خەونی كوردان بەرامبەر رۆحانی پێچەوانە دەبێتەوە
پێش هاتنەسەر كارى حەسەن رۆحانی، بەشێك لە هاوولاتیان له كوردستانى ئێران هیوایان به ئایهندهێكى باشتر بوو بۆ كەمكردنەوەی سزای لە سێدارەدان، بەڵام خەونەكەیان پێچەوانە بووەوە بەوەی، كە ئەو كەسانەی بڕیاری لە سێدارەدانیشیان وەستابوو، لە سێدارەدران، هەرچەندە زیندانییەكان بە چەندین شێوە لە مانگرتن و ناڕەزایی دەربڕین هەوڵدەدەن لەبەردەم لەسێدارەدان رێگری دروستبكەن، بەڵام هەوڵەكانیان بێ ئەنجام بووە. بەپێی ئامارە نافەرمییەكان، ئێران خەتی سووری لەسێدارەدانی تێپەڕاندووە، بەشێوەیەك زیندانیانی خوار تەمەن ١٨ ساڵی لە سێدارەداوە. ههر وهها لهو ماوهیهدا له كوردستان، ١٦ كەس لە سێدارەدراون و ٢٠ چالاكوانی مەدنی و سیاسی دیكەش لە ژێر ناوەكانی دژایەتی ئایین و كوشتنی بەئەنقەست سزای لە سێدارەدانیان بۆ دەرچووە،
ڕێکهو 2014-05-13 11:14:14
بهشی ( ههواڵهکانی کوردستان )