هه‌رچه‌ند له‌و ده‌مدا مه‌وادى ته‌بێعى بلاوده‌كرایه‌وه، به‌لام وه‌ك پێویست هه‌ست به مه‌ترسیه‌كانى ئه‌و جۆره مه‌واده نه‌ده‌كرا و به‌داخه‌وه خه‌ڵكێكى زۆر گیرۆده بوون و ژماره‌یه‌كى به‌رچاو سه‌روماڵیان له سه‌ردانا و هێندێكیش گیانیان له ده‌ست دا.
ئه‌وه‌ى له‌مرۆدا جێى سه‌رنجه و پێویسته بایه‌خى پێ بدرێ، په‌ره‌سه‌ندن و سازكردن و به‌كارهێنانى مه‌وادى هۆشبه‌رى سه‌نعه‌تی زۆر كوشنده‌ى وه‌كو شیشه‌یه له كوردستان. لێره‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌م لایه‌نه خراپ و مه‌ترسیداره‌كانى شیشه (متافیدین) و هۆكانى په‌ره‌سه‌ندنى ئه‌و ماده كوشه‌نده‌یه له شاره‌كانى كوردستان بخه‌مه‌روو، بۆ چوونه ناوباسهكهوه ده‌بێ سه‌ره‌تا بزانین شیشه چیه و له كوێ به‌رهه‌م ده‌هێندرێ و كێ قازانج له بلاوبوونه‌وه‌و فرۆشتنى ده‌كا.
شیشه جۆرێكه له ماده‌كانى (ئامتامین) كه زۆر به سانایی له تاقیگه بچووك و غهیرهیاساییهكان و له ژێرزه‌مینى ماڵه‌كان سازده‌كرێ. ئه‌گه‌ر چی له سازكردنى ئه‌م ماده‌یه به هیچ شێوه‌یه‌ك مورفین به‌كار ناهێندرێ، به‌لام زۆر زوو كه‌سه‌كان خوودار (موعتاد) ده‌كا. به‌شێوه وه‌ك ورده شیشه سپی و بێ بۆیه و به‌تام تاڵه. به ئاسانى تێكه‌ڵى ئاو و ئه‌لكول ده‌بێ، هه‌ربۆیه زۆرجار به شێوه‌ى ده‌رزى (ته‌زریق) به‌كار ده‌هێندرێ.
ماده‌ى شیشه به‌شێوه‌گه‌لی جواروجۆر به‌كار ده‌هێنرێ، به خوارد و كێشان و هه‌ڵلوشین به لووت. كه له ئێران‌دا به زۆرى وه‌ك ده‌رزى به‌كارده‌برێ یان ده‌كێشرێ. به‌زۆرى له وه‌لاتانى باشوورى ئاسیا به‌تایبه‌ت ئێران و پاكستان سازده‌كرێ و هه‌نارده و به‌كارده‌هێنرێ. به پێى راپۆرتى رێكخراوى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پێویستى ئێران به‌ماده‌ى ئهفدرین كه یه‌كێكه له مه‌وادى سه‌ره‌كى دروست بوونى شیشه، ساڵى ٢٠٠٧ ،٤٠ ههزاركلیۆگرهم بووه و تا ساڵى ٢٠١٠ پێویستى ئه‌و وه‌لاته بۆ ٥٥ هه‌زار كیلۆگرام به‌رزبۆته‌وه. هه‌ر له‌و باره‌وه كارناسێكى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێ: كاتێ چاو له‌و ژمارانه ده‌كه‌ى كه به سهریعى له به‌رزبوونه‌وه‌دایه، تووشی سه‌رسوورمان ده‌بی كه بۆ ده‌بێ ئێران له‌و وه‌لاتانى ناوچه‌كه زیاتر پێویستى به وه‌ها ماده‌یه‌ك بێ.له سه‌ره‌تاوه یه‌ك كیلۆ ماده‌ى شیشه به ١٥٠ ملوێن تمه‌ن بووه به‌لام به‌هۆى په‌ره‌گرتنى كارگاكانى سازكردنى ئه‌و مه‌واده و رێژه‌ى زۆرى له بازاردا نرخه‌كه‌ى له ئێستادا دابه‌زیوه بۆ ١٥ ملوێن بۆ یه‌ك كیلۆگرام. ئه‌وه‌ى روون و ئاشكرایه له ئێستادا رێژه‌یه‌كى زۆرى كارگا و تاقیگه‌ى ئه‌و ماده‌یه له شاره‌كانى كوردستان به‌تایبه‌ت له شاره‌كانى سه‌رده‌شت، بانه، مه‌هاباد، سنه، مه‌ریوان و قوروه به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو سازده‌كرێ. سازكردنى ئه‌و ماده‌یه به سه‌رپه‌رشتى سوپای پاسدارانى رێژیم و له رێگه‌ى مۆرِهكانیانهوه له‌و شارانه‌دا به‌رێوه‌ده‌چێ، و به‌رێژه‌یه‌كى زۆر خێر له‌و كاره ده‌كا. له شارى سه‌رده‌شت و ره‌به‌ت زیاتر له ٣٠٠ كارگاى دروست كردنى شیشه هه‌یه و سوپای پاسداران له‌و رێژه كارگایه و له‌و به‌شه شیشه‌ى كه له رێگه‌ی عێراقه‌وه هه‌نارده‌ى وه‌لاتانى ئهندۆنزى، فیلیپین و مالزى ده‌كرێ، سالانه زیاتر له ٣ ملیارد دولار قازانج ده‌كا.
