دهست بهسهر كردنى کۆڵبەرێکى بریندارو کاسبکارانی ناڕازای له شنو و سهردهشتکۆڵبەرێکی کورد بەناوی قادر باریکە لە
لایەن هێزەکانی هەنگی مەرزیی سوپای پاسداران لە شاری شنۆ پاش ئەوەی بە زەبری چەکی هێزە نیزامییەکانی رژێمى ئاخوندى ئێران بریندار بوو، لەلایەن ئەو هێزانەوە دەستبەسەریش کرا ئەو کۆڵبەرە کوردە لە شوێنێک بەناوی دوو "گردکان"ی شاری شنۆ بەرەوڕووی تەقەی هێزە چەکدارەکانی هەنگی مەرزیی سوپای پاسداران بۆتەوە. هەواڵنیری کوردپا لە شاری شنۆ رایگەیاند، ئەم کۆڵبەرە تەمەنی ٣٥ ساڵ و خەڵکی گوندی "مەمەلوو"ی سەربە شاری نەغەدە بووە. لەلایەکی دیکەوە دوێنێ پێنجشەممە رێکەوتی ١٢ی پووشپەڕ ژمارەیەک لە کاسبکارانی کوردی خەلكی شاری سەردەشت، کە بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە کرانەوەی " پیشانگەی کالا" لە بەر درگای ئیدارەی بازرگانی شاری سەردەش کۆببوونەوە، لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانی رژێمى ئاخوندى ئێرانەوە دەستبەسەر کران. هەتا ئێستا ژمارەی ئەو کاسبکار و بازاڕییە نارازییانەی خەڵکی شاری سەردەشت روون نەبۆتەوە.
ڕێکهو 2014-07-05 10:49:53
بهشی ( ههواڵهکانی کوردستان )