٩٠ له‌سه‌دی ده‌ریاچه‌ی ورمێ وشک بووه 
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ژینگه‌پارێزی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا ڕایگه‌یاند: له ئێستادا ٢.٣ میلیارد مه‌تری سێ جائاو له ده‌ریاچه‌ی ورمێ ماوه‌ته‌وه و له ڕاستیدا ٩٠ له‌سه‌دی وشک بووه. حه‌سه‌ن عه‌باس نه‌ژاد ڕایگه‌یاند که سه‌رباری که‌م ئاوی و وشکه‌ساڵی ڕۆژ له دوای ڕۆژ، ئاوی ده‌ریاچه‌ی ورمێ زیاتر که‌م ده‌کات.و گۆڕانکاری ئێکۆسیسته‌می له ناوچه‌که و که‌م بوونی ڕێژه‌ی به‌فر و باران بووه‌ته هۆی ڕوودانی ئه‌م قه‌یرانه نیشتیمانییه و وه‌ژینه‌وه‌ی ده‌ریاچه‌ی ورمێ پێویستی به ئیراده‌ی نیشتیمانی و هاوکاری خه‌ڵک و به‌رپرسانی وڵات هه‌یه. ناوبراو رایگه‌یاند به به‌کارهێنانی زیاد له ڕاده‌ی ئاو و په‌ره‌دان به چالاکییه‌کان به‌شی که‌شاوه‌رزی به ده‌ستی خۆمان سروشتی جوانی ناوچه‌که له‌ناو ببه‌ین.هه‌روه‌ها وتى: ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا یه‌کێک له جوانترین پارێزگاکانی ئێرانه به‌ڵام به‌داخه‌وه سروشته‌که‌ی به تایبه‌تی ده‌ریاچه‌ی ورمێ ورده ورده له‌ناو ده‌چێت. جێگه‌ى باسه كه به هۆى سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانى رژێمى ئاخوندى لهمهرِ سروشت و ژینگه‌ى ئێران به گشتى و كوردستان به تایبه‌تى زۆربه‌ى سه‌رچاوه ئاوی و ژینگه‌ییه‌كان له ئێران له حالى له ناو‌و چووندایه.
ڕێکهو 2014-04-28 09:14:01
به‌شی ( ڕاپۆرت )