زۆر ماندوبوون هۆکارە بۆ جەڵتەی دڵ پاش ئەنجامدانی چەند توێژینەوەیەک توێژەرەوەکان گەشتنە ئەو ئەنجامەی کە هیلاكی و ماندوبوونێكی زۆر دەبێتە هۆی جەڵدەی دڵ. پزیشكەکان جۆرە بەكتریایەكیان دۆزیوەتەوە كەبەهۆی دەردان و زیاد بوونی هۆرمۆنی هیلاكی (جۆرە هۆرمۆنێكە لەش لەكاتی هیلاكی دا دەری دەدات ) دەبێتە هۆی گەشەكردنی لەناو خوێندا و ناهێڵیت رێژەی ئۆكسجین بگاتە دەمارەكانی دڵ لەهەمان كاتدا دەمارەكان تەسك دەكاتەوە وەناهێڵیت خوێن بەباشی هاتوچۆ بكات، هەروەها زانایان ڕایان گەیاندوە كە ئەم بەكتریایە هۆكارە بۆ هەوكردنی پەردەی دڵ و دەمارەكانی دڵ و تێكدانی گواستنەوەی خوێن بۆ بەشەكانی تری لەش.
بۆیە ئامۆژگاری ئەوە دەکەن كەدوای ماندوبوون و هیلاكییەکی زۆر پێویستە مرۆڤ پشوو بدات و هێمن بێتەوە، خۆی بپارێزێ لە هیلاك بوونی لەڕادە بەدەر.
ڕێکهو 2014-07-11 14:15:11
بهشی ( ههمهڕهنگ )