١٩ و ٢٣ى بانه‌مه‌ر رووداوێكى هه‌ژێنه‌ر و ئه‌زموونێك بۆ هه‌میشه
١٩ ى بانه‌مه‌ر ئه‌و رۆژه‌یه كه تێیدا ٥ رۆڵه‌ى ئازادیویست ،مامۆستا فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر، عه‌لى حه‌یده‌ریان، شیرین عه‌له‌م هۆلى،فه‌رهاد وهكێڵى و مێهدى ئیسلامی‌یان،به سرودى سه‌ركه‌وتن و كۆڵنه‌دان به‌ره‌و رووى مه‌رگ بوونه‌وه و به رژێمى دواكه‌وتووى ئاخوندییان سه‌لماند كه مه‌رگیش ناتوانێت رۆڵه‌كانى ئێمه زهرهێك له‌سه‌ر مافه ره‌واكانى خۆیان پاشه‌گه‌ز بكاته‌وه، به پێچه‌وانه‌كه‌یه‌وه به سه‌ربه‌رزى به‌ره‌و په‌تى سێداره به‌رێكه‌وتن و به مهرگىخۆیان چۆكیان به رژێمى ملهۆر و تۆتالیترى ئاخوندى دانه‌واند. له‌و رۆژه‌دا بۆ رژێم و بهكرێگیراوان و ده‌ست و په‌یوه‌نده چڵكاوخۆرهكانى ئه‌و راستییه سه‌لمێندرا كه هه‌رگیز ناتوانن بهسهركووت و په‌تى سێداره نه‌ته‌وه‌ى كورد له ویسته ره‌واكانى پاشه‌گه‌ز بكه‌نه‌وه و رۆژ له دواى رۆژ به توندتر كردنى حه‌ڵقه‌ى فشارى داگیركه‌ران بۆ سه‌ر نه‌ته‌وه‌كه‌مان، له رابردوو زیاتر له‌سه‌ر داوا ره‌واكانمان و وه‌رگرتنى مافى نه‌ته‌وه‌یى و هه‌موو ئازادییه كۆمه‌لایه‌تی و سیاسی و فه‌رهه‌نگی و ئابوورییه‌كانمان سوورتر ده‌بین.
١٩ى بانهمهرِ ئه‌و رۆژه تاریكه بوو كه ٥ رۆڵه‌ى قاره‌مان به تاوانى كورد بوون و ئازادیویستن بۆ هه‌تاهه‌تایه به‌ره‌و په‌تى سیداره به‌رێكران و له‌دواى ژیانێكى سه‌ربه‌رزانه به سه‌ربه‌رزیش به‌ره‌و پیرى مه‌رگ چوون. له‌ماوه‌ێكى كه‌م دا هه‌واڵى دڵته‌زێنى ئیعدامى ئه‌و ئازیزانه سه‌رجه‌م كوردستان و ئێرانى ته‌نییه‌وه و شه‌هید بوونى مامۆستا فه‌رزاد و هاورێیانى بوو به چه‌خماخه‌ى جووڵهیێكى ناره‌زایه‌تى مه‌ده‌نى له‌سه‌رانسه‌رى كوردستان و له هه‌نگاوێكى شیاو دا به مه‌به‌ستى ناره‌زایه‌تى پیشاندان به ئیعدامه سیاسیه‌كان له كوردستان سه‌رجه‌م سازمان و حیزبه‌كانى كوردستان مانگرتنى گشتیان له ٢٣ى بانه‌مه‌ر راگه‌یاند و به خۆشحاڵیه‌وه زۆر به گه‌رمى پێشوازیی له‌و بانگه‌وازه كرا و ئه‌زموونێكى له‌بیرنه‌كراو له مێژووى خه‌باتى بزووتنه‌وه‌ى رزگاریخوازانه‌ى گه‌لى كورد تۆمار كرا. مانگرتنى ٢٣ى بانه‌مه‌ر سه‌لمێنه‌رى ئه‌و راستییه بوو كه خه‌ڵكى به‌شه‌ره‌فى كوردستان هه‌میشه پشت و په‌ناى رۆڵهكانییهتى و هیچكات گیانبازى ئه‌وان فه‌رامۆش ناكات، رۆژى ١٩ى بانه‌مه‌ر هه‌رچه‌نده رۆژێكى تاڵ بوو به‌لام بوو به ئاوێنه‌ى بالانوێنى خه‌باتى ره‌واى گه‌لى كورد و ده‌نگدانه‌وه‌ى ناره‌زایه‌تى خه‌ڵكى كوردستان له حاست سته‌م و ناعهداڵهتییهكانى رژێمێكى دیكتاتۆر كه بۆ جارێكی‌تر سه‌لماندى كه هه‌رگیز دان به مافى ره‌واى نه‌ته‌وه‌ى كورد و هیچ كام له نه‌ته‌وه‌كانی تر‌ى ئێران‌دا نانێت و له هیچ جۆره كوشت و برێكى خه‌ڵكى كوردستان سڵ ناكاته‌وه. له لاێكیترهوه رۆژى ٢٣ى گۆلان ئه‌وه‌ى بۆ حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان دووپات كرده‌وه كه هه‌ر كات حیزبه‌كانى ئێمه سهرهرِاى جیاوازى فكر و ئایدۆلۆژیاى ئه‌گه‌ر بتوانن پێكه‌وه په‌یامێكى یه‌كگرتوو به خه‌ڵكى كوردستان بده‌ن، خه‌ڵكیش به ده‌م داخوازى ئه‌وانه‌وه دێت و نیشانى دا كه پێگه و جه‌ماوه‌رى ئه‌حزابى سیاسى له ناوخۆى كوردستان، پێگهێكى قایم و جه‌ماوه‌رییه و مانگرتنى به‌رینى خه‌ڵكى كوردستان له هه‌موو شاره‌كان و له زۆربه‌ى ولاتانى دیكه ده‌ریخست كه كورد ده‌توانێت له كاتى یه‌كریزى ئه‌حزاب و بوونى گۆتارێكى هاوبه‌ش رووداوێك له چه‌شنى ٢٣ى گۆلان بخۆڵقێنێت. لێره‌شدا نابێت ئه‌و راستییه فه‌رامۆش بكه‌ین كه دوژمنانى گه‌لى كورد له هه‌موو ده‌رفه‌تێك كه‌ڵك وه‌رده‌گرن بۆ سرینه‌وه‌ى ناسنامه‌ى نه‌ته‌وایه‌تى گه‌لى كورد و نۆخبه و رۆناكبیرانى كورد له ناوخۆى ولات ئه‌ركیان سه‌د قاتى رابردوو قۆرستر ده‌بێته‌وه و ئه‌بێت زیاتر له جاران هه‌وڵ بده‌ن بۆ رێكخستنى كۆمه‌ڵگا و به‌رز كردنه‌وه‌ى ئاستى هۆشیارى لاوانى نه‌ته‌وه‌ى كورد و ته‌نیا به‌وانه‌ى رابردوو دڵخۆش نه‌بین به‌ڵكوو ده‌بێت له پێناو رووخانى ئه‌و رژێمه و هێنانه ئاراى حكومه‌تێكى دیموكراتیك و پارله‌مانى له ئێران به گشتى و كوردستان به تایبه‌تى تێ‌بكۆشین.
ئه‌حزاب و كه‌سایه‌تییه سیاسیه‌كانى كوردستانیش ئه‌بێت له ئاست چاوه‌روانى خه‌ڵكى كورد تێبكۆشن و بزانن كه كۆمه‌ڵگاى كوردى چ داخوازیێكیان لێیان هه‌یه، سیاسیه‌كانى ئێمه چ له ناوخۆ و چ له ده‌ره‌وه‌ى ولات ئه‌بێت ئه‌و راستییه‌یان بۆ ده‌ركه‌وتبێت كه گه‌لى كورد هاوهه‌ڵوێستى و یه‌كریزى له‌وانى ده‌وێت و ئه‌وانیش ئاماده‌ن به هه‌موو شێوه‌ێك پشتیوانیان لێ بكه‌ن. به خۆشییه‌وه له ئێستادا شێوه‌ى خه‌باتى مه‌ده‌نى له ناوخۆى كوردستانى ئێران جێگیر بووه و راده‌ى هۆشیارى خه‌ڵكى كورد به‌و ئاسته گه‌یشتووه كه ده‌نگى خۆى به‌رز بكاته‌وه و له رێگاى نافه‌رمانى مه‌ده‌نیه‌وه به داگیركه‌ران بڵێن كه ئه‌گه‌ر ئێوه رۆڵه‌كانى ئێمه له سێداره ده‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر ئێوه ئازادى له ئێمه ده‌ستێنن و به هه‌زاران شێوه‌ى جۆراوجۆر مافه ره‌واكانى ژنان و پیاوانى كورد پێشێل ده‌كه‌ن، ئێمه قه‌د بێده‌نگ نابین و به هه‌زاران رۆڵهیترى ئه‌م نیشتمانه به ناوى رۆڵه شه‌هید و له سێداره دراوهكانمان له دایك ده‌بن و جێگه‌ى فه‌رزاد و فهرزادهكانیتر ده‌گرنه‌وه. هه‌زاران سلاو ده‌نێرم بۆ رۆحى پاكى هه‌موو شه‌هیدانى كوردستان و به تایبه‌تى شه‌هیدانى ١٩ى گۆلان.
ڕێکهو 2014-05-12 04:46:55
به‌شی ( ڕاپۆرت )