به‌رێوه‌چوونی مه‌راسیمی سێهه‌مین ساڵرۆژی دامه‌زراندنی ناوه‌ندی لاوانی خه‌باتی كوردستانی ئێران 123546

رۆژی هه‌ینی رێكه‌وتی ١٢ی بانه‌مه‌ری ١٣٩٣ ی كۆچی خۆری له‌ بنكه‌ی ناوه‌ندی سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران له‌ ناحیه‌ی رزگاریی سه‌ربه‌شاری هه‌ولێر به‌ ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی سازمانی خه‌بات و ده‌سته‌یی به‌رێوه‌به‌ری ناوه‌ندی لاوانی خه‌بات و به‌شێك له‌ ئه‌ندامانی ناوه‌ندی لاوان و كادر و پێشمه‌رگه‌كانی سازمانی خه‌بات رێوره‌سمی سێهه‌مین ساڵرۆژی دامه‌زراندنی ناوه‌ندی لاوان به‌رێوه‌چوو .مه‌راسیمه‌كه‌ به‌ده‌قیقه‌یه‌ك بێده‌نگی بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی كورد و كوردستان به‌گشتی و شه‌هیدانی سازمانی خه‌بات و رێبه‌ری هه‌میشه‌ زیندوومان مامۆستاسید جه‌لال حسینی به‌تایبه‌تی ده‌ستی پێكرد.
پاشان په‌یامی كاك بابه‌شێخ حوسێنی به‌رێوبه‌ری گشتی سازمانی خه‌باتی كوردستان له‌لایه‌ن كاك كامیل نورانی فه‌رد ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی سازمانی خه‌بات خوێندرایه‌وه‌ كاك بابه‌شێخ له‌ په‌یامه‌كه‌یدا وێرایی پیرۆزبایی له‌ لاوانی كورد و ئه‌ندامان و دۆستانی ناوه‌ندی لاوان، رۆل و ئه‌ركی لاوانی له‌ هه‌مبه‌ر داگیركه‌ران و راپه‌رینه‌كاندا هه‌روه‌ها له‌ به‌رێوه‌به‌ری سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێرانی به‌رزنرخاند و هه‌ر له‌ درێژه‌ی په‌یامه‌كه‌ی كاك بابه‌شێخ داهاتبوو كه‌ ده‌بێت لاوانی ریزه‌كانی سازمانی خه‌بات به‌ شێوه‌ی به‌رچاوتر له‌ رابردوو بێنه‌ مه‌یدان و له‌م هه‌ل ومه‌رجه‌ چاره‌نووسازه‌دا كه‌ داهاتووی ده‌سه‌لاتی دیكتاتۆری ئاخوندی روخان و له‌ناوچوونه‌ ده‌وری خۆیان باشتر بگێرن و له‌ به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌ی كاك بابه‌شێخ داوای له‌ لاوانی ریزه‌كانی سازمانی خه‌بات كرد كه‌ ده‌بێ زیاتر له‌ رابردوو خۆیان به‌ فێربوونی زانست و خوێندن خه‌ریك بكه‌ن و له‌ گه‌ڵ ئه‌ركی شۆرشگێرانه‌ و خه‌باتكارانه‌ زۆر به‌ جیددی بخۆێنن و پله‌كانی زانست و عیلم ببڕن.له‌ به‌شی دوایی رێوره‌سمه‌كه‌ په‌یامی ناوه‌ندی لاوانی خه‌باتی كوردستانی ئێران له‌لایه‌ن كاك فواد جه‌عفه‌ری به‌رپرسی ناوه‌ندی لاوان خوێندرایه‌وه‌ كه‌ له‌ به‌شێك له‌ په‌یامه‌كه‌دا وێڕای ئاوردانه‌وه‌ له‌ دامه‌زراندنی ناوه‌ندی لاوان كارو تێكۆشانی رابردووی، سه‌ره‌ڕای كه‌م و كۆرییه‌كانی به‌ ئه‌رێنی وه‌سف كردبوو، له‌ به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌دا وێڕای ئاماژه‌ به‌ گرنگی كاری رێكخراوه‌یی