بەڕێوەچوونی سمیناری ئامادەكاریی بۆ چوارەمین كۆنفڕانسی لاوانی چوار پارچەی كوردستان 
رۆژی یەكشەمە 21ی گوڵانی 1393ی هەتاوی به بەشداریی دەیان رێكخروای لاوان لە هەر چوار پارچەی كوردستان سمینارێك له كاتژمێر 2:30ی پاش نیوەڕۆ له هۆڵی دیالۆگی ناوەندی چاودێر لە سلێمانی به مەبەستی هەرچی زیاتر ئاگاداربوون لە چۆنیەتی كاروبارەكانی پێوەندیدار بە ئامادەكاریو هاوئاهەنگیی زیاتری هەموو لایەك بۆ بەڕێوەبردنی چوارەمین كۆنفڕانسی لاوانی چوار پارچه بەڕێوەچوو. كۆبوونەوەكه به پێشكەشكاریی هاوڕێ جەلال رەوانگەرد دەستی پێكردو به دوو پانێل بەردەوام بوو. پانێلی یەكەم كردنەوەی باسو خستنەڕووی رێكەوتنو پێشنیارەكانو پانێلی دووهەمیش تایبەت به هەڵبژاردنی لێژنەكانی ئامادەكاریو دیاری كردنی كاتو شوێنی بەڕێوەچوونی كۆنفڕانسو رێژەی بەشداربووانو، هەروەها پەسندكردنی سیستمی كۆتای 40% بۆ رەگەزی بەرامبەری ئەندامانی بەشداربوو.
پەسندكراوەكانی سمینارەكەی ئەمڕۆ:
1: كۆنفڕانسەكه له نیوەی یەكەمی مانگی 6ی زایینیدا بەڕێوە دەچێ.
2: شوێنی بەڕێوەچوونی كۆنفڕانسەكه هەڵەبجەی شەهید دەبێ.
3: بەشداربووان به كچو كوڕەوه پێویسته لەو رۆژەدا جلی كوردی لەبەر بكەن.
4: تەمەنی بەشداربووان 18 بۆ 40 ساڵ بێ.
5: ماوەی كۆنفڕانسەكە 2 رۆژە.
6: بۆ هەر پارچەیەك 50 كەس لەبەر چاو گیراوە.
7: سیستمی كۆتا بۆ رەگەزی بەرامبەر.
لێژنەی هاوئاهەنگیی رێكخراوەكانی لاوانی رۆژهەڵات
11 ی مەری 2014-
بەرامبەر بە 21 ی بانەمەری 1392
شایەنی باسە هەیئەتێكی ناوەندی لاوانی خەباتی كوردستانی ئێران لەو سمینارەدا بریتی بوون لە بەرێزان كاك فواد جەعفەری بەربرسی ناوەندی لاوانی خەبات وبەیان ئەحمەدی ئەندامی دەستەیی بەرێوەبەری ناوەندی لاوان و شەمال میللی و جەمال علی پوور ئەندامانی ناوەندی لاوان بوون
ڕێکهو 2014-05-12 04:59:24
بهشی ( چالاکییهکان )