كوژران و بریندار بوونی دوو كۆڵبەری كورد بەهۆی تەقینەوەی مین و هەڵدێران 50syb93bkr2l8l5105tzدوو كۆڵبەری كورد لەناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان و توركیا بە هۆی هەڵدێران بۆ ناو چۆم و تەقینەوەی مین، کوژراو و برینداربوون. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی كوردپا، شەوی هەینی رێكەوتی ٥ی بانەمەڕ كۆڵبەرێكی كورد بەناوی "رزگار رەوشەنی" كوڕی عەتا لەناوچە سنوورییەكانی شاری بانە بە هۆی كەوتنە سەر مین لاقێكی لەدەست داوە. ئەو كۆڵبەرە تەمەن ٣٠ ساڵەیە خەڵكی شاری سەقزە و بە مەبەستی دابین كردنی بژێوی ژیانی ژن و منداڵەكەی رووی لە سنووری "هەنگە ژاڵ" كردبوو. لەلایەكی دیكەوە كۆڵبەرێكی كورد به‌ناوى رەحیم پەیرەوی كوڕی عەزیز لە ناوچە سنوورییەكان بە هۆێ‌هەڵدێران و كەوتنە ناو چۆمەوە گیانی لەدەست داوە و تەرمەکەی رۆژی شەممە رێكەوتی ٦ی بانەمەڕ لە نزیک ئاوایی " بەردەسوور" دۆزراوەتەوە. نەبوونی پیشەیەكی تەندروست و شیاو، بێكاری و داڕمان و تێكشكانی كەرتەكانی بەرهەمهێنان لەو هۆكارانەن كە هاووڵاتیان بە تایبەت كوردەكان و چینی كەم داهاتی كوردستان روویان لە كۆڵبەری كردووە.
ڕێکه‌و 2014-04-28 09:12:56
به‌شی ( وتاره‌کان )







سیاسی