وتیایدا پێناسه‌ی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی باسی لێكرا كه سه‌رجه‌م ئه‌و نارِهزایهتی دهربرِینانه ئه‌گرێته‌وه كه له لایه‌ن خه‌ڵك یان چینه‌كانی كۆمه‌ڵگا دژی سیاسه‌ته‌كانی سیسته‌مێكی ده‌سه‌ڵاتداری به شێوه‌ی مه‌ده‌نی و دوور له توند و تیژی ئه‌نجام ئه‌درێت. و دواتر دابه‌ش بوونی جۆره‌كانی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی به‌م شێوه‌یه ریزبه‌ندی كرا :
١. جوڵه‌و و نافه‌رمانی مه‌ده‌نی بۆ به ده‌ست هێنانی به‌رابه‌ری و مافی مرۆڤ و گۆرِینی سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتداری سیاسی له ناو خۆی وڵات له له‌یه‌ن كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك
٢. هه‌ڵوێست و كاری عه‌مه‌لی له لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و دیكه‌ی ده‌وڵه‌تانی جیهان
لێره دا شێوازه‌كانی نارِهزایهتی دهربرِین و نافه‌رمانی مه‌ده‌نی له سه‌ر ئه‌ساسی پێمل كردنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بۆ ئه‌نجامی رِیفۆرِم و سه‌رئه‌نجام به‌جێ هێشتنی كورسی حوكمرِانی و گواستنه‌وه‌ی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ به‌ره‌ی ئازادی خواز ئه‌خه‌ینه به‌ر چاو .
شێوازه‌كانی نارِهزایهتی مه‌ده‌نی بێ تۆند و تیژی ( سیاسی ، ئابوری ، كۆمه‌ڵایه‌تی …) :
• ته‌حریمی هه‌ڵبژاردنه‌كان
• رێپێوان و دهربرِینی نارِهزایهتی له سه‌ر شه‌قامه‌كان
• كۆبونه‌وه‌ی گشتی و پشتگری له خواستی كۆمه‌ڵگا و كه‌سه‌كانی ناو بزوتنه‌وه له سه‌ر شه‌قام و پێشكه‌ش كردنی وتار له هه‌ر بۆنه و مهرِاسیم و گردبونه‌وه‌یه‌كدا
• داگیر كردنی به كۆمه‌ڵ و وه‌ده‌ر نانی كه‌سانی سه‌ر به ده‌سه‌ڵات له دامه‌زراوه كانی گشتی و حكومه‌تی و باڵوێزخانه وه‌زاره‌ت خانه و رِادیۆ و ته‌له‌فزیۆن به بێ توند و تیژی و لێدانی كه‌سه‌كان و پارێز له ئاور تێبه‌ردانی كه‌ره‌سه و به‌ڵگه‌نامه‌كان
رێپێوان به ماشین و ماتۆر سیكلێت و به‌شداری به كۆمه‌ڵ له بیانوی مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌یی و وه‌رزشی وه‌ك ئاماده بوون و دروشم دان له یاریگاكان
• كاری به‌كۆمه‌ڵ و تاقم و ده‌سته‌یی وه‌ك كاری ته‌شكیلاتی و هاوكاری له گه‌ڵ ئه‌نجومه‌ن و NGO كانی مه‌ده‌نی نارِازی ، پێكهێنانی لابی بۆ كارتێكردن له سه‌ر برِیارهكانی ده‌سه‌ڵات
• په‌یوه‌ندی گرتن له گه‌ڵ كۆمه‌ڵگا له رِێی رِۆژنامه و گۆڤار و باس كردن له داخوازیه‌كانی به‌ره‌ی نارِازی و بڵاو كردنه‌وه‌ی بابه‌ت ، ئیعلامیه و نامیلكه ، دانانی كه‌ناڵی رِادیۆ و ته‌له‌فزیۆن ، و ماڵپهرِی ئینته‌رنێتی ، دروشم نووسی له سه‌ر پاره ، دیوار و بهرپێكان ، هه‌ڵدانی ئاڵا و پۆستێر و وێنه و بڵاو كردنه‌وه‌ی نیماد و كاریكاتێر و سی دی و ...
