ئیوه‌ش ده‌توانن له نه‌جاتى چوار زیندانى سیاسى كورد نهقشتان هه‌بێت حامد ئه‌حمه‌دى، كه‌مال مه‌لایى، جه‌مشید دێه
قانى و جه‌هانگیر دێهقانى چوار زیندانى سونى مه‌زهه‌ب كه به تاوانى دچایهتى له‌گه‌ڵ خوا له رێگاى لایه‌نگرى له گرووپه سه‌له‌فییه‌كان به سێداره مه‌حكوم كراون، له رۆژى شه‌ممه ٢٤ى جۆزه‌ردانه‌وه بۆ به‌رێوه‌چوونى حوكمه‌كه‌یان بۆ زیندانى قه‌زه‌لحه‌سار گوازراونه‌ته‌وه. له دواى ئه‌م گواستنه‌وه له ناكاوه سازمانى لێبۆردنى نێونه‌ته‌وه‌یى و لایه‌نگرانى مافى مرۆڤ له مهر به‌رێوه چوونى ئێعدامى ئه‌و چوار زیندانییه وریاییان داوه و له به‌رپرسانى رژێم داوایان كردووه كه حوكمى ئێعدامى ئه‌و زیندانیه كوردانه كه له پرۆسهێكى ته‌واوو ناعادلانه‌دا دادگاییه‌كه‌یان به‌رێوه چووه هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه. لایه‌نگرانى مافى مرۆڤ له ئێران له هه‌موو شارۆمه‌ندانى ئێرانى له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ى ولات و به تایبه‌ت خه‌ڵكى شۆرشگێرى كوردستان داوا ده‌كات كه پێش به به‌رێوه چوونى ئه‌و حوكمه بگرن. ڕێکهو 2014-07-01 14:28:03
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )