سه‌ره‌تا
په‌یوه‌ندی
چوارشه‌مه 8 رێبه‌ندان 2720
ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی
کوردستانی ئێران
فیس‌بوک
یوتوب
تویتر
Toggle navigation
ئه‌ندامه‌تی
په‌رگه‌ی میوان
چالاکیه‌کان
وتاره‌کان
سیاسی
ڕاپۆرتی تایبه‌ت
به‌یاننامه
دیمانه
کۆمه‌ڵایه‌تی
کوردستان
هه‌مه‌ڕه‌نگ
وه‌رزشی
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
لاوانی سازمان
ده‌رباره‌ی ئێمه
پهیڕهوپرۆگرام
ده‌سته‌ی کارگێری
ده‌نگوباس
سه‌ره‌تا
هه‌واڵی نوێ
هەیٸەتێکی سەرکردایەتی یەکیەتی لاوانی دیموکراتی کوردستانی ٸێران سەردانی رێکخراوی لاوان
هه‌واڵ
شەمخانی هەرەشە لە گرتنی بۆنەکانی نەورۆز دەکات
هه‌واڵ
پێکهێنانی ژیانی هاوبەش لەنێو منداڵان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەردەوامە
هه‌واڵ
هێزی سنووریی بانە زیانی ١.٥ میلیارد تمەنیی بە کاسبکاران گەیاند
هه‌واڵه‌کان
ون بوونی دۆسیەی دادگا، ١٠ ساڵ زیندانی بەدواوە بوو
هه‌واڵه‌کان
به‌شداری به‌رێوه‌به‌رى گشتى سازمانى خه‌بات له كۆبوونهوهێكى به‌رفراوان له وه‌لاتى پاریس
رۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی ٢٧-٦-٢٠١٤ی زایینی، وه‌ك هه‌موو سالێك سازمانی موجاهدینی خه‌ڵكی ئێران، كۆبوونه‌وه‌ێكی به‌ر چاوی له شاری پاریس پێته‌ختی فرانسه بهرِێوهبرد كه له‌و دا زیاتر له ٥٠٠ سهناتۆرِ و پارِلمانتار و سه‌رۆك شاره‌وانی و كه‌سایه‌تی هونه‌ری و سیاسی به‌رچاوی زۆربه‌وی وڵاتانی ئوروپایی و ئه‌مریكایی و عه‌ره‌بی و رێبه‌ر و سه‌ركرده‌ی زۆر لایه‌نی سیاسی و خه‌باتگێر، یه‌ك له‌وان به‌رێز كاك بابه‌شێخ حسێنى بهرِیوهبهری گشتی سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران وئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی وكادرو به‌رپرسانی سازمان تیایدا، به‌شدار بوون و له سه‌ر پشتیوانی له خه‌باتی ره‌وای سه‌رانسه‌ری ئێران له دژی رژیمی ئاخوندی وتاریان دا. بۆ به‌شداری كردن له‌م كۆرِه به‌رچاوه له هه‌موو وڵاتانی دنیاوه، تاراوگه نشینانی ئێرانی و باقی ولات و گه‌لانی دنیا هاتبوون. له‌سه‌ر بانگهێشتی سازمانی موجاهیدینی خه‌ڵقی ئێران به‌رێز كاك بابه‌شێخ حسێنی به‌رێوه‌به‌ری گشتی سازمانی خه‌بات به‌شداری له‌و كۆبوونه‌وه‌یدا كرد و وێرای چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ خاتوو مه‌ریه‌می ره‌جه‌وی سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوی شۆرای میللی موقاومه‌تی ئێران و به‌شێكی به‌رچاو له ئه‌ندامانی شۆرای میللی موقاومه‌ت و به‌رپرسانی سازمانی موجاهیدینی خه‌ڵق له ده‌ره‌وه، چاوی به زۆرێك له سیاسه‌تمه‌دار و سه‌ناتۆر و په‌رله‌مانتارانی میوان له‌و كۆبوونه‌وه‌یه كه‌وت و له‌سه‌ر سازمانی خه‌بات وخه‌باتی كورد له كوردستانی ئێران له‌گه‌ڵیان كه‌وته دیاڵوگ و ووتووێژه‌وه. جێگه‌ی باسه هه‌ر به‌م بۆنه‌وه له‌سه‌ر داوای كومیته‌ی ئوروپای سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران، ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی سازمانی خه‌بات له كومیته‌كانی كانادا، نۆروێژ، سوئێد و فه‌نلاند و ناوه‌ندی لاوان و