• ده‌ركردن و رِاگهیهندنی په‌یام و ئاگاداری ، بڵاوكردنه‌وه‌ی نوسراوه و تومار و سكاڵانامه به مه‌به‌ستی پشتگری یان دژایه‌تی له گه‌ڵ بابهتهكان
• كه‌ڵك وه‌رگرتن له شانۆ ، مۆسیقا ، گۆرانی ، كورته فیلم و ...
• ووتنی رِاشكاوانهی هه‌ڵوێستی به‌ره‌ی خه‌باتكار و ووتنی رِاستی و باس و خواستی سیاسی و نارِازیانه له ناو خه‌ڵك و كۆرِ و كۆبونه‌وه‌كاندا
• به‌شداری به كۆمه‌ڵ له پرسه و ناشتنی مردوو و كه‌سانی كوژراو و كردنی پرسه به رِیپێوان
• كاری به‌كۆمه‌ڵ و سه‌مبۆلیك وه‌كوو كه‌ڵك وه‌رگرتن له ئاڵا و رِهنگی تایبه‌ت ، فرِێ دانی له‌چك و ده‌نگ و هه‌رای تایبه‌ت
• هاندانی كرێكاران و كارمه‌ندان بۆ مان گرتن و ده‌ست كێشانه‌وه له كار
• مانگرتنی سه‌مبۆلیك ، كورتخایه‌ن ، درێژخایه‌ن و كتوپرِی كه‌س و ئه‌نجومه‌ن و پێشه‌كان و ته‌نانه‌ت چینه‌كان ، به شێوه‌ی گشتی یان به‌جیا
• مانگرتنی وه‌رزێران ، كرێكارانی باخ و زه‌وی و زاره‌كان ، كرێكار و كارفه‌رماكانی كارگه‌كانی پێشه‌سازی و به‌رهه‌م هێنان ، شۆفیره‌كانی تاكسی ، بارهه‌ڵگر و موسافیر هه‌ڵگری ناو شار و جاده‌كانی نێوان شاره‌كان و ترِانزیتهكان
• مانگرتنی زیندانیان ، نیزامیه‌كان ، كارمه‌ندان و كارناسان ، دوكانداران و بازرگانان
• مانگرتن بۆ پشتیوانی له مانگرتوان
• نه‌چونی خه‌ڵك بۆ ئیداره و دامه‌زراوه حكومه‌تیه‌كان بۆ كار و باره‌كانیان
• به‌جێهێشتنی پۆل و نه‌چوونی خوێندكاران بۆ قوتابخانه و زانكۆكان
• به‌جێهێشتنی پۆل و نه‌چوونی مامۆستایان وموعهلیمهكان بۆ شوێنی كار
• پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی هاوته‌ریب و ده‌ست نیشان كردنی سه‌رۆك كۆمار و وه‌زیره‌كان له لایه‌ن به‌ره‌ی ئازادیخواز
• شێوازی هاوكاری نه‌كردنی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌كوو ته‌حریمی كۆبۆنه‌وه و رِێپێوان و مهرِاسیمهكانی ده‌سه‌ڵات
• پاشه‌كشه‌ی به كۆمه‌ڵ له دامه‌زراوی سیاسی ، ئابوری ، كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌حریمی سازمان و دامه‌زراوه‌كانی سه‌ر به ده‌سه‌ڵات
• هاوكاری نه‌كردن له گه‌ڵ هیچ مه‌ئمور و كارگێرِێكی حكومه‌تی له هه‌موو بواره‌كاندا
• به‌رده‌وام بوون له هاوكاری و زیندوو رِاگرتنی ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی هاوكاری نارِازیانن
• رِۆژووی سیاسی و مانگرتن له خواردن و خواردنه‌وه و قسه كردن
• مانگرتن له شوێنی تایبه‌ت به پێوه یان به دانیشتنه‌وه بۆ دروست كردنی له‌مپه‌ر و گێره شێوێنی له هاتو چووی ناو شۆسته وشه‌قام و به‌رده‌م ده‌زگاكان و ...
