شه‌ممه 31 گوڵان 2722
فه‌ردین قووشچی رۆژی هه‌ینی ٢٠ی گه‌لاوێژ ر له‌گه‌ڵ چه‌ند هاورِێیهكی بۆ مه‌له سه‌ردانی به‌نداوی "گاوشان" هه‌ڵكه‌وتوو له نێوان سنه و كامیاران كردبوو، به‌هۆی ناشاره‌زایی له مه‌له‌كردن له‌و به‌نداوه‌دا خنكاوه. له رووداوێكی دیكه‌دا لاوێكی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵه‌ی كورد به‌ناوی موسلیم شه‌هسه‌واری خه‌ڵكی ئیسلام ئابادی كرماشان رێكه‌وتی ٢١ی گه‌لاوێژ له به‌نداوی "شیان"ی ئه‌و شاره به‌هۆی گیركردنی لاقه‌كانی له قه‌وزه و قورِای ناو به‌نداوه‌كه خنكاوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌مان رۆژ له به‌نداوی شههرچایی له ده‌ورووبه‌ری ورمێ سێ لاوی كورد كه‌وتونه‌ته ناو ئه‌و به‌نداوه‌وه و سه‌ره‌نجام یه‌ك له‌و لاوانه كه ته‌مه‌نی ٢٨ ساڵ بووه به‌هۆی نه‌بوونی شاره‌زایی له مه‌له گیانی له‌ده‌ست داوه