کۆڵبەرێکی پیرانشاری بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی سەر سنوور بریندار کرا کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی ناوچەی پیرانشار بە تەقەی راستەوخۆی هیزە چەکدارەکانی رژێمى ئاخوندى ئێران بووە قوربانی. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، کاتژمێر ٩ی شەوی رابردوو کۆڵبەرێکی کورد بەناوی (ئەیوب فەقێزادە، تەمەن ٢٦ ساڵ) و خەڵکی کۆنەلاجانی پیرانشار بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی هەنگی مەرزیی پیرانشار بە توندی بریندار کراوە. سەرچاوەیەکی ئاگادار وێرای پشتڕاست کردنەوەی ئەم هەواڵە راگەیاند؛ ئەیوب فەقێزادە خێزاندار و باوکی منداڵێکیش بووە، کە بۆ دابین کردنی بژیویی ژیان رووی لە کۆڵبەری کردبوو. گوتیشی: هێزە چەکدارەکان لە شوێنیک بەناوی (بەرد و ناز) بۆسەیان بۆ کۆڵبەران ناوەتەوە و تەقەیان لەو کۆڵبەرانە کردووە.
ڕێکهو 2014-07-16 12:54:51
بهشی ( ههواڵهکانی کوردستان )