• مانگرتن به ماشین ، باسكیل و ئه‌سب و ... له شه‌قام و شوێنه‌كانی تردا
• نه‌چوون بۆ بیانو و ئه‌ركه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به شێوه‌ی كاتی و به پێی هه‌ل و مه‌رج
• نه‌چوون بۆ سه‌ربازی
• قه‌شمه پێكردن و كاریكاتێری كردنی پیرۆزیه‌كان و كاره‌كانی ده‌سه‌ڵات
• ده‌رخستنی كه‌سایه‌تی ، خه‌یانه‌ت و رِابردووی كه‌سانی سه‌ر به ده‌سه‌ڵات وه‌ك مه‌ئموره‌كانی نیزامی و ئه‌منیه‌تی
• هه‌ڵمه‌ت بردن و كشانه‌وه و هه‌رای گشتی له رِیپێوان و میتینگ دا بۆ خستنی ترس له ناو دڵی هێزه‌كانی دژه شۆرِش
• فیقه لێدانی به‌رده‌وام و ههراكردن و تێكدانی قسه‌ی كه‌سانی سه‌ر به ده‌سه‌ڵات له پارله‌مان و هه‌ر شوێنێك كه هه‌ڵێك برِهخسێت
• هه‌ڵكوتان و رِاوهدوونانی كه‌سانی مه‌سئول و سه‌ر به ده‌سه‌ڵات و دژ به ئازادیخوازان به مه‌به‌ستی ترساندن و ته‌سلیم بوون به بێ ئه‌نجامی پێداكێشانی فیزیكی
• تێكدانی مێشك و تورِه كردنی كه‌سانی سه‌ر به ده‌سه‌ڵات به شێوه‌ی جۆراوجۆر
• گه‌مارۆی ئابوری وه‌كوو نهكرِینی كاڵاكانی ناپێویست و ریازه‌تی ئابوری ، بهكرێنهدانی شوێن و كه‌ره‌سه و ... بۆ كار و باری حكومه‌ت
• ته‌حریم كردنی كاڵا و خزمه‌ت گوزاریه‌كان ، داخستنی دوكان و كارگه‌ی پیشه‌سازی ونهفرۆشتن و نهكرِین ومانگرتنی بازرگانان و خاوه‌ن پیشه‌كان
• خاڵی كردنی بانكه‌كان و دامه‌زراوه‌كانی ماڵی له سه‌رمایه له لایه‌ن خه‌ڵك و بازرگانان
• ته‌سلیم نه‌كردنی پوڵی خزمه‌تگوزاریه گشتیه‌كان وه‌ك پۆڵی ئاو و به‌رق و ... وامهكان و ماڵیاتهكان و ... و هه‌روه‌ها وه‌رنه‌گرتنی وام و یارمه‌تی له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه
• نافه‌رمانی گشتی ( ئاشكرا و نهێنی) ، كار نه‌كردن و خاو وخلیسكی، مانگرتن له شوێنی كار هاوكاری نه‌كردنی كارمه‌ندان له كاروباری ده‌وڵه‌تی ، گێره‌شێوێنی ، چه‌واشه‌كاری ، خۆدزینه‌وه و وهگهرِانهوه له مه‌سئوله‌كان و كاركردن به پێچه‌وانه‌وه یان درێژ كردنه‌وه‌ی ماوه‌ی به‌دوا دا چوون بۆ كاره‌كانی پێسپێردراو
• هه‌وڵ بۆ شێواندن و لێكترازاندن و دروست كردنی ده‌سته و كه‌سی لاده‌ر له رِێكخراوهكانی سه‌ر به ده‌سه‌ڵات
• هه‌ڵاتن ، خۆ شاردنه‌وه و به‌هره وه‌رگرتن له نازناو و پێناسه‌ی نارِاست بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌سه‌ڵات هه‌وڵی گرتنیان ئه‌دات و هه‌وڵ بۆ رِزگار كردنی ئه‌و جۆره كه‌سانه
• هه‌وڵ بۆ تێكدانی رِهوتی ئاسایی كاری ئێداره و شوێنه نیزامی و ئه‌منیه‌تیه‌كان و هه‌وڵ بۆ نه‌گه‌یشتنی زانیاری به فه‌رمانده و مه‌سئوله‌كان ، دانی زانیاری پێچه‌وانه‌و و نارِاست ، ته‌گه‌ره خستن له به‌رده‌م كار و باری ده‌وڵه‌تی
• خو به خاچ یان زنجیر كێشان ، دورینی ده‌م یان به‌ستنی چاو و ده‌م
• هه‌ڵدان و هاویشتنی شتوومه ك : كڵاو ، پێڵاو ، ته‌ماته ، هێلكه ، زبڵ و پهرِۆ بۆ كه‌سانی سه‌ر به ده‌سه‌ڵات
•خامۆش كردنی كاره‌با له رِێی به كار هێنانی زۆری كه‌ره‌سه‌كان و كاری هاوشێوه‌ی تر
• له كاتی پێوێستدا هه‌وڵ بۆ گیران بۆ پرِكردنی زیندانه‌كان
• فشار هێنان بۆ سه‌ر كه‌سه‌كانی سه‌ر به ده‌سه‌ڵات وه‌ك دیداری به‌رده‌وام وتووێژی وهرِهزی هێنه‌ر و لێپرسینه‌وه له‌وان ،چاوه‌دێرێ هاتو چوو و هه‌ڵس و كه‌وتی ئه‌و كه‌سانه ، بێ رِێزی به كه‌سانی تاوانكار و سه‌ر به ده‌سه‌ڵات و دۆزینه‌وه‌ی ماڵ و شوێنیان
• هه‌ڵكه‌ندن و شێواندنی تابلۆكانی ئاماژه به ناو ونێشان و گهرِهك و ئیداره‌كان و ...
