دانیشتووانی ئێران خۆراکی پێویستیان دەستناکەوێبه پێى راپۆرتى ههواڵدهرییهكان، لە ساڵانی رابردوودا ئێران بە دۆخێكی نالەباری ئابووریدا تێپەڕیوە. رەوشێك كە سنوورەكانی وەبەرهێنان، خزمەتگوزاری، ئاوەدانكردنەوە و لە هەمووان گرنگتر خۆراكی خەڵكیشی گرتووەتەوە. بەپێی ئامارێك كە كۆمیسیۆنی تەندروستی مهجلیسى رژێمى ئاخوندى ئێران بڵاویكردووەتەوە، ٣٠% ی دانیشتووانی ئەو وڵاتە گرفتی كەمی ماددە پرۆتینییەكانیان هەیە و ٢٠% ی بنەماڵەكانی ئەو وڵاتەش نائاسایشی خۆراكییان هەیە. هەروەها ٥% ی ئەو منداڵانەی تەمەنیان لە پێنج ساڵ كەمترە، كێشەی كەمی كێشیان هەیە و ٧%ی منداڵانیش كێشەی كورتی باڵایان هەیە، كە پەیوەندی بە خۆراكی ناتەواوەوە هەیە. ئەو كۆمیسیۆنە رایگەیاندووە، ئەو منداڵانەی كێشەی خۆراكیان هەیە لە داهاتوودا كەسی بەهێز و تەندروست نابن.
ڕێکهو 2014-07-18 13:08:26
بهشی ( ههمهڕهنگ )