به‌پێى هه‌واڵ و راپۆرته‌كان نزیك به ٣٠ له‌سه‌دى ئه‌و ماده‌یه هه‌ر له شاره‌كانى كوردستان و به‌شێكى زۆریشى به‌رێ ده‌كرێ بۆ تاران و شارهگهورهكانى دیكه و به‌سه‌ر وردهفرۆشهكاندا دابه‌ش ده‌كرێ. هه‌ر له شارێكى وه‌ك بانه رۆژانه زیاتر له ٢٠٠ كیلۆگرام دابه‌ش ده‌كرێ و ده‌فرۆشرێ.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى شیشه به‌یه‌كێك له ماده مه‌ترسیدار و كوشنده‌كان ناوده‌برێ به‌لام به‌داخه‌وه به شێوه‌یه‌كى به‌رچاو له نێو ژناندا له بلاوبوونهوهدایه. به‌كارهێنانى شیشه به‌و ته‌سه‌وره كه به خه‌یال كه‌ڵكى هه‌یه بۆ لاوازبونى ژنان له باشگا و ئارایشگاكانى ژنان ده‌ست ده‌كه‌وێ.به تێگه‌یشتن له شێوه‌ى دروست بوون و بلاوبوونهوهى له كوردستان و ئه‌و ده‌سته‌ى له پشت ئه‌م تراژیدیاوهیه، پێویسته باس له خه‌ته‌ریات و مه‌ترسیه‌كانى شیشه له سه‌ر به‌كارهێنه‌رانى بكه‌ین كه به‌داخه‌وه له ئێستادا بۆته یه‌كێك له پرِ فرۆشترین ماده‌ى هۆشبه‌ر.نیشانه‌كانى به‌كارهێنانى شیشه بریتین له، سوور بوونى چاو، روخسارى ئاره‌قاوى و هه‌ڵچوو، وشك بوونى نێو ده‌م، ره‌ش بوونى ددان و له‌ناوچوونى پووكه‌كان، به‌په‌له قسه‌كردن، هه‌ڵچوونى خێرا و توورِه بوون. نه‌خۆش له ماوه‌یه‌كى كه‌مدا: مێشكى تێكده‌چێ، تووشی فه‌رامۆشی ده‌بێ، به‌رپرسایه‌تى قه‌بووڵ ناكا، قسه‌ى ناشیرین به‌كاردێنێ و جینێو ده‌دا، شك و گومانى زۆر ده‌بێ. هه‌ل و مه‌رجى كۆمه‌لایه‌تى، كارى، خوێندن و پێوه‌ندى ژن و مێردایهتیشى ده‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه. هه‌روه‌ها نه‌خۆش تووشی حاڵه‌تێك ده‌بێ كه، شتگهلیك ده‌بینێ و ده‌بیسێ كه بوونى خارجى نیه (ته‌وه‌هوم). وه‌كوو ئه‌وه‌ى پیاوێكى غه‌ریبه له ماڵدا ده‌بینێ و ده‌چێته سه‌ربان و هاوارده‌كا و داواى هاوكارى له خه‌ڵك ده‌كا یان نه‌خۆش وا بیرده‌كاته‌وه كه ده‌سته‌كانى شفا به‌خشه، یان پێش بینى داهاتوو ده‌كا. یان مێشكى خه‌ڵك به راحه‌تی بخوێنێته‌وه. یان وابیرده‌كاته‌وه خه‌ڵك ده‌یانه‌وێ ئازارى بده‌ن. یان ئه‌وه‌ى كه خه‌ریكه ژنه‌كه‌ى خه‌یانه‌تى پێ ده‌كا. هێندێ جاریش پێى وایه ئه‌كته‌رێكى به‌ناوبانگه. تووشی بێ خه‌وی ده‌بن و له كه‌م خه‌ویدا ئازار ده‌كێشن. ئیشتیایان بۆ هیچ ناچێ و زۆر زوو وه‌زنیان كه‌م ده‌كات و به‌زۆرى ده‌بێته هۆى مردن. له‌رزۆكى، خه‌مۆكی و دڵه‌راوكێ، زوو پیر بوون، توندوتیژى، له به‌رانبه‌ر نه‌خۆشیه عفونیهكاندا لاوازن و كاردانه‌وه‌ى زۆر و خێرا ده‌كاته سه‌ریان، له فێربووندا لاواز ده‌بن و جه‌رگ و كولیه ناتوانن كارى خۆیان وه‌ك پێویست بكه‌ن.له دواى به‌كارهێنانى شیشه رانندهیی زۆر مه‌ترسیداره. كێشانى شیشه بۆ ئه‌و ژنانه‌ى سكیان هه‌یه ده‌بێته هۆى، له‌بارچوونى منداڵ، یان زوتر له‌كاتى خۆى له دایك ده‌بێ یان ئه‌وه‌ى منداڵه‌كه به مردوویی له دایك ده‌بێ.ئه‌و خالانه‌ى باس كرا نه‌تیجه‌ى به‌كارهێنانى شیشه ده‌بێ بۆ مرۆڤ. كه‌وایه پێویسته و ئه‌ركێك هه‌ركام له ئێمه به به‌رپرسایه‌تیه‌وه له به‌رامبه‌ر مه‌سه‌له‌ى مه‌وادى موخه‌دیر بجوڵینه‌وه و رزگار كردنى كۆمه‌ڵگاى كوردستان له ده‌ست ئه‌م ئه‌فیونه زۆر مه‌ترسیداره، بكه‌ینه ئه‌ركێكى نه‌ته‌وه‌یی و رێگه نه‌ده‌ین له‌وه زیاتر كۆمه‌ڵگاى كوردستان بێته قوربانى سیاسه‌ته‌كانى رێژیمى ده‌سه‌لاتدار له ئێران.