ئافره‌تانی سازمانی خه‌بات له كۆمیته‌ی نۆروێژ، به‌شێكی به‌رچاوی دۆستانی سازمان، به شیوهێكی به‌رچاو به‌شداریان كرد. له‌م رۆژه‌دا ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی سازمانی خه‌بات، وێرای به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای شه‌كاوه‌ی كوردستان، له به‌رچاوترین شوێنی ئه‌م كۆرِهدا،بۆ قسه و باس له سه‌ر به‌رنامه و سیاسه‌ته‌كانی سازمانی خه‌بات ، مێزێكی پرِ له كتێب و نوسراوهوهكانی سازمان وه‌ك تێكۆشان، په‌یره‌و و پرِۆگرامی سازمان و گۆڤاری تروسكه‌ی هیوا بڵاو كراوه‌ی ناوه‌ندی لاوان و رێكخراوی ئافره‌تانی سازمانی خه‌بات یان له ناوه‌ندی ئه‌و رێ و ره‌سمه‌دا كه به ئالای كوردستان و ئارمی سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران رازێندرا بۆوه . شایانی باسه هه‌ر كام له به‌رێزان كاك جه‌لال خوشكهلام ئه‌ندامی كومیته‌ی ناوه‌ندی و به‌رپرسی كومیته‌ی ئوروپای سازمان و كاك رێبوار حوسه‌ینی ئه‌ندامی كومیته‌ی ناوه‌ندی و به‌رپرسی پێوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سازمان هاوریه‌تی به‌رێوه‌به‌ری گشتی سازمان بوون هه‌روه‌ها له په‌راوێزی ئه‌و رێ وره‌سمه جه‌ماوه‌ری و به‌رینه چه‌ند كه‌س له كادره‌كانی سازمان كه بریتی بوون له خوشكه تابان شهریعهتپهنا به‌ر پرسی كومیته‌ی كانهدای سازمان و خوشكه شنۆ شهریعهتپهنا ئه‌ندامی كومیته‌ی نوروێژی سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران پیشانگای رۆژنامه‌و بڵاوكراوه‌ی سازمانی خه‌بات به زمانه‌كانی: كوردی ، فارسی، ئینگلیسی، عه‌ربی، سوئیدی و نۆروێژی به‌رێوه‌برد و سیاسه‌ت و به‌رنامه‌كانی سازمانی خه‌بات بۆ خوازیاران روونكرده‌وه
ڕێکهو 2014-07-05 18:45:16
به‌شی ( ڕاپۆرت )
سیاسی
ڕاپۆرتێک سەبارەت بە جەنایەتەکانی ڕژیمی ئاخوندی لە کوردستان و ئێران
ڕاپۆرتی هەفتانەی کوشتاری ڕژیم لە کوردستان و ئیران:
ڕاپۆرتی هەفتانەی کوشتاری ڕژیم لە کوردستان و ئیران:
ڕاپۆرتی هەفتانەی کوشتاری ڕژیم لە کوردستانی ئیران:
ڕاپۆرتی هەفتانەی کوشتاری ڕژیم لە کوردستان و ئێران
ڕاپۆرتی هەفتانەی کوشتاری ڕژیم لە کوردستان و ئێران
ڕاپۆرتی هەفتانەی کوشتاری ڕژیم لە کوردستانی ئیران:
بیداری سیاسی, یکی از گزینە های اصلی نجات مردم!
ڕاپۆرتی هەفتانەی کوشتاری ڕژیم کە کوردستان و ئێران
ڕاپۆرتی هەفتانەی جینایەتەکانی ڕژیمی ئاخوندی ئێران
ڕاپۆرتی هەفتانە لەسەر جینایاتی ڕژیم لە کوردستان و ئێران!
ڕژێمی ئاخوندی و ڕۆژی جیھانی بەرەنگاربوونەوەی سزای سێدارە
لاوانى کورد لەبەردەم مەترسى بەردەوامی دەستبەسەرکردن و زوڵم و زۆری رژێمی ئاخوندی‌دا!
تحریف آخوندی و چگونگی مقابلە با آن!
ڕاپۆرتی هەفتانەی کوشتاری ڕژیم کە کوردستانی ئیران:
ڕاپۆرتی هەفتانە لەسەر کوژرانی کۆڵبەران و جینایاتی ڕژیم لە کوردستانی ئێران!
جوانان انرژی مثبتی برای جامعە هستند!!
سزای بڕینەوەی پەنجە لەسەر سێ زیندانی مێرمنداڵ جێبه‌جێ دەكرێ!
نەوید ئەفکاری" زۆرانبازی ئێرانی لە لایەن ڕژیمی ئێرانەوە، لە سێدارە درا.
دەوڵەتی فەڕانسە، مێژوو و شارستانیەتی گەلی کوردی، بە خوێندنی قوتابخانەکانی زیادکرد