• پارێز كردن له قسه و به‌شداری نه‌كردن له مهرِاسیم و نكۆڵی و بێده‌نگی له كاتی خۆیدا و به‌پێی هه‌ل و مه‌رج و وه‌لانان و گوێ پێنه‌دان به وته‌ی كه‌سانی ناو ده‌سه‌ڵات
٢. هه‌ڵوێست و كاری عه‌مه‌لی له لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و دیكه‌ی ده‌وڵه‌تانی جیهان :
• دانانی گه‌ڵاله و پرِاكتیكی كردنی گه‌مارۆی ئابوری به سه‌ر حكومه‌تی سته‌مگه‌ر و ته‌حریم كردنی بازرگانان و كرِیاران و فرۆشیارانێك كه قازانج ده‌گه‌یه‌نن به سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ
• هه‌ڵپساردنی دارایی حكومه‌ت و كه‌سانی سه‌ر به سیسته‌می گه‌نده‌ڵ له بانك و دامه‌زراوه ماڵیه‌كانی جێهاندا
•ده‌ر كردن له بانكی جیهانی و سازمانه‌كانی ئابوری و رِێ نه‌دان به‌وجۆره حكومه‌تانه بۆ به‌هێز كردنی لایه‌نی ئابووریان و به‌رگری له واژۆ كردنی هه‌ر جۆره گرێبه‌ستێكی نوێ له بواری سیاسی ، نیزامی و ئابوری
• رِێپێنهدان به كه‌سانی سه‌ر به ده‌سه‌ڵات له سه‌فه‌ر و چوون و بۆ وڵاتانی تر و تاقیبی ئه‌و كه‌سانه‌ی سته‌میان له خه‌ڵك كردوه له رِێی دادگای لاهه و پۆلیسی ئینته‌رپۆل و ...
• گه‌مارۆ خستنه سه‌ر كه‌سانی سیاسی ، نیزامی ، ئه‌منیه‌تی و بازرگانانی و سه‌ر به حكومه‌ت
• پارێز كردن له ناسینی رِهسمی حكومه‌تی تۆتالیتێر و وه‌ده‌ر نانی نوێنه‌ر و باڵوێز ه‌كان له نه‌ته‌وه‌یه‌گرتوه‌كان و هوموو وڵاتانی جیهان و دانانی باڵوێز و نوێنه‌ری به‌ره‌ی ئازادیخواز له جێی ئه‌وان
• هه‌ڵوه‌شاندن یان هه‌ڵپساردنی سه‌رجه‌م گرِیبهستهكانی سیاسی نیزامی ئابۆری و كه‌لتوری له گه‌ڵ ئه‌و جۆره ده‌سه‌ڵاتانه
• پچراندنی په‌یوه‌ندی دیپلۆماتیك
• وه‌ده‌ر نانی ئه‌و وڵاته له سازمان و رێكخراوه جیهانیه‌كان و قه‌بوڵ نه‌كردنی له به ئه‌ندام بوون له سازمانه‌كانی تر دا
