چالاكى ژینگه‌ پارێزى له‌ لایه‌ن هاوولاتییانى سنه‌وه‌ IMAGE635348123922577289


به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی زه‌وینی پاک و به‌ هاوکاری ژینگه‌پارێزیی کوردستان و دامه‌زراوه‌ مه‌ده‌نییه‌کان بۆ ژینگه‌پارێزی،هاووڵاتیان زبڵه‌کانی چیای ئاویه‌ریان کۆکرده‌وه‌.
به‌پێی راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان: ڕۆژی هه‌ینی ١٢ی بانه‌مه‌رِ، هاووڵاتیانی شاری سنه‌ و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی جه‌ماوه‌ری کوردستانی سه‌وز (ئه‌نجومه‌نی چالاکی ژینگه‌پارێزی) و هه‌روه‌ها به‌شداریی به‌رچاوی شاخه‌وانان، سه‌رجه‌م ڕێگاکانی تێپه‌ڕبوونی شاخه‌وانان و سه‌یرانگاکانی چیای ئاویه‌ریان له‌ زبڵ پاک کرده‌وه‌.به‌ پێى ئه‌م راپۆرته‌، هاوولاتییانى سنه‌یى به‌ دروشمی خاوێن کردنه‌وه‌ی سروشت به‌ ڕێژه‌یه‌کی زۆر زبڵه‌ به‌ره‌ڵاکراوه‌کان له‌ سروشتی ئاویه‌ر و له‌ سه‌یرانگاکانی کۆكرده‌وه‌.
به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی زه‌وینی پاک و به‌ هاوکاری ژینگه‌پارێزیی کوردستان و دامه‌زراوه‌ مه‌ده‌نییه‌کان بۆ ژینگه‌پارێزی،هاووڵاتیان زبڵه‌کانی چیای ئاویه‌ریان
ڕێکه‌و 2014-05-05 10:19:54
به‌شی ( هه‌واڵه‌کانی کوردستان )







سیاسی