و هاوكاری و ته‌بایی له‌ نێوان رێكخراوه‌كانی لاوان له‌ كوردستان و به‌ تایبه‌تی له‌ كوردستانی ئێرانی به‌ هه‌نگاوێكی كاریگه‌ر له‌ حاست گه‌یشتنی لاوان به‌ مافه‌ بنچینه‌ییه‌كانی ناوو لێ بردبوو و ئاماده‌گی ناوه‌ندی لاوانی خه‌باتی بۆ هه‌ر چه‌شنه‌ كارێكی هاوبه‌ش له‌ نێوان رێكخراوه‌كانی لاوان له‌ كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان به‌ مه‌به‌ستی وه‌دیهێنانی مافه‌ ره‌واكانی لاوان دووپات كرده‌وه‌. له‌ به‌شی كۆتایی په‌یامه‌كه‌دا وێڕای گرنگیدان به‌ رۆڵ و نه‌قشی لاوان له‌ ناوخۆی ولات، داوای له‌ هه‌موو لاوانی خوێنگه‌رم و تێكۆشه‌ری كوردستان كردبوو كه‌ به‌ هاوكارییه‌ مه‌عنه‌وییه‌كانی خۆیان هاوكارمان بن و له‌ حاست كۆمه‌ڵگادا زیاتر له‌ رابردوو هه‌ست به‌ به‌رپرسیاره‌تی بكه‌ن وئه‌و راستیه‌ش فه‌رامۆش نه‌كه‌ن كه‌ به‌ بێ رووخانی رژێمی دواكه‌وتووی ئاخوندی هیچ كام له‌ چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا به‌ مافه‌كانیان ناگه‌ن و ته‌نیا به‌ رووخانی ئه‌و رژێمه‌یه‌ كه‌ مه‌یدان بۆ وه‌دیهێنانی حكومه‌تێكی ئازاد و دیموكراتیك له‌ ئێران و كوردستان له‌بار ده‌بێت.له‌ دواییدا كۆری سروودی ناوه‌ندی لاوان سروودێكیان پێشكه‌ش كرد.
دواتر په‌یامی كومیته‌ی ئافره‌تانی سازمانی خه‌باتی كوردستان له‌لایه‌ن خاتوو ئوین فه‌رجی ئه‌ندامی كومیته‌ی ئافره‌تان خوێندرایه‌وه‌ كه‌ له‌ په‌یامه‌كه‌ی كومیته‌ی ئافره‌تان وێڕای پیرۆزبایی سێهه‌مین ساڵرۆژی دامه‌زراندنی ناوه‌ندی لاوان كار و نه‌قشی لاوانیان به‌رز نرخاند و هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامییان خواست بۆ ئه‌ندامانی ناوه‌ندی لاوان له‌ راپه‌راندنی كاره‌كانیان. له‌ به‌شێكی دیكه‌ی رێوره‌سمه‌كه‌ كورته‌فیلمێك له‌ سه‌ر بارودۆخی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست و گۆرانكاریه‌كانی ئێران و بارودۆخی لاوان له‌ روی سیاسی و ئابوری و كۆمه‌لایه‌تی یه‌وه‌ پێشكه‌ش كرا پاشان كاك خلیل یوسفی و كاك مانی مه‌لك پارچه‌شیعرێكیان به‌وبۆنه‌وه‌ پێكه‌شكرد له‌ به‌شێكی دیكه‌ی مه‌راسیمه‌كه‌ دووكورته‌ فلیم له‌سه‌ر ژیانی كۆلبه‌ران و كاروچالاكیه‌كانی ناوه‌ندی لاوانی خه‌باتی كوردستانی ئێران پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بووان كرا له‌ كۆتایی مه‌راسیمه‌كه‌ مۆمی سێهه‌مین سالرۆژی دامه‌زراندنی ناوه‌ندی لاوانی خه‌باتی كوردستانی ئێران له‌لایه‌ن كاك فوادی جعفه‌ری داگیراسا و مه‌راسیمه‌كه‌ به‌ شادی و هه‌ڵپه‌ركێ‌ تادره‌نگانێكی شه‌و به‌رده‌وام بوو.
ڕێکه‌و 2014-05-03 10:41:36
به‌شی ( چالاکییه‌کان )







سیاسی