




كورد له‌ كوردستانى ئێران 




ئه‌گه‌ر به‌راوردى وه‌زعى كورد له‌ ئیستادا له‌گه‌ل رابردوو بكه‌ین ده‌بینین گۆرانێكى زۆر به‌ دیهاتووه‌ گۆرانێك كه‌ به‌ قازانجى كورد ته‌واو بووه‌ و به‌ زه‌ره‌رى دوژمنانى كورد. له‌ هه‌موو پارچه‌كانى كوردستان له‌ ئیستادا جولانه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ له‌ رابردوودا له‌ پێش ١٩٨٠ى زایینى ده‌كرا بلێن ته‌نیا له‌ به‌شێك یان له‌ پارچه‌ێك له‌ پارچه‌كانى كوردستان جولانه‌وه‌ به‌و شێوه‌ شیلگیره‌ى ئیستا نه‌بووه‌له‌ ئیستادا كورد له‌ كوردستانى تركیه‌ به‌ تایبه‌تیش ئازادكردنى به‌شێك له‌و ناوچه‌كان له‌لایه‌ن هێزه‌كانى پ.ك.ك جێگاى ده‌ستخۆشییه‌و سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره‌یه‌., ئه‌وه‌ی كه‌ ئیستا كوردستانى سوریه‌ به‌ ده‌ست كورده‌وه‌یه‌ جێگاى دلخۆشیه‌., ده‌بینین له‌ كوردستانى عێراق حكومه‌تى هه‌ریمى كوردستان ده‌سه‌لاتى كوردستان ده‌كاوله‌لایه‌ن زوَرناوه‌ندى جیهانى ئیعترافى پێكراوه‌و زیاترله‌٢٠ كنسولگه‌رى ولاته‌ جیاجیاكان له‌ هه‌رێمى كوردستان كارده‌كه‌ن. ئه‌وانه‌ گۆرانێكى گه‌وره‌و گرینگن له‌ وه‌زعى كورد له‌ ئیستادا. پێموایه‌ كورد له‌ هه‌ر كام له‌و پارچانه‌ به‌ مافه‌كانى ئه‌گات. 

له‌ كوردستانى ئێران جولانه‌وه‌ى كورد لاوازى پێوه‌ دیاره‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى لاوازیشى پێوه‌ دیاره‌ به‌لام جولانه‌وه‌بوونى هه‌یه‌ كورد له‌ كوردستانى ئێرانیش ئاماده‌یه‌.,و له‌گه‌ڵ هه‌ر بریسكه‌ێكى خه‌باتداو هه‌ر راپه‌رینێك بێگۆمان به‌شێكى زۆر له‌ شاره‌كانى كوردستانى ئێران ئه‌كه‌وێته‌ ده‌ست پێشمه‌رگه‌.وجه‌ماوه‌ر.هه‌موو كات ئۆمێد به‌ ئازادى زیاتره‌ جا دیاره‌ ئه‌م رێگا سه‌خته‌ ئه‌م ئامانجه‌ قۆربانى زیاترى ده‌وێت زه‌حمه‌تى زیاترى ده‌وێت وه‌ بێگومان ماوه‌ى ده‌وێت تا ئاكامى ئه‌و ئامانجه‌ بێته‌ دێ. به‌لام ئه‌وه‌ى جیگه‌ى داخه‌ په‌یوه‌ندى ساردى نێوان هێزو لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانه‌ كه‌ هه‌میشه‌ له‌ كۆن هه‌تا ئیستا كه‌ جولانه‌وه‌كانى تووشى نوشوستى ولاوازى كردوه‌ دوو به‌ره‌كى و جیابوونه‌وه‌و دروستى ناكوكى زیانى گه‌وره‌ى داوه‌ له‌ جوڵانه‌وه‌ى ئازادیخوازى. 

aram slemani


ڕێکه‌و 2012-08-14 01:16:01
به‌شی ( به‌یاننامه )







سیاسی