پەیامی كاك بابەشێخ حوسێنی بەرێوەبەری سازمانی خەبات بەبۆنەی 11ی بانەمەر سێهەمین ساڵرۆژی دامەزراندنی ناوەندی لاوانی خەباتی كوردستانی ئێران 
لاوانی دڵسۆزی كورد
لاوانی شۆرشگێری ناوه‌ندی لاوانی خه‌بات ی كوردستان
به بۆنه‌ی ١١ی بانه‌مه‌ر سێهەمین ساڵرۆژی دامه‌زرانی ناوه‌ندی لاوانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران گه‌رمترین پیرۆزباییتان پێشكه‌ش ده‌كه‌م و هومێدوارم له پێشكه‌وتن و گه‌شه‌ی زیاتردابن له پێناو خزمه‌ت به گه‌لی چه‌وساوه‌ی كورد,لاوانی ماف خوراو هه‌روه‌ها سازامانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران.
بێگومان لاوان ئه‌و چینه‌ی كۆمه‌ڵگای كوردهواری و هه‌روه‌ها هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆفایهتیشه, كه پێشره‌و سه‌رقافڵه‌ی تێكۆشان و خه‌بات بۆ وه‌دیهاتنی ئازادی,زانست و خۆێندن و پیِشهسازی هه‌مه‌چه‌شنه‌ن. له به‌ر ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه گرینگانه‌ی كه لاوان هه‌یانه,ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌ته‌وه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك له هه‌ر ووڵاتاتێكی جیهان,لاوه‌كانی كه‌مته‌رخه‌م بن و ئاماده نه‌بن تواناكانیان له خزمه‌ت ئه‌و ووڵات و كۆمه‌ڵگایه به كار بێنن,ئه‌وه گومانی تێدا نیه ئه‌و ووڵات و كۆمه‌ڵگایه له هه‌موو باره‌كانی زانستی و پیشه‌سازی و عیلم دواده‌كه‌وێ.
دیاره لاوانی كوردستان وئێران له تێكرای ماوه‌و كاته‌كانی مێژوودا ده‌وری كاریگهرو چاره‌نووس سازیان هه‌بوه‌و توانیویانه ئه‌ركی نه‌ته‌وه‌یی وسیاسی سه‌ریان به جێ بگه‌ێنن.له ماوه‌ی خه‌بات له به‌رانبه‌ر رژیمی پاشایه‌تی لاوان ده‌وری سه‌ره‌كیان گێراو,هۆی سه‌ره‌كی بوون بۆ له ناوچوونی رژیمی حه‌مه‌ره‌زا شا.له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ركوتگه‌رانه‌ی ئاخوندانی ملهور,لاوانی كوردستان و ئێران پێشره‌وی جوڵانه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌و دیموكراسی و ماف ویستانه بوون.
هه‌ر له مه‌ودای به‌رپرسایه‌تی و ئه‌ركی خه‌باتكارانه‌و نیشتمانیدا,لاوانی كوردستان له ریزه‌كانی سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران ده‌ورێكی گرینگ‌یان له راگرتنی شۆرشی ئازادیخوازانه‌و هه‌روه‌ها را‌گرتن و پایداری سازمانی خه‌بات له‌و ساڵ و سه‌رده‌مه سه‌ختانه‌ی كه هێرشی هه‌مه‌لایه‌نه بۆ له ناوبردنی سازمانی خه‌بات ده‌كرا گێراوه.راستیه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره‌و ده‌بێ بیسه‌لمێنین كه ئه‌گه‌ر ژماره‌یه‌ك له لاوه قاره‌مان و خۆراگرهكانی ریزه‌كانی سازمان نه‌بونایه روون نه‌بوو كه چاره‌نووسی سازمانی خه‌بات چیی ده‌بوو.به پێ ئه‌و تایبه‌تمه‌ندی و جێگهوو پێگه گرینگه,لاوانی ریزه‌كانی سازمانی خه‌بات ئه‌م جاره‌یان به شێوه‌ی كارامه‌تر هاتونه مه‌یدان و له چوارچێوه‌ی ناوه‌ندی لاوانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران درێژه به ئه‌ركی شۆرشگێرانه ده‌ده‌ن و بۆ گه‌یشتنی گه‌لی كورد به ئازادی و هێنانه دیی تێكرای ئاواته‌كانی لاوانی كوردستان و روخانی رژیمی دیكتاتۆری ئاخوندی تێ ده‌كۆشن.
له یادی ساڵرۆژی دامه‌زرانی ناوه‌ندی لاوانی خه‌بات ی كوردستاندا,جێگه‌ی خۆیه‌تی لاوانی تێكۆشه‌ری كوردستان و لاوانی ریزه‌كانی سازمانی خه‌بات به شێوه‌ی به‌رچاوتر له رابردوو بێنه مه‌یدان و له‌م هه‌لومه‌رجه چاره‌نووس سازه‌دا كه داهاتوی ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری ئاخوندی روخان و له ناوچوونه ده‌وری هه‌میشه‌ییان باشتر بگێرن.
داوای من لاوانی خۆراگر‌و دلسۆزی ریزه‌كانی سازمانی خه‌بات ئه‌وه‌یه كه ده‌بێ زیاتر له رابردوو خۆیان به فێربوونی زانست و خۆێندن خه‌ریك بكه‌ن و له گه‌ڵ ئه‌ركی شۆرشگێرانه‌وه خه‌باتكارانه زۆر به جیددی بخۆێنن و پله‌كانی زانست و عیلم ببڕن.
به هومێدی به‌ره‌و پێش چوونی هه‌رچی زیاتر گه‌شه‌سه‌ندنی ناوه‌ندی لاوانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران و پیرۆزبایی گه‌رم گه‌رم و چه‌ندین جاره‌م.
سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران
به‌رێوه‌به‌ری گشتی
بابه‌شێخ حسێنی
ڕێکهو 2014-05-02 13:25:06
به‌شی ( چالاکییه‌کان )