مه‌جلیسى رژێمى ئاخوندى دژایه‌تی خۆی بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی راگه‌یاند مه‌جلیسى رژێمى ئاخوندى ئێران دژ
ایه‌تی خۆی بۆ راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردی ئاشكراكرد و رایگه‌یاند ئه‌وان دژی ئه‌و پرۆژه‌یه ده‌وه‌ستنه‌وه و ئیران ئه‌وه "قبوڵ ناكات". هاوكات كورد وه‌ك كه‌مینه‌یه‌كی كارتێكراو وه‌سفده‌كات. دژایه‌تییه‌كه‌ی رژێمى ئاخوندى ئێران له‌كاتێكدایه كه له‌ماوه‌ی رابردوودا، ماڵپه‌ڕی كونسوڵگه‌ری ئێران له‌سلێمانی بڵاویكردبووه، كه شتێك نییه به‌ناوی كوردستان وئه‌وه‌ی كه هه‌یه به‌شێكه له‌خاكی ئێران، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و قسانهیشدا حكومه‌تی هه‌رێم به فه‌رمی داوای رونكردنه‌وه‌ی له تارانكردبوو. محه‌مه‌د حه‌سه‌ن ئه‌بو تورابی، جێگری سه‌رۆكی مه‌جلیسى رژێم له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی حكومه‌تى ئیرنا هه‌ڵوێستی فه‌رمی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌ی به‌رامبه‌ر به ئه‌گه‌ری راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردی راگه‌یاند و وتی ئه‌وه پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شی ئیسرائیل و ئه‌مریكایه و ئێران قه‌بوڵی ناكات. ئه‌و وتی" ئه‌وانه‌ی باس له دابه‌شكردنی عێراق ده‌كه‌ن، كه‌مینه‌یه‌كن كه‌وتونه‌ته ژێر كارتێكه‌ری ده‌زگای سیخوڕی ئیسرائیله‌وه و له عێراق هیچ پێگه‌یه‌كیان نییه". ڕێکهو 2014-07-02 12:26:05
به‌شی ( هه‌واڵه‌کانی جیهان )