ئه‌یاد عه‌لاوى: زۆربه‌ى كاره‌كان له عێراق له لایه‌ن قاسم سلێمانییه‌وه به‌رێوه ده‌چێت ئه‌یاد عه‌لاوى سه‌رۆكى فراكسیۆنى نیشتمانى له وتووێژ له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنه ئه‌لجه‌زیره رایگه‌یاند، زۆربه‌ى كاره‌كان له عێراق له لایه‌ن رژێمى ئاخوندى ئێرانه‌وه به رێوه ده‌چێت و به تایبه‌ت قاسم سلێمانى مهئمورى به‌رێوه‌بردنى ئه‌و كارانه‌یه. به پێى ئه‌م راپۆرته عه‌لاوى له ولامى ئه‌و پرسیاره‌دا كه چ كه‌سێك به‌رپرسه له شكستى سیاسه‌ته‌كان له عێراق وتى، ئێمه ترسێكمان له ناو‌و هێنان نییه، ئه‌مریكا و رژێمى ئاخوندى ئێران و ئه‌و كه‌سانه‌ى كه سیاسه‌تى خێلیگهرییان هێنایه عێراق به‌رپرسن له‌و شكستانه و هه‌ر ئه‌وه‌یه كه ده‌ڵێن زۆربه‌ى كاره‌كانى عێراق له لایه‌ن رژێمى ئاخوندى ئێران و به تایبه‌ت قاسم سلێمانییه‌وه به‌رێوه ده‌چێت.
ڕێکهو 2014-07-16 12:59:29
به‌شی ( هه‌واڵه‌کانی جیهان )