به‌ڕێوه‌چوونی کۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌کانی هاوئاهه‌نگیی رۆژهه‌ڵات‌و باشووری کوردستان

سه‌رله‌به‌یانیی رۆژی یه‌کشه‌مه 20/04/2014 کۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌کانی هاوئاهه‌نگیی رۆژهه‌ڵات‌و باشووری کوردستان به مه‌به‌ستی قسه‌وباس له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی چواره‌م کۆنفرانسی لاوانی چوارپارچه له سکرتاریه‌تی رێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان له سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو. کۆبوونه‌وه‌که به میوانداریی وه‌فدی باشوور ده‌ستیپێکردو لیژنه‌ی رۆژهه‌ڵات باسی له کات‌و شوێن‌و ئاماده‌کارییه‌کانی ره‌چاوکراو کرد که له ماوه‌ی چووار مانگی رابردوودا لێکۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوونی بۆ کردووه‌و هه‌موو پێشنیار‌ه‌کان به به‌شداریی دوولایه‌ن تیشکی خرایه‌سه‌ر به مه‌به‌ستی هه‌موارتر کردنی رێگه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی چواره‌م کۆنفراس که له ئه‌ستۆی رێکخراوه‌کانی لاوانی رۆژهه‌ڵاته. خاڵێکی گرنگی باسه‌کان به‌ڕێوه‌بردنی سمینارێک بوو به ئاماده‌بوونی رێکخراوه‌کانی چووارپارچه‌ی کوردستان‌ که پێویسته پێش کۆنفرانسه‌که رێکه‌وتن له‌سه‌ر رێژه‌ی به‌شداربووان‌و ته‌وه‌ره‌کان‌و دوایین دابه‌شکارییه‌کان دروست بکات‌و رێکه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه دروست بوو که لیژنه‌ی رۆژهه‌ڵات دوای تاوتوێکردنی کات‌و شوێنی ته‌واوی کۆنفرانسه‌که هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان ئاگادار بکاته‌وه‌ له شوێنی به‌ڕێو‌ه‌چوونی سمینار.
ڕێکه‌و 2014-04-26 03:08:43
به‌شی ( وتاره‌کان )







سیاسی