راگه‌یه‌ندراوی ناوه‌ندی لاوانی خه‌باتی كوردستانی ئێران سه‌باره‌ت به ڕودانی بومه‌له‌رزه له پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهه‌لات به‌پێی ههواڵەكان لەو كارەساتەدا زیاتر لە ٢٥٠ كەس كوژراون و نزیك بە ٣٠٠٠ كەسیش بریندار بوون، كە ژمارەی كوژراوان ڕوو له زیاد بوونە هه‌ر به پێی ههواڵەكان زۆر بەی قوربانیانی ئەو كارەساتە ژن و منداڵن. ئەو كارەساتە لە كاتێكدا روودەدا كە هەل و مەرجی ژیان لەو ناوچانە زۆر حەستەم و نالەبارە، و رژیمی دیكتاتۆری ئاخوندی خزمەتگوزاریێكی ئەوتۆ بەتایبەت لەباری بیناسازیەوەی جێ بە جێ نەكردوە هەر بۆیە بە روودانی هەر كارەساتێكی سروشتی وێرانی و قوربانیێكی زۆری لێ دەكەوێتەوە.
ناوه‌ندی لاوانی خه‌باتی كوردستانی ئێران پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆی پێشكەش بە سه‌رجه‌م قوربانیانی ئەو كارەساتە دەكا و هیوای هه‌رچی زوتر چاكبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازێت .
ناوەندی لاوانی خەباتی كوردستانی ئێران
٢٢ی گەلاوێژی ١٣٩١
١٢ ئاگۆستی ٢٠١٢ ڕێکهو 2012-08-12 14:51:12
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )