ئەمریکا بۆ رژێمى ئاخوندى و سوریا: واز له عێراق بێنن جان كیری هۆشداری ده‌داته نه‌یاره‌كانی ئه‌مریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه دۆخی عێراق له‌وه زیاتر تێكنه‌ده‌ن. به‌هۆی بوونی ده‌نگۆی ده‌ستێوه‌ردانی هه‌ریه‌ك له رژێمی ئاخوندی ئێران و سوریا له دۆخی عێراق، جان كیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هۆشداری ده‌داته وڵاتانی دراوسێی عێراق كه واز له عێراق بێنن و دۆخی ئه‌و وڵاته به‌ره‌و خراپتر نه‌به‌ن. به پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌رییه‌كان، جان كیری له كۆبوونه‌وه‌ی ناتۆدا ووتی "ئێمه له ڕابردوودا به ڕونی به وڵاتانی ناوچه‌كه‌مان ووتوه نامانه‌وێت شتێك ڕووبدات كه جه‌نگی تایفه‌گه‌ری له‌و وڵاته‌دا به‌ره‌و خراپتر ببات". به‌پێی چه‌ند ڕاپۆرتێك حكومه‌تی سوریا چه‌ند پێگه‌یه‌كی چه‌كداره سوننه‌كانی له‌سه‌ر سنووری عێراق بۆردومان كردووه. هاوكات ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه كه ئێران به چه‌ك و فڕۆكه و ته‌نانه‌ت سه‌ربازیش هاوكاری عێراقی كردبێت. سه‌باره‌ت به شكستخواردنی نوری مالیكیش له پێكهێنانی حكومه‌تێكی نیشتیمانیدا، جان كیری ووتی، پێویسته له‌عێراق حكومه‌تێك پێكبهێنێت كه به‌رپه‌رچی تیرۆر بداته‌وه و هه‌ڵه‌كانی ڕابردوو دووباره نه‌كاته‌وه". 
ڕێکهو 2014-07-03 16:41:07
به‌شی ( هه‌واڵه‌کانی جیهان )