زیندانییەکی کورد لە هەمەدان لەسێدارە درا 10270569_661326547253943_1774764210495611450_n
بەرپرسانی زیندانی ناوەندیی هەمەدان حوکمی لەسێدارەدانی هاووڵاتییەکی کوردیان لەو زیندانەدا بەڕێوە برد. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلە بەیانیی رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١٧ی بانەمەڕ زیندانییەکی کورد بەناوی ئیرەج عەبدوڵڵاهی و کوڕی سەعید لە زیندانی هەمەدان لە سێدارە درا. ئەو هاووڵاتییە کوردە لەلایەن دەزگای قەزایی رژێمى ئاخوندی ئێرانەوە بە "بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان: تۆمەتبار کرابوو. ئیرەج عەبدوڵلاهی خەڵکی گوندی "ناری"ی سەربە بەخشی ناوەندیی شاری ورمێ بووە. پێشتر کۆمیساریای باڵا لە رێکخراوی جیهانیی پلاندانان بۆ بەرنگاربوونەوە لەگەڵ ماددە هۆشبەرەکان لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاندبوو: " کارکردی دەوڵەتی ئێران بۆ بڕینەوەی حوکمی لەسێدارەدانی هاووڵاتییان لە ژێر ناوی بەرنگاربوونەوە لەگەڵ ماددە هۆشبەرەکاندا، جێگەی پەسند نییە". لە سەرەتای ئەمساڵی هەتاوییەوە هەتا ئیستا، ٥٨ کەس لە وڵاتی ئێران لە سێدارە دراون، کە لەکۆی گشتیی ئەو رێژەیە، ١٩ کەسیان هاووڵاتیی کورد بوونە و لە زیندانی ناوچە کردنشینەکانی ئێران حوکمی لەسێدارەدرانیان بەڕێوە چووە.
ڕێکه‌و 2014-05-12 04:45:12
به‌شی ( هه‌واڵه‌کانی کوردستان )







